ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

مۆبایلی هۆنەر 10 لایت باشترین تایبەتمەندی بە توانایەكی سەركەوتوو و دیزاینێكی جوان

دوای ئەو سەركەوتنەی وەشاندنی مۆبایلی هۆنەر 10 لایت بەدەستی هێنا كە تازەترین بەرهەمی هۆنەرە ، ئێستا ئەم بەرهەمە لە بازاڕەكانی عیراق بەردەستە ، ئەم مۆبایلە تایبەتمەندی سەرسوڕهێنەری هەیە لە پەیكەر و بەشەكانی و دیزاینە جوانەكەی كەوای لێدەكات ببێتە باشترین بژاردە بۆ بەدستهێنانی یان بۆ ئەوە بیكەیتە دیاری لەساڵی تازەدا . ئەم مۆبایلە بەرەنگە پلەدارەكانی ناسراوە بۆ دیمەنێكی گەنجانە كە ئامێرەكە دەكاتە نمونەیەك بۆ جوانی و سەرەتایەكی تازەت پێدەبەخشێت بۆ ساڵی 2019 .

لەگەڵ بەردەوامی گرنگی زیرەكی دەستكرد لە ئامێرەكان لەساڵی 2019 و ساڵانی ئایندە ، كامێرای پێشەوەی مۆبایلی هۆنەر 10 لاین پاڵپشت بە زیرەكی دەستكرد ئەزموونێكی سەركەوتوو لە گرتنی وێنەی سێلفی دەبەخشێت لەهەر كاتێكدا ، ئەم كامێرا زیرەكە توانای ناسینەوەی 8 سیناریۆی هەیە لە رێگای داتاكانی زیرەكی دەستكردەوە كەوا دەكات روخسار و باكراوند باشتر بكات لە رێگای چاككردنەوەی رەنگەكان بە پێی دیمەنە جیاوازەكان ، داتای جوانكردنی وێنەكان بە زیرەكی دەستكرد توانای سێ لایەنی بەكاردێنێت بۆ ناسینەوەی روخسار و دانانی فاكتەرەكانی جوانكردن بەپێی تەمەن و رەگەز و رەنگی پێست كە یارمەتیدەرە بۆ داهێنانی پێناسەی تایبەتی جوانی لە ساڵی تازەدا .

هەروەها مۆبایلی هۆنەر 10 لایت باشترین بژاردەیە بۆ ئەوانەی لەدوای مۆبایلێك دەگەڕێن كە نەك تەنها توانای سەرسوهێنەڕی هەبێت بەڵكو تایبەتمەندیەكانی هەڵگرەكەی جیابكاتەوە لەگەڵ ئەوانی تر .

لەگەڵ پارێزگاریكردن لە شێوازی هۆنەری ناوازە ، مۆبایلی هۆنەر 10 لایت دیزاینەكەی وای لێدەكات كە نمونەی بەرزی جوانی بێت ، رەنگی پلەدار و شاشەی بێلێوار هەموویان توخمی سادە و جوانن كە شێوەیەكی ناوازە بە مۆبایلەكە دەبەخشێت .

مۆبایلی هۆنەر 10 لایت لە 8 چینی مادەی بریقەدار دیزاین كراوە ، و چوار رەنگی هەیە: شینی ئاسمانی و سوور و شینی یاقوتی و رەش ، هەردوو رەنگی شینی ئاسمانی و سوور پلەدارن لە كاڵەوە بۆ تۆخ لەوكاتەی رەنگەكانی شینی یاقوتی و رەش بریقەدارن كە جوانی و فەخامەت بە مۆبایلەكە دەبەخشن .

لەگەڵ باشترین تەكنەلۆژیای سەردەم و دیزاینی زیرەك ، شاشەی مۆبایلی هۆنەر 10 لایت دیزاینێكی تازەی هەیە بەشێوازی دڵۆپی شەونم بە پێوەری 6.21 ئینج ، مۆبایلی هۆنەر 10 لایت تایبەتمەندی زیرەكی دەستكرد لەگەڵ كامێرای پێشەوە كۆدەكاتەوە بۆ ئەوەی بەكارهێنەران وێنەی پیشەگەرانە بە ئاسانی بەدەست بهێنن ، كامێرای پێشەوە بە كوالێتی 24 مێگاپێكسڵە لەگەڵ زوومی f/2.0 كە وێنەی سێفی نمونەیی دەبەخشێتە بەكارهێنەران . ئەم كامێرایەی پێشەوە توانای ناسینەوەی 8 سیناریۆی هەیە لە رێگای زیرەكی دەستكردەوە بۆ ئامادەكاری تایبەت بەهەر وێنەیەك . بەڵام لە دواوە دەبڵ كامێرای هەیە بە كوالێتی 13 و 2 مێگاپێكسڵ پاڵپشت بەزیرەكی دەستكرد بۆ بەدەستهێنانی كوالێتی بەرز لە وێنەیەكی نمونەیی مۆبایلدا .

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

ستۆرییەکانی فەیسبووک ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری هەیە

خەڵک-

ستۆرییەکانی فەیسبووک بۆ زیاتر ئاگاداربوونە لە چالاکی کەسەکان بەبێ ئەوەی پێویست بکات وێنە و ڤیدۆ و نوسینەکان لەسەر واڵی فەیسبووکت هاوبەشی پێبکەیت.

Image result for Facebook Stories

بیرۆکەی ستۆرییەکان کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر کاران بیرۆکەی سناپ چات بوو کە دواتر ئیسنتەگرام ئەم بیرۆکەیەی بەکارهێنایەوە و پاشان گوازرایەوە بۆ فەیسبووک و مێسنجەر و پاشانیش بۆ واتساپ، کۆتا ڕێژەی بینینی ستۆرییەکانی فەیسبووک مانگی سێپتەمبەری ساڵی پار بوو کە ٣٠٠ ملیۆن بوو، و ئینستەگرامیش ڕێژەی ٥٠٠ ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی ڕۆژانەی تێپەڕاندبوو لە مانگی یەکی ئەمساڵدا و لە ئێستاشدا فەیسبووک گەشتە ئەو ڕێژەیە سەرەڕای ئەوەی هێندەی ئینستەگرام تایبەتمەندی جیاواز و سەرنجڕاکێشی نییە بەڵام پشت بەستوو بەوەی تۆڕەکە زیاد لە ٢ ملیار بەکارهێنەری هەیە ڕێژەیەکی گونجاوە.

پێت وایە چ تایبەتمەندییەک گرنگ و پێوستە بۆ فەیسبووک زیاد بکرێت لە ئێستادا؟!

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

”ئێيدە لەڤلێيس” یه‌كه‌م به‌رنامه‌ داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر کە ئافرەت بوو!

خەڵک-

نووسه‌ر و بیرمه‌ندی بواری بیركاری ناوی ته‌واوی Augusta Ada King-Noel, Countess of Lovelace له‌ ١٠ ی كانوونی یه‌كه‌می ساڵی ١٨١٥ له‌ دایكبووه‌ و له‌ ٢٧ ی تشرینی دووه‌می ١٨٥٢ كۆچی دوایی كردووه‌ ، ئێدی كچی شاعیر و دڵدار poet Lord Byron بوو كه‌ له‌ له‌نده‌ن له‌ دایكبووه‌ و به‌ڵام دواتر چووه‌ زانكۆی له‌نده‌ن بیركاری ته‌واو كرد هه‌ر بۆیه‌ش ئێده‌ به‌هۆی باوكیه‌وه‌ هه‌ر له‌ منداڵیه‌وه‌ ڕووی له‌ بیركاری كردووه‌.

Ada_Lovelace
له‌ڤلێیس له‌ ڕووی هاوڕێیه‌تیه‌وه‌ كه‌سێكی داخراو بوو تاكه‌ هاوڕێكه‌ زۆر لێی نزیك بوو بریتی بوو له‌ Mary Somerville و هه‌روه‌ها له‌ ڕووی كاركردنه‌وه‌ زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو به‌ڵام دڵه‌ڕاوكێی هه‌بوو و یه‌كه‌م كه‌سیش بوو كه‌ ئه‌لگۆریثمی بۆ ئامێره‌كان دانا و یه‌كه‌م داڕێژه‌ری به‌رنامه‌ی كۆمپیوته‌ریش بوو.

Related image

كچه‌ داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر له‌ ساڵی ١٨٣٥ هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ William King دا كرد و سه‌ره‌ڕای هاوسه‌رگیری كردن به‌ڵام به‌رده‌وام به‌ دوای زانیاری و پێشكه‌وتنی بوو له‌ بواری بیركاریدا و به‌رده‌وام هه‌وڵه‌كانی زیاتر ده‌كرد.

screen_shot_2013-10-10_at_4.18.26_pm
له‌ ساڵی ١٨٤٠ Charles Babbage كه‌ به‌ باوكی كۆمپیوته‌ر داده‌نرێت سیمینارێكی پێشكه‌ش كرد له‌ زانكۆی Turin ده‌رباره‌ی Analytical Engine دوای ئه‌مه‌ ئێیده‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌یدا یه‌كه‌م به‌رنامه‌ دابڕێژێت و له‌م كاره‌شیدا سه‌ركه‌وتوو بوو له‌ تشرینی یه‌كه‌می ساڵی ١٨٤٢ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ی نووسی و بوو به‌ یه‌كه‌م به‌رنامه‌ داڕێژه‌ری كۆمپیوته‌ر.

ada_lovelace_in_1852

سەرچاوە:تێک ئای.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیا

گەنجێکی کورد ٣ داهێنانی گرنگی ڕاگەیاند

خەڵک

بەختیار جەزا گەنجێکی داهێنەرە و ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە کۆنفرانسی داهێنان لە شاری سلێمانی چەند بەرهەمێکی تەکنەلۆژی خۆیی ڕاگەیاند کە گەشەی پێداون و بەرهەمی هێناون، داهێنانەکانی خۆی دەبینێتەوە لە ئۆتۆمبێلی کۆنتڕۆڵ کە لە ڕێگەی چەند هەستەوەرێکی زیرەکەوە لە کۆنتڕۆڵەوە بە گەڕ دەخرێت و دەجوڵێنرێت و داهێنانێکی دیکەی بریتی بوو لە ڕاداری زیرەک و داهێنانی کۆتایشی بریتی بوو لە سیستەمی ئاگرکوژێنەوەی زیرەک کە دەست بەجێ دەتوانێت ئاگرەکە بکوژێنێتەوە و لە نزیکترین کاتدا کۆنتڕۆڵی بکات.

بینەری ئەم ڤیدیۆیەی خوارەوە بن تاوەکوو ئاشناببن بە کارەکانی ئەم داهێنەرە.

یەکەمین #کۆنفڕانسی_داهێنان لە شاری #سلێمانی چاوەڕێی داهێنانی سەرنجڕاکێش و ناوازە بن!

Posted by Xelk Media Network on Sunday, April 21, 2019

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان