ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

حزبێكی نوێ لە رۆژهەڵاتی كوردستان دامەزراندنی خۆی راگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ

حیزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵات وەك حزبێكی نوێ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ (خەڵك) نێردراوە، دامەزراندنی خۆی راگەیاند.

حیزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵات كە لە حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران هاتووەتەدەرەوە لە یەكەم بەیاننامەی راگەیاندنیدا ئاشكرای دەكات كە خەباتی نوێ دەستپێبدەكەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

لە بەیاننامەكەی حزبی دیموكراتی كوردستانی رۆژهەڵاتی كوردستاندا هاتووە “حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات حیزبێكی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵاتە كە لە پێناو دەستەبەربوونی سەربەخۆیی بۆ كوردستانی ڕۆژهەڵات خەبات دەكات و ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە و لە ژێر دروشمی سەربەخۆیی بۆ كوردستان خەبات دەكات”.

ئاماژە بەوەش دەكات “بە لە بەر چاو گرتنی خواستی كۆمەڵگای كوردستان و هەروەها ڕەوشی ناوچەكە و جیهان لە مەڕ سەربەخۆیی گەلان و مافی دیاریكردنی چارەنووس وەك مافێكی یاسایی و نێونەتەوەیی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات دامەزرانی خۆی ڕادەگەیەنێ. حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە سەر بناغەی كۆمەڵەی ژێ كاف و كۆماری كوردستان بنیات دەنرێتەوە”.

رونیشیكردەوە “گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی پەنجا ملیۆنی سەدان ساڵە دابەش كراوە و خاك و جوغرافیای لە لایەن داگیركەرانەوە، داگیر كراوە و سەربەخۆیی خوازی و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بۆتە ویست و داخوازیی سەرەكیی گەلی كورد”.

باسی لەوەشكردووە “فیدرالیزم و مۆدێلەكانی لەم چەشنە تەنیا بە فیڕۆ دانی كات و خەباتی نەتەوەی كوردە و ناتوانن وەڵامدەری ویست و داخوازیی ئەمڕۆیی نەتەوەی كورد بن”.

دەقی بەیاننامەكە:
ڕاگەیاندنی دامەزرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات
هاونیشتمانیانی تێكۆشەر
خەڵكی بەشەڕەف و خۆراگری كوردستانی ڕۆژهەڵات
حیزب و لایەنە سیاسیەكان
ئێستا جیهان و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گشتی و كوردستان بە تایبەتی بە قۆناغێكی هەستیار و چارەنووس ساز دا تێپەڕ دەبێ و نەخشە ی ڕۆژهەڵاتی ناڤین سەر لە نوێ دادەڕێژرێتەوە.
گەلی كورد وەك نەتەوەیەكی پەنجا ملیۆنی سەدان ساڵە دابەش كراوە و خاك و جوغرافیای لە لایەن داگیركەرانەوە، داگیر كراوە و سەربەخۆیی خوازی و هەوڵدان بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بۆتە ویست و داخوازیی سەرەكیی گەلی كورد.
فیدرالیزم و مۆدێلەكانی لەم چەشنە تەنیا بە فیڕۆ دانی كات و خەباتی نەتەوەی كوردە و ناتوانن وەڵامدەری ویست و داخوازیی ئەمڕۆیی نەتەوەی كورد بن.
هێرشی بەغدا و حكوومەتی ناوەندیی عێراق لە پێوەندی بە ڕێفراندۆمی كوردستانی باشوور دەرخەری ئەو ڕاستیەن كە داگیركەرانی كوردستان تا ئەو كاتەی لە لاوازی دان، دان بە مافی گەلانی بندەست دادەنێن و هەر كات هێزیان گرت ، هێرش دەكەنە سەر كورد و هەوڵی شكاندنی كەڕامەت و شكۆی كورد دەدەن.
بە لە بەر چاو گرتنی خواستی كۆمەڵگای كوردستان و هەروەها ڕەوشی ناوچەكە و جیهان لە مەڕ سەربەخۆیی گەلان و مافی دیاریكردنی چارەنووس وەك مافێكی یاسایی و نێونەتەوەیی، حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات دامەزرانی خۆی ڕادەگەیەنێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە سەر بناغەی كۆمەڵەی ژێ كاف و كۆماری كوردستان بنیات دەنرێتەوە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات حیزبێكی ڕزگاریخوازی نەتەوەیی و دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵاتە كە لە پێناو دەستەبەربوونی سەربەخۆیی بۆ كوردستانی ڕۆژهەڵات خەبات دەكات و ئامانجی دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستانە و لە ژێر دروشمی سەربەخۆیی بۆ كوردستان خەبات دەكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات باوەڕی بە پرەنسیپەكانی مافی مرۆڤی پەسەند كراوی نەتەوە یەكگرتووەكان هەیە .
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات حیزبێكی سێكۆلارە و باوەڕی بە جیایی دین و ئایین لە سیاسەت و حكوومەت هەیە و ڕێز لە سەرجەم بیر و باوەڕ و ئایینە پێشكەوتوو و دێموكراتەكان هەیە.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات لەو باوەڕە دایە كە حیزب ئامرازە بۆ گەیشتن بە ئامانج و ئەوە حیزبە كە دەبێ لە خزمەت بە بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان دابێ نەك بەرژەوەندییە نەتەوەییەكان لە خزمەت بە حیزب و تاكە كەس دا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات باوەڕی بە دەستەواژەی تەوایەتی ئەرزی ئێران نییە و نەتەوەی ئێران و جوغرافیای ئێران بە دەستكرد و ساختە دەزانێ و لەو باوەڕە دایە كە خاك و جوغڕافیا، زمان و فەرهەنگ و كلتوور، مێژوو و ناسنامە و شوناسی كورد لە لایەن ڕژیمە داگیركەرەكانی ئێران و شۆڤێنیسمی فارس داگیر كراوە و سەدان ساڵە هەوڵی سڕینەوە و ئاسمیلە كردنی نەتەوەی كوردیان داوە و هەوڵەكانیشیان بەردەوامن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات باوەڕی بە جوغڕافیایەك بە ناوی ئێران نییە و لەو باوەڕە دایە كە ئەو جوغڕافیایە دەستكردە و لە سەر خاكی نەتەوەكانی دیكە بنیات نراوە و هەروەها نەتەوەیەك بە ناوی ئێرانی، بێ مانایە و تەنیا بە مەبەستی سڕینەوەی شوناسی نەتەوەیی نەتەوەكانی غەیرە فارس ساز كراوە .
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ ئەو خاكە خەبات دەكا كە لە لایەن ئێرانەوە داگیركراوە و بریتییە لە ئوستانەكانی ئیلام، كرماشان، سنە، ورمێ، لوڕستان و لەكستان و بەشێك لە خوراسانی باكوور و شاری كرماشان وەك پایتەختی دەوڵەتی كوردستان پێشنیار دەكا .
لە ڕێگەی زمانناسان و شارەزایانی ئەو بوارە كار بۆ زمانی ستاندارد و یەكگرتووی كوردی، بە كەڵك وەرگرتن لە هەموو زاراوە و بن زاراوەكان دەدرێ و هیچ زاراوەیەك بە سەر زاراوەیەكی تر دا زاڵ نابێ و میدیا و ڕاگەیاندن و كتێب و خوێندن لە ناوچەكانی سەر بە زاراوە جۆربەجۆرەكان دەبێ دابین بكرێ ، بەڵام زمانی سەرەكی و ئیداری و فەرمی زمانی ستاندارد و یەكگرتووی كوردییە و زمانی دووهەم زمانی ئینگلیسی دەبێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات بە پشت بەستن بە ئیرادەی نەتەوەی كورد لە كوردستانی ڕۆژهەڵات و لە ڕێگەی لۆبیگەری لە گەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهانی هەوڵ بۆ دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان و وەدەرنانی داگیركەران لە خاكی كوردستان دەدا .
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات پێوەندی لە گەڵ وڵاتانی ئورووپایی، عەڕەبی،ئەمریكا و ئیسرائیل بە ڕەوا دەزانێ و یارمەتی وەرگرتن لەو وڵاتانەی كە خاكی كوردستانیان داگیر نەكردووە، بە مافی بێ ئەملاو ئەولای خۆی دەزانێ و بەرژەوەندیی هاوبەش و دوژمنی هاوبەش دەتوانێ خاڵی هاوبەشی هاوكاریی دوولایەنە بێ.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات بە دامەزراندنی فیدراسیۆنێك لە ژێر ناوی سەربەخۆییخوازانی كوردستانی ڕۆژهەڵات هەوڵ بۆ یەكخستنی ناو ماڵی كورد و بەرەیەكی سەربەخۆیی خواز دەدا و داوا لە سەرجەم حیزب و سازمان و ڕێكخراوە سەربەخۆیی خوازەكان دەكا كە بە لەبەرچاو گرتنی بەرژەوەندی نەتەوەیی و بە دوور لە بەرژەوەندیی حیزبی و تاكە كەسی لە دەوری یەك كۆ ببینەوە و كار بۆ ئامانجی هاوبەش بكەین.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات هەوڵ بۆ دامەزراندنی میدیایەكی سەربەخۆ و بێ لایەن دەدا تاكوو دەنگ و ڕەنگی سەرجەم سەربەخۆیی خوازانی كوردستانی ڕۆژهەڵات بێ و لەو پێوەندییە دا داوا لە دڵسۆزان و غەمخۆرانی كورد دەكا كە یارمەتیدەر و پاڵپشت بن.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات لە گەڵ هەموو نەتەوە غەیرە فارسەكان كە خاكیان لە لایەن ئێرانەوە داگیر كراوە خۆی بە دۆست و هاوپەیمان دەزانێ و هەوڵ دەدا لە بەرەیەكی سەربەخۆیی خوازی دا لە گەڵ نەتەوەكانی عەڕەبی ئەحواز،توركی ئازەربایجان ، بەلووچەكان و نەتەوە كانی دیكە كە باوەڕیان بە نەمانی ئێران لە تەواویەتی خۆی دا هەیە كار بۆ سەربەخۆیی و ڕزگاری لە داگیركاری بكا.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات بۆ بڕەو دانی زیاتر بە بیری نەتەوایەتی و سەربەخۆیی خوازی، ژوورێكی فكری دادەمەزرێنێ و داوا لە ڕووناكبیران، بیرمەندان، نووسەران و چالاكانی بوارە جۆڕبەجۆڕەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات دەكا كە بە بێ لە بەر چاو گرتنی بیری حیزبایەتی و خۆ بەستنەوە و خۆ قەتیس كردن لە ناو حیزبایەتی دا بە نووسینی وتار و بابەت و لێدوان یارمەتیدەری سەربەستی و سەربەخۆیی و ڕوونكردنەوەی زیاتری نەتەوەكەمان بدەن.
لە كۆتاییدا حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات داوا لە ئەندامان و لایەنگرانی كە ئێستا لە ڕیزی حیزبەكانی تر دان دەكا تاكوو ئاگاداركردنەوە و گرتنی كۆنگرە لە ناو ریزی ئەو حیزبانە دا بمێننەوە و هەوڵەكانتان بۆ سەربەخۆیی خوازی چڕتر بكەنەوە و هەوڵ بدەن ئەو فكرییەتە ببنە ناو ڕێبەرایەتیی حیزبەكانەوە.

حیزبی دێموكراتی كوردستانی ڕۆژهەڵات
١٧ی بەفرانباری ٢٧٠١٨ی كوردی بەرانبەر بە ٧ی ژانویەی ٢٠١٩ی زایینی

ڕوونووس بۆ:
خەڵكی بەشەڕەفی كوردستانی ڕۆژهەڵات
هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستان
میدیا و ڕاگەیەنەرە گشتیەكان
حیزب و لایەنەكانی سەر بە نەتەوەكانی بەلووچ،عەڕەبی ئەحوازی، توركی ئازەربایجان،توركمان

کوردستان

كتێبی، تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت، بڵاوكرایەوە

خەڵك

كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، كەوتە بەر دیدی خوێنەران و لە ئێستادا، لە كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە.

نوسەرو ڕۆژنامەنوس، هەڵگورد جەلال، نوسەری كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی ڕاگەیاند:” ئەم كتێبە شیكردنەوەیەكە لەسەر دیدگا و بۆچوونە جیاوازەكان لەسەر دەوڵەت.

وتیشی،” بۆ ئێمەی كورد زیاد لەهەر گەلێكی تر پێویستمان بە مەعریفەیەكی فراوان هەیە لەسەر دەوڵەت و زەمەن و چۆنیەتی دروستبوونی دەوڵەت و هەوڵ و شیكردنەوەیەكی بابەتییانەیە دوور لە هەڵچوون و نەشئەیەكی كاتی”.

نووسەر، باسی لەوەشكرد، لە دوو توێی پێنج بەشدا، بەدەر لە هەر لایەنگیرییەك هەوڵدراوە، شكیردنەوەی بابەتیانە بۆ زەرورەتی دروست بوون و گەشە سەندنی تیۆرەكانی دەوڵەت بخرێتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی دژ بە داعش ئەنجامدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

هێزێكی تایبەتی پێشمەرگە لە نزیك قەزای دوزخورماتوو، هەڵمەتێكی سەربازی تایبەتیان دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامدا و دەستیان بەسەر دەیان كیلۆ تەقەمەنیدا گرت.

فەرماندەیەك لە هێزی تایبەتی هێزەكانی 70ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، هێرشەكە لەلایەن هێزێكی تایبەتی سەر بە هێزەكانی 70ەوە بە ناوی”Golden Forces” كراوە و ناوچەكانی قۆری چا و پەڵگانەی گرتوەتەوە.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، رونیكردەوە لە هێرشەكەدا هێزی ئاسمانی و زەمینی فەرەنسا بەشداریان كردووە و رووبەڕووبونەوە روویداوە.

وتیشی”كوژرا و بریندار نەبوو، پێشمەرگەش هیچ زیانی نەبوو، بەڵام دەستمان بەسەر بڕێكی زۆری تەقینەوەدا گرت، كە نزیكەی 40 كیلۆگرامە و ئامادەكرابوون بۆ تەقینەوە”.

تائێستا چەندجارێك هێزی تایبەتی سەر بە هێزەكانی 70، ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان دژ بە چەكدارانی داعش لە نزیك شارۆچكەی دوزخورماتو و ناوچەكانی تەماس لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چەندین چەكداری داعش كوژراون و زیانی ماددی زۆریشیان بەركەوتووە.

سەبارەت بە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقیش، فەرماندە سەربازییەكە رەتیكردەوە، هیچ هاوكارییەك لە نێوانیاندا هەبێت و وتی”هەماهەنگی نەبووە و ئەوانیش ئاگادارنەبوون كە هەڵمەتەكەمان ئەنجامدا”.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و گەڕانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچەكانی جێناكۆكی و كشانەوەی پێشمەرگە، دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە سەقامگیر نین و چەكدارانی داعشیش بۆشایی ئەمنی ناوچەكەیان قۆستۆتەوە و لە ماوەی رابردوویشدا چەندین هێرشیانكردەسەر هێزەكانی ئەمنی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندێكی مەغریبی سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات

 

سلێمانی ـ نزار جەزا

بڕیارە هەفتەی ئایندە شاندێكی مەغریبی سەردانی عێراق و هەرێم بكات، بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەكانی نێوان هەر دوو وڵات.

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەوبارەیەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو شاندە مەبەستیانە پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەكانی نێوان عێراق و مەغریب ئاسایی بكەنەوە و هەوڵدەدەن باڵیۆزخانەی مەغریب لەبەغداد بكەنەوە و كونسوڵی مەغریب لە هەولێر بكەنەوە.

باسی لەئەوەشكرد، ئەو شاندە كە كۆمەڵێك كۆمپانیای لەگەڵدایە لەبوارەكانی بیناسازی و نەوت و كشتوكاڵ و كارەبا و چەند بواری دیكە كار دەكەن و دەیانەوێت هابەشی لەگەڵ كۆمپانیاكانی هەرێم و بەغداد بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ئەو شاندە هەفتەی داهاتوو لە26ی مانگدا بێنە بەغداد و لەگەڵ وەزیری نەوت و وەزیری دەرەوە و وەزیری گواستنەوە و وەزیری بازرگانی كۆببنەوە، دواتر دێنە هەولێر و سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی شارەكە و ژوورە بازرگانییەكان كۆدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین