ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

دادوەرە كوردەكەی دادگایی سەدام حسێن پۆستێكی باڵای پێدەدرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ
حاكم ڕزگار محەمەد ئەمین، ئەو دادوەرە كوردەی لە دۆسیەی دادگایی كردنی سەدام حسێن و دارودەستەكەی بە دادوەرێكی لێهاتوو و بێلایەن و پیشەیی ناوبانگی دەركرد، لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عیراقەوە بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری داد كاندید دەكرێت.

بەپێی نووسراوێك، كە عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق ئاڕاستەی پەرلەمانی عیراقی كردووە و وێنەی دەست (خەڵك) كەوتووە، داوای تەواو كردنی كابینە وزارییەكە كراوە و تێیدا هاتووە، “بەهۆی پەسەند نەكردنی كاندیدی وەزارەتی بەرگری، ناوی كاندیدانی كۆتایی دەنێرینە بەردەم پەرلەمان لەگەڵ سی ڤی و ڕای دەستەی دەستپاكی و دەستەی لێپرسینەوە و دادپەروەری”.

وەك لە نووسراوەكەدا دەردەكەوێت، فالح فەیاز بۆ وەزارەتی ناوخۆ و سەلیم جبوری (سەرۆكی پێشووی پەرلەمان) بۆ وەزیری بەرگری و حاكم ڕزگار محەمەد ئەمین (لە پێكهاتەی كورد) بۆ وەزیری داد.

لەماوەی ڕابردوودا بەهۆی ناكۆكی یەكێتی و پارتی لەسەر پۆستی وەزارەتی داد، كاندید كردنی خالید شوانی لەلایەن یەكێتی و حاكم دارا نورەدین لەلایەن پارتی كێشەی تێكەوت و نەتوانرا ئەو پۆستە یەكلایی بكرێتەوە.

حاكم ڕزگار محەمەد ئەمین، دادوەری دادگای تەمییزی هەرێم لە دۆسیەی دادگایی كردنی سەدام حسێن و دارودەستەكەی كرایە دادوەر و بەهۆی لەسەرخۆیی و پیشەییەكەیەوە ناوبانگێكی زۆری پەیداكرد، بەڵام دواتر بەهۆی فشاری هەندێك لایەنی سیاسی بۆ بەلاڕێدابردنی ڕەوتی دادگایی كردنەكە دەستی لەكاركێشایەوە.

کوردستان

توركیا جارێكی دیكە ڕێگەی بە دیداری ئۆجالان نەدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

محەمەد ئۆجالانی برای عەبدوڵڵا ئۆجالان و مەزڵووم دینچ-ی وارسی، بۆ ئەوەی بچنە ئیمڕاڵی دوێنێ لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكی دیكەیان پێشكەشی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی شاری بوورسا كرد، بەڵام ئەم جارەش داواكارییەكەیان ڕەتكرایەوە.

ئاژانسی فوڕاتنیوز بڵاویكردەوە “هەروەها خانەوادەی ٣ زیندانیی دیكەی بەندیخانەی ئیمڕاڵی؛ هامیلی یڵدرم، عومەر خەیری كۆنار و ڤەیسەل ئاكتاش بۆ هەمان مەبەست لە ڕێی پارێزەرانەوە داواكارییەكیان پێشكەش كرد، بەڵام ئەمجارەش بە بیانووی «سنوورداركردنی پەیوەندیی سزادراوان» مۆڵەتی چاوپێكەوتنیان نەدا”.

عەبدوڵا ئۆجالان لە ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦-ەوە ڕێگری لێ دەكرێت چاوی بە خانەوادەكەی بكەوێت. بەڵام دوای دەستپێكردنی مانگرتنەكان بۆ هەڵگرتنی گۆشەگیریی سەر ئیمڕاڵی، لە ١٢ی كانوونی دووەمی ٢٠١٩ ڕێگە درا كە محەمەد ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكات و چاوپێكەوتنێكی كورت بكات.

لە لایەكی دیكەوە لە ٢٧ی تەمووزی ٢٠١١-ەوە توركیا ناهێڵێت پارێزەرانی ئۆجالان سەردانی ئیمڕاڵی بكەن و چاویان بە ئۆجالان بكەوێت. لەوكاتەوە تا ئێستا ٧٩٢ جار داواكاریی پارێزەران ڕەتكراوەتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

سەعدی ئەحمەد پیرە: داوای پۆستی سەرۆكی هەرێممان نەكردووە

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەندامێكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایگەیاند، یەكێتی داوای پۆستی سەرۆكی هەرێمی نەكردووە و هیچی وای نەبیستووە، بەڵام لەگەڵ ڕۆیشتنی ئاڕاستەی پرۆسەكە بە ناتەندروست، ئەوا خەڵك هەوڵ دەدەن قسەی وا بكەن و كێشە دروست ببێت.

سەعدی ئەحمەد پیرە بە كەناڵی ڕووداو-ی ڕاگەیاندووە، دووئیدارەیی تەواو بوو، پێشتر تاقییان كردووەتەوە، یەكێتی هەرگیز باسی دووئیدارەیی نەكردووە.

هاوكات دوێنێ مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی بابەتی دووئیدارەیی ڕەتكردەوە.

لەبەرامبەردا وەستا ڕەسوڵ و فەرید ئەسەسەرد ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی وەك ئەگەرێك باسیان لەدووئیدارەیی و لامەركەزی بۆ سلێمانی كردبوو.

دوای شكستی ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی و كۆبوونەوەی پەڕلەمان، لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتی ڕایگەیاند، یەكێتی لە دوای كۆبوونەوەی پەڕلەمان قسەی نوێی دەبێت.

هاوكات سەرچاوە نێوخۆییەكان ئاشكرایان كرد یەكێتی پۆستی سەرۆكی پەڕلەمانی ناوێت و سەرۆكی هەرێمی دەوێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

یەكێتی و زەحمەتكێشان كۆبونەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

نیوەڕۆی ئەمڕی هەینی یەكێتی و زەحمەتكێشان لەشاری سلێمانی كۆبونەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی پاش كۆبوونەوەكە، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٢/٢/٢٠١٩ لە شاری سلێمانی، كۆسرەت ڕەسول عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی كرد لە وەفدێكی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان بەسەرۆكایەتی بەڵێن عەبدوڵا هاوسەرۆكی حزب و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی.

باس لەئەوەشكراوە، لە دیدارێكدا كە هەریەك لە حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە و ئاسۆ مامەند و شۆڕش ئیسماعیل ئەندامانی مەكتەبی سیاسی ئامادەی بوون دۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە تاوتوێكراو گفتوگۆی جدی لەبارەوە كرا.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پەیوەست بە دۆخی هەرێمی كوردستان و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەردوولا گفتوگۆیان كرد لەبارەی یەكڕیزی و تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەكان و دووپاتیان كردەوە كە حكومەتێكی سەركەوتوو پێویستی بە شەراكەتی ڕاستەقینەو بەشداری كارای لایەنە جیاوازەكان هەیە.

ئاماژە بەئەوەشدراوە، هاوكات لە دیدارەكەدا گفتوگۆی چڕی هەڵوێست و بەرنامەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بۆ هەرێمی كوردستان و كەركووك و عیراق كراو دووپاتكرایەوە كە یەكێتی دەیەوێ شەریكی ڕاستەقینەی حوكمڕانی بێ لە هەرێمی كوردستان و بەرنامە هەمەجۆرەكەی جێبەجێ بكا.

باس لەئەوەشكراوە، تەوەرێكی تری دیدارەكەی نێوان وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان و حزبی زەحمەتكێشان، گفتوگۆكردن بوو لەبارەی دۆخی داهاتووی عیراق و. ناوچەكەو ئەگەرەكانی بەردەم كورد لە هاوكێشەكان، لەمڕووەوە هەردوولا بەگرنگیانزانی كورد بە یەكدەنگی خۆی بۆ هەموو ئەگەرەكان ئامادە بكا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان