ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

لەناو كەعبەی پیرۆز ئامادەباشی ڕاگەیەنرا
بە ڤیدیۆ و وێنە؛ سیسرك حەرەمی مەككە دادەپۆشێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

شەوی ڕابردوو سوپایەك لە سیركەی شەوان نا حەرەمی مەككەی پیرۆزی داپۆشی و بەهۆیەوە ئەمیندارێتی شارەكە ئامادەباشییان ڕاگەیاند و لەڕێگەی دەرمان و دوكەڵی قەڵاچۆكردنەوە حەرەمی مەككە پاككرایەوە.

بەپێی ئەو وێنە و ڤیدیۆیانەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوكراونەتەوە، دەردەكەوێت، كە بە هەزاران سیسرك زەوی و دیوارەكانی حەرەمی مەككەیان داپۆشیوە و تیمەكانی ژینگە و پاكوخاوێنی لەڕێگەی ئامێری پاككەرەوە و دەرمانی قەڵاچۆكردنەوە خەركی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕووداوەكەن.

هاوكات، ئاژانسی (RT)ی بڵاویكردۆتەوە، محەمەد ئەلقوێحسی، ئەمینداری گشتی شاری مەككەی پیرۆز ڕایگەیاندووە، كە تیمەكانی دەستەی ژینگەی ڕاسپاردووە، بە بەردەوامی كار بكەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو سیسركانە لەسەرتاسەری مەككە، تا ئەو كاتەی بەشێوەیەكی كۆتایی قەڵاچۆ دەكرێن.

ئاشكراشی كردووە، ٢٢ تیم، كە پێكهاتوون لە ١٣٨ كارمەند و بە 111 ئامێری قەڵاچۆكردنەوە كار لەسەر قەڵاچۆكردنی ئەم سیسركانە دەكەن و سەرنج دەخەنە سەر شوێنی تروكان و زۆربوونیان بەتایبەتی لە شوێنی ئاوەڕۆكان و سەرەمەنهۆڵەكان لەناو گۆڕەپانی حەرەمی مەككەی پیرۆز.

جیهان

كۆربین: بەڵگەی ڕوون و ئاشكرا دژی ئێران نییە

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا ڕایدەگەیەنێت، هەڵوێستی ئێستای بەریتانیا لە دژی ئێران دۆخەكە ئاڵۆزتر دەكات.

جێريمی كۆربین سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا لەجریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر داوای لە حكومەتی وڵاتەكەی كرد، بەبێ بوونی بەڵگەیەكی دیار و ئاشكرا لەسەر بوونی ڕۆڵی ئێران لەهێرشی سەر دوو كەشتییە نەوت هەڵگرەكە لە كەنداوی عومان هیچ تۆمەتێك ئاڕاستەی تاران نەكات و هەوڵی ئاڵۆزكردنی دۆخەكە نەدات.

هاوكات كۆربین ڕەخنەی توندی لە هەڵوێستی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا گرت و ڕایگەیاند، ئەو دڵنیاییەی ئەوان دەیدەن لەبارەی ڕۆڵی ئێران لەو هێرشانە ئاگری شەڕ لە ناوچەكە زیاتر دەكات.

سەرۆكی ئۆپۆزسیۆنی بەریتانیا وتیشی، پێویستە بەریتانیا داوای هێوركردنەوەی دۆخەكە بكات نەك ئاڵۆزییەكان زیاتر بكات، چونكە هیچ بەڵگەیەك نییە و ئەو لێدوانە ئاگرینانەش بۆ تاوانباركردنی ئێران تەنها مەترسی ئاگری شەڕەكە زیاد دەكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

جارێكی تر حوسییەكان سعودیەیان كردەوە ئامانج

خەڵك – بەشی هەواڵ

حوسییەكانی یەمەن لەڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە دوو فڕۆكەخانەیان لە سعودیە كردە ئامانج.

حوسییەكانی یەمەن كە هاوپەیمانی ئێران ڕایدەگەیەنن، ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 15/6/2019 لەڕێی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانەوە هەردوو فڕۆكەخانەی ئەبها و جازانیان لە باشوری سعودیە كردووەتە ئامانج، (بێ ئەوەی زانیاری لەبارەی زیانەكان ئاشكرا بكەن).

جێی ئاماژەیە، ڕۆژی چوار شەممەی ڕابردوو 12/6/2019 كەناڵی مەسیرەی زمانحاڵی حووسییەكانی یەمەن كە هاوپەیمانی ئێرانن بڵاویكردەوە، بە مووشەكی كروز فڕۆكەخانەی ئەبهایان لە باشووری سعودیە كردووەتە ئامانج بە وردی ئامانجەكەی خۆیان پێكاوە و بەهۆیەوە جوڵەی فڕۆكەكان ڕاگیراوە.

دواتریش، توركی مالكی وتەبێژی هاوپەیمانی عەرەبی بە سەركردایەتی عەرەبستانی سعودیە بۆردوومانكردنی فڕۆكەخانەی ئەبهای لە باشووری سعودیە پشتڕاستكردەوە و ڕایگەیاند، كاتژمێر 2ی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە 12/6/2019 هێرشكراوەتە سەر فڕۆكەخانەی ئەبهای نێودەوڵەتی و بەهۆیەوە 26 كەس بریندار بوون لە نێو هۆڵی هاتوواندا كە قووربانییەكان سڤیل و گەشتیار بوون.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ڕوحانی هەڕەشە دەكات

خەڵك – بەشی هەواڵ

سەرۆك كۆماری ئێران، هەڕەشەی كشانەوەی وڵاتەكەی لە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی كرد و ڕایگەیاند” تاران ناتوانێت بە تەنها درێژە بە ڕێككەوتننامەی ئەتۆمیی بدات، پێویستە وڵاتانی تر ڕۆڵیان هەبێت لە پاراستنی ئەم ڕێككەوتنە گرنگە”.

حەسەن ڕوحانی سەرۆك كۆماری ئێران ڕایگەیاند: “پێویستە وڵاتانی تریش لە چوارچێوەی ڕێككەوتنی ئەتۆمییدا هەنگاوی ئەرێنی بهاوێژن كە ببێتە مایەی پاراستنی بەرژەوەندییەكانمان، ئەگەر نا ئەوا ڕوونە ئێمەش ناتوانین درێژە بە ڕێككەوتنەكە بدەین”.

حەسەن ڕوحانی وتیشی: “لە ڕابردوودا، هەندێك لە پابەندبوونەكانمان بە ڕێككەوتنی ئەتۆمیی هەڵپەساردووە، بۆ ئەوەی هاوسەنگی لە ڕێككەوتنەكەدا بەدی بێت و لەم هەلومەرجەدا پێویستە وڵاتانی تریش ڕۆڵیان هەبێت لە پاراستنی ئەم ڕێككەوتنە گرنگەدا”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان