ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“سەركردەی حزبە ئیسلامییەكان پاشقول لە یەكتر دەگرن”


خەڵك-بەشی هەواڵ

سەرۆكی سەنتەری هودا بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی رادەگەیەنێت، وتاری ئیسلامییەكان لە كوردستان بۆ چینێكی دیاریكراوە نەك بۆ هەموو هەرێمی كوردستان.

لە چەند مانگی رابردوودا، ژمارەیەك لە سەركردە ئیسلامییەكان لەنێو یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی لە حزبەكانیان كشانەوە.

محەمەد بازیانی سەرۆكی سەنتەری هودا بۆ لێكۆڵینەوەی ستراتیژی بە (خەڵك)ی راگەیاند، عەقڵیەتی سەركردایەتی سیاسی حزبە ئیسلامییەكان عەقڵیەتیكی خۆڕسكاوییەو بوار و دەرفەت بە خاوەن تواناكان نادەن.
دەشڵێت “سەركردەی ئیسلامییەكان زیاتر سیاسەت پیادە دەكەن نەك دینداری، ئەگەر دینداریش نەبوو بە تەبیعەت پاشقول لە یەكتر دەگرن”.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، واقیعی كاری سیاسی لە كوردستان گۆڕاوە، بۆیە ئیسلامییەكان پێویستە گۆڕانكاری لە شێوازی كاریاندا بكەن، چونكە وتاری ئیسلامییەكان كلاسیكییە و بۆ هاووڵاتیانی كوردستان نییە، بەڵكو وتارێكە بۆ چینێكی دیاریكراو، ئەوەش خەلەلێكی گەورەیە.

رونیشیكردەوە، حاڵەتێكی دەروونی هەیە لەنێوان سەركردەكان كە بڕوا بە یەكتری ناكەن و یەكتری بەجێدەهێڵن، وەكو ئەوەی یەكگرتووی ئیسلامی و بزووتنەوەی ئیسلامی و لیستی چاكسازی هاوپەیمانیەتییەكان پێكهێنا، بەڵام دوای هەڵبژاردنەكان ئەو كورسیانەی یەكگرتوو هێنای هی هەر سێ حزبەكەیە، بەڵام سەیر دەكەی یەكگرتوو بە تەنیا ئۆپۆزسیۆن بوونی خۆیان راگەیاند، بەبێ ئەوەی راوێژ بە دوو حزبەكە بكەن، چونكە ئەگەر پێكەوە بوونایە گەورەتر دەبوون، لەبەر ئەوە كارەكانیان بۆ خودا نییە ئەوەی تێیدەگەم و وەكو پێویست نییە و بەرنامە بۆ داڕێژراویش نییە.

بازیانی راشیگەیاند، تا ئێستا عەقڵیەتێكی حزبی زاڵە بەسەر برایەتی ئیسلامی، ئەمەش خەلەلێكی گەورەی دروست كردووە،
سەركردەكانی تەقلیدین و بەپێی عەقڵیەتی ساڵەكانی هەشتاو نەوەدەكان كار دەكەن، بەو عەقڵیەتەش نە دەتوانن خزمەت بە خۆیان بكەن نە بە ئیسلام.

کوردستان

تەندروستی هەرێم یەك تووشبووی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنای لە هەولێر ڕاگەیاند


خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزارەتی تەندروستی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاند: لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا.

تەندروستی هەرێم ڕوونیشیكردەوە: تووشبووەكە ئافرەتێكی تەمەن ٤٩ ساڵ، نیشانەی نەخۆشییەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی مەنتكاوەی شاری ھەولێرە.

دەقی ڕاگەیەنراوەكە:

دەرەنجامی نوێ …

لە بەردەوامی پشكنینەكان و گەڕان بەدوای گومانلێكراوان و تووشبووان، یەك تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای ھەولێر دەستنیشانكرا، ئافرەتێكی تەمەن ٤٩ ساڵ، نیشانەی نەخۆشیەكەی ھەبووە و پشكنینی بۆ كراوە و پۆزەتیڤ دەرچووە، دانیشتووی گەڕەكی مەنتكاوەی شاری ھەولێرە.

وەزارەتی تەندروستی
١ حوزەیران ٢٠٢٠

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

تەقتەق.. 4 هاووڵاتی لە بیرێكدا خنكان


خەڵك – بەشی هەواڵ

لە گوندێكی سنووری شاردەێی تەقتەقی سەر بە شارۆچكەی كۆیە، لە بیرێكدا 4 هاووڵاتی خنكان.

شێروان جەلال جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە، ڕایگەیاند:”ئەو هاووڵاتیانەی لەم ڕووداوە گیانیان لەدەستداوە ( باوك و كوڕێك و برازایەكن، لەگەڵ كرێكارێك) دانیشتووی گوندی موخەڕەسن.

جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی كۆیە وتیشی، لە ئێستادا تەرمی ئەو چوار هاووڵاتییە گواستراونەتەوە بۆ پزیشكی دادی كۆیە توێكاریان بۆ ئەنجام دەدرێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

بڵێسە جەبار فەرمان: میللەت ناحەقی نییە باوەڕ بە كۆرۆنا نەكات


خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، مێژوو و پێشینەی تاڵی هاووڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ناڕاستگۆیی حوكمڕانانی ئەم هەرێمە وای كردووە، كە تەنانەت بە ڕاستییەكانیش بڕوا نەكەن، دەشڵێت،”لەم مەملەكەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەكرێت”.

بڵێسە جەبار فەرمان ، ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك نوسیوویەتی:”میللەت ناحەقی نیە، مێژوو و پێشینەی تاڵی هاووڵاتیان لەگەڵ ناشەفافیەت و ڕاست نەگۆیی حوكمرانانی ئەم هەرێمە وای كردووە، كە تەنانەت بە ڕاستییەكانیش بڕوا نەكەین لە بابەتێكی وەك كۆرۆنادا، لەم مەملەكەتە تەنانەت نەخۆشیش بەسیاسی دەكرێت”.

ڕاشیگەیاندووە:”ڕاستە كە زاكیرەمان زەعیفە، بەڵام هێشتا بیرمان نەچووە كە هەر دوێنێ بوو كە تەقەی خۆشی كرا بە ھۆی سەركەوتنمان بەسەر كۆرۆنادا كە بەداخەوە كوژاو و برینداریشی لێ كەوتەوە، ھەر پارێزگایە و سنگی دەردەپەراند و باسی بتوڵاتی خۆیی دەكرد لە پێشەنگی داو سەركەوتن و زاڵ بوون بەسەر ئەو پەتادا”.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە:”معقول چییە ئێستا لە پڕ و لە ناكاو كۆرونا بە سەختی و قورسی هاتووەتەوە و تووشبووان مەفەریان نییە، بۆیە لەوانەیە ئەوەی كە ئەیڵێن ڕاست بێت، بەڵام ئەدائی هەڵەی حكومەی و هەڵپەی پێشبركێی پارێزگاكان و بە سیاسیكردنی نەخۆشیەكە و پێشینەیەكی مێژووی لە ناڕاستگۆیی وای لە هاووڵاتیان كردووە متمانەیان نەمێنێ”.

بڵێسە دەشڵێت ،”میللەت بڕوای بەو هەواڵانە نییە و پابەندی رێنماییەكان نابن و ئەمە بە ھەنگاوێكی سیاسی و چەواشەكاری تێدەگەن بۆ پەردەپۆشكردنی شكستی ئەم حكومەتە و نەدانی مووچە، بۆیە سەرباری ئەوەی ئایا ھەواڵی سەرھەڵدانەوەی كۆرونا ڕاستە یا نە ھیوادارم ھاووڵاتیان تێگەیشتبێتن، كە ئەم پەتایە لە ھەموو جیهان دا هێشتا ماوە و چارەسەری نەدۆزراوەتەوە، بۆیە تكام وایە لەبەر تەندروستی خۆیان پابەند بە ڕێنماییەكانی خۆپاراستن بن”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان