ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

چەند ڕێگەیەکی ئاسان و کاریگەر بۆ نەمانی ئازاری سنگ، مەترسە شێرپەنجە نییە!

خێزان

خانمان ناوە ناوە هەست بە بونی ئازار دەکەن لە سنگیاندا، هەندێکجار ئازارەکە بەشێوەیەکی خۆڕسک نامێنێت و هەندێکجاریش زۆربەی خانمان بەدەست ئازاری سنگیانەوە دەناڵێنن، ئەم ئازارەش چەندین هۆکاری هەیە،کە گۆرانکاری لە هۆرمۆنەکانی مانگانە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکیەکان، لێرەدا چەند ڕێگاچارەیەک بۆ نەهێشتنی ئازار و هەوکردنی سنگ دەخەینە ڕوو.

– پەستانی گەرم یاخود سارد: لەکاتی دروست بونی ئازار و تەنک بونەوەی پێستی سنگ(مەمک)، پەستانی گەرم بەهۆی پەرۆیەکی گەرم لەسەر سنگت داببێ، یاخود چەند پارچە سەهۆڵێک لە ناو قوماشێک دابنی و پەستان لە سنگت بکە.

–  هەڵبژاردنی ستیان ی گونجاو: بۆ نمونە لەبەرکردنی ستیانی وەرزشی لەکاتێک دەزانیت زۆر دەجۆڵێیت یاخود وەرزش دەکەیت.

– پشوودان و شێلانی سنگ:  یارمەتیدەرێکی کاریگەری ئازار و رەق بونی سنگە، چونکە قەلەقی و بێتاقەتی هۆکاری دروست بونین. دەتوانیت لە  بانیۆیەکی گەرم سنگت بشێلیت.

-کەمکردنەوەی کافین لە کاتی دروست بونی هەوکردن و ئازاری سنگدا.

-مەساجکردنی سنگ بە شێوەیەکی بازنەی دەبێتە هۆی نەرمکردنەوەو نەهێشتنی ئازار، بە بەکارهێنانی هەر زەیتێکی سروشتی کە لە ماڵەکەتدا هەبێت.

-ڤیتامین E, گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ نەهێشتنی هەوکردن و هێورکردنەوەی هۆرمۆنەکان، دەتوانیت لەڕێگەی کەپسول یاخود ئەو خواردنانەی ڤیتامین E لەخۆدەگرێت دەستت بکەوێت.

تێبینی: هەر خانمێك ئازاری مەمكی هەبوو یەکسەر خەیاڵی بۆ شێرپەنجە دەچێت، بەڵام زۆربەی حاڵەتەكان هیچ پەیوەندییەكیان بە شێرپەنجەوە نییە، بە پێچەوانەوە ئازاری مەمك زۆر بە دەگمەن پەیوەندی بە شێرپەنجەوە هەیە.

تەندروستی

کوێی سکت دێشێت؟ لەو ڕێگەیەوە بزانە کە کێشە تەندرووستیەکەت چییە؟

خێزان

زۆرجار دەچین بۆلای دکتۆر دەست لە سکمان دەدات تا بزانێت کوێمان دێشێت بۆئەوەی بزانێت لە کوێدا هەیە، ئەمەی خوارەوە فێرکاریەکە بۆ ئەوەی خۆشت زانیاریت لەسەری هەبێت:

 

-ئازاری سوچی سەرەوەی سک+لای ڕاست بەهۆیی بونی کێشەیە لە جگەر یاخود زراودا

-ئازاری بەشی  سەرەوە+ناوەڕاستی سک بەهۆی بونی کێشەیە لە ڕیخۆڵەی دوانزەگرێ  یاخود پەنکریاس

-ئازاری سوچی سەرەوەی سک+لای چەپ بەهۆیی بونی کێشەیە لە گەدەدا

-ئازاری لای ڕاست و چەپی ناوەڕاستی سکت بەهۆی بوونی کێشەیە لە گورچیلەکان یاخود ڕیخۆڵە

-ئازاری ناوەڕاستی سکی بەهۆی بوونی کێشەیە لە ڕیخۆڵە ئەستورە و باریکە

-ئازاری لای چەپی سکت دەکرێت بەهۆی کۆڵۆنەوە بێت.

-ئازاری بەشی خوارەوەی سکت + لای ڕاست بەهۆی ڕیخۆڵە کوێرەوەیە

-ئازاری بەشی خوارەوەی سک + ناوەڕاست بەهۆی بونی کێشەیە لە میزەڵداندا

-ئازاری بەشی خوارەوەی سک، لای چەپ بەهۆی بوونی کێشەیە لە ڕیخۆڵە ئەستوورە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەچیدا دەزانیت کە حەساسیەتت بە شتێکی دیاریکراو هەیە؟ پێویستە تەماشای ئەم نیشانانە بکەیت

خێزان

زۆرجار ئێمە حەساسیەت (هەستیاری) مان بەرامبەر بە شتی جۆراوجۆر هەیە و جەستەمان کاردانەوەی بۆی هەیە بەڵام پێشی نازانین، ئەمەی خوارەوە ٣ نیشانەی دیارە کە دەتوانیت سەرنجی بدەیت بۆ ئەوەی بۆت دەربکەوێت کە ئایا بەرامبەر بە خواردن یان هەر شتێکی دیکە هەستیاریت یاخود نا:

 

-نیشانەکانی سەرمابوون

-کاتێک جەستەت بەرامبەر خواردنێک یان شتێک هەستیاردەبێت هەمان نیشانەکانی سەرمابوونت تێدا دروستدەبیت بەتایبەت کۆکە و ئازاری سەر.

 

– پەڵەی پێست

-زۆرجار نیشانەکە لە دروستبونی پەڵەدا دەردەکەوێت لە پیستدا، بەتایبەت گەر هەستیاریت بەرامبەر جلوبەرگ هەبێت، یاخود پێوەدانی مێشولە هەستیاریت بۆ دروستدەکات و پەڵە جێدەهێڵێت.

 

– سوربونەوەی چاو و ئاوسان

-سوربونەوە و خوران و ئاوکردنی جاو نیشانەیەکی دیکەی هەستیارییە، هەندێکجار بەشێک لە ڕوخساریشت هەڵدەئاوسێت.

 

 

تێبینی: گەر زانیت بەرامبەر بە چ شتێک هەستیاریت ڕاوێژی پزیشک بکە با دەرمانی تایبەتت بۆ بنوسێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بۆئەوەی چیدیکە مێشوولە لێت نزیک نەبێتەوە، سوود لەم ڕوەکە وەربگرە!

خێزان

بۆئەوەی چیدیکە مێشوولە لێت نزیک نەبێتەوە، سوود لەم ڕوەکە وەربگرە کە لە خوارەوە باس لە تایبەتمەندیەکانی دەکەین:

 

هەنگاوەکان:

-شوشەیەك بهێنەو چەند قاشە لیمۆیەكی زەردی تێبکە لەگەڵ چەند پارچەیەك لیمۆی سەوز

-دوو چڵی گەلای روسماری (گەڵای کێوی) لەگەڵ ٧ بۆ ١٠ دڵۆپ زەیتی لیمۆ

-پاشان ئەوەی ماوە لەشوشەكە پری بكە لە ئاو و  لەسەرەكەی مۆمێك داگیرسێنەو بیكە ناو ئاوەكەوە، (ئەو مۆمانەی كە ژێر ئاو ناكەون و لەسەر ئاوەكە دەمێننەوە بە هەڵكراوی)

 

بۆنی ئەو گیراوەیە تەواوی مێشولەكان دوور دەخاتەوە لێت، هەروەها دەتوانی زەیتی نەعنا و گوڵ و هتد.. بەكاربهێنی بۆ جەستەت كە لە پێوەدانی مێشولە دەتپارێزێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان