بەوێنە…كەمپی مەخمور بۆردومان كرا



کەمپی رۆستەم جودی لە شارۆچکەی مەخمور بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بۆردومان كرا و قوربانی لێكەوتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ‌ شەممە 10ی ئەیلوول، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە بۆردوومانی کەمپی رۆستەم جودی لە قەزای مەخمور کرا و بەهۆیەوە چوار كەس بریندار بوون.

سوپای توركیا سەرەڕای بەزاندنی خاكی هەرێم و داگیركردنی چەندین كیلۆمەتر و ئاوارەكردنی خەڵكی گوندەكان، بەردەوام ناوچە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان بە بیانووی لێدانی گەریلاكانی پەكەكە بۆردومان دەكات و بەهۆیەوە دەیان كەسی مەدەنی كوژراون و بریندار بوون.

كەمپی مەخمور دەكەوێتە نێوان هەردوو پارێزگای هەولێر و نەینەوا و بەشێوەیەكی ئیداریی سەربە پارێزگای هەولێرە، ئەو كەمپە لە نەوەدەكانی سەدەی رابردوو بۆ ئەو كوردانەی باكووری كوردستان كراوەتەوە، كە بەهۆی بارودۆخی سیاسیی توركیاوە روویان لە هەرێمی كوردستان كردبوو.

كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت
پێت كاتی دابەشكردنی مووچەی مانگی 8 ڕادەگەیەنرێت
سەرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارتی نیشتمانی ڕادەگیرێت
دوات سەرەگرتنی ئەلیكترۆنی كارتی نیشتمانی ڕادەگیرێت
پەیوەندیدار