ئەردۆغان هەوڵەكانی بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا چڕدەكاتەوە



ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆكی توركیا، داوا لە ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا دەكات، تاكلایەنە ئاگربەست لە ئۆكراینا ڕابگەیەنێت.

بەپێی بەیاننامەیەك كە لەلایەن سەرۆكایەتی توركیاوە بڵاوكرایەوە”ئەردۆغان لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ پۆتین، بانگەشەكانی ئاشتی و دانوستانەكانی نێوان مۆسكۆ و كێیڤ-یان تاوتوێ‌ كردووە و داواشی لە سەرۆكی ڕووسیا كردووە، تاكلایەنە ئاگربەست لە ئۆكراینا ڕابگەیەنێت”.

وابڕیارە ئەردۆغان بە تەلەفۆن قسە لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسكی سەرۆكی ئۆكرایناش، لەكاتێكدا سەرۆكی توركیا پەیوەندی پتەوی هەیە لەگەڵ هەریەك لە مۆسكۆ و كێیڤ و لەهەوڵدایە بۆ نێوەندگیریی لەپێناو كۆتایی هێنان بە جەنگ.

توركیا لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان، میوانداریی دوو گەڕی وتوێژی ئاشتی كردووە و بونەتە مایەی ڕێككەوتن بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەی دانەوێڵەی ئۆكراینا لەڕێی دەریای ڕەشەوە.

هەروەها ئەردۆغان چەند جارێك هەوڵیداوە چاوپێكەوتن لەنێوان پۆتین و زیلینسكی سازبكات و لوتكەی ئاشتی لەنێوان هەردوو وڵاتدا ڕێكبخات.

دوابەدوای داواكەی سەرۆكی توركیا، ڤلادیمێر پۆتین سەرۆكی ڕووسیا فەرمانی كرد بەدرێژایی
بەرەی جەنگی نێوان سوپای ڕووسی و لایەنی ئۆكراینا، لە كاتژمێر 12:00 تا كاتژمێر 24:00 بە كاتی مۆسكۆ و تا 7ی كانوونی دووەم، جەنگ لەگەڵ ئۆكراینا ڕابگیرێت.

ئەم هەنگاوەی پۆتین، بەبۆنەی جەژنەكانی سەری ساڵی زاینییە و دەچێتە چوارچێوەی هەوڵەكان بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ لە ئۆكراینا كە نزیكەی ساڵێكە لە وڵاتەكەدا بەردەوامە.

ڕووسیا لە مانگی شوباتی 2022وە ئۆپەراسیۆنی سەربازی تایبەتی لە ئۆكراینا ڕاگەیاند و هۆكاریی ئۆپەراسیۆنەكەشی بۆ دروستكردنی مەترسی لەسەر ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەی لەلایەن ئۆكرایناوە، گێڕایەوە.

 

 

 

قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری ساڵانەی كارو چالاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكانی بڵاوكردەوە
پێشت قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماری ساڵانەی كارو چالاكییەكانی لیژنە هاوبەشەكانی بڵاوكردەوە
ڕووسیا ئاگربەست لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت
دواتر ڕووسیا ئاگربەست لە ئۆكراینا ڕادەگەیەنێت
ەیوەندیدار