هاتووچۆی سلێمانی لە سبەینێوە بڕیارێك جێبەجێ‌ دەكات



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، هەر فرۆشگا و ماركێت و دەرمانخانەیەك قووچەكی فسفۆڕی یان هەر هێمایەكی دیكە بۆ شەقام دابنێت بۆ تایبەت كردنی شوێنەكە بۆخۆی سزادەدرێت.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم فرۆشگا و ماركێت و دەرمانخانە و هەموو ئەو لایەنانە دەكات، كە قووچەكی فسفۆری یان هەر هێمایەكی دیكە لەشەقامەكانی بەردەم شوێنی كارەكانیان دادەنێن بەمەبەستی تایبەتكردنی ئەو شوێنانە بۆخۆیان ئاگاداریان دەكەین، كە شەقامەكان موڵكی گشتییە و نابێت بۆ بەرژەوەندی تاكەكەسی بەكاربهێنرێت و كارێكی نایاساییە.

ڕاشیگەیاندووە، بۆ ئەم مەبەستە لە سبەینێ ڕێكەوتی 10- 9- 2024 ڕۆژی سێ شەممەوە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی زیادەڕەوی سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لێپێچینەوە لەو لایەنانە دەست پێدەكات.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما… ئەو خۆراکانە چین کە بەرگری لەش بەرز دەکەنەوە؟
پێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی سەرما… ئەو خۆراکانە چین کە بەرگری لەش بەرز دەکەنەوە؟
گەرمایەكی پڕوكێنەری 5 كاتژمێری هەرێم دەگرێتەوە
دوات گەرمایەكی پڕوكێنەری 5 كاتژمێری هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار