ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

دوو مووچە بۆ بەشێكی زۆری فەرمانبەران خەرج دەكرێت

خەڵك- بەشی هەواڵ

نزیكەی 4 هەزار كەس كە لە ساڵی 2015 خانەشین كراون دوو مووچەیان پێنەدراوە. بەرپرسێكی خانەشینیش ئاشكرای دەكات مووچەی ئەو كەسانە پاشكەوت نەكراوە، بەڵكو بۆیان خەرج دەكرێت.

یوسف عوسمان، سەرۆكی یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان بە (باس)ی راگەیاند مووچەی دوو مانگی بەشێك لە خانەنشینان نەدراوە ” بەشێك لەو فەرمانبەرانەی كە خانەنشین كراون كە تایبەتن بە لە دایكبووانی ساڵی 1953 ئەوانە دوو مووچەی مانگی 7 و 8ی ساڵی 2015یان وەرنەگرتووە و ژمارەیان 4 هەزار كەسە”.

ئاماژەی بەوەشكرد “پارەی هەموویان 3 ملیار دینارە، لیستی خەرجكردنی پارەكانیشیان بۆ كراوە بەڵام لە گەنجینەكان بۆیان خەرج نەكراوە، دەبێت حكوومەت پارەكانیان بۆ خەرج بكات و مافی خۆیان پێ بدرێت”.

لای خۆیەوە سەباح موخڵیس، بەرێوەبەری ئامار لە بەرێوەبەرایەتی گشتی خانەنشین بە (باس)ی راگەیاند راستە مووچەی 2 مانگی ئەو خانەنشینانە نەدراوە، گوتی:” دوو مووچەی ئەو كەسانەمان ئامادەش كردبوو لیستەكانیشیان بۆ گەنجینەكان چوو بوو، بەڵام بەهۆی دواكەوتنی مامەڵەكانیان كەوتە نێو مانگی 9 دواتر بە گشتی حیسابی ئەو ساڵە داخرا بۆیە بۆیان خەرج نەكرا”.

ئەوەشی خستەڕوو ئەو دوو مووچەیە پاشەكەوت ناكرێت بەڵكو دەدرێت، ” راستە 4 مووچەی ئەو ساڵە پاشەكەوت كرا، بەڵام ئەو مووچانە پێوەندی بە پاشەكەوت نیە، بەڵكو هەركات باری دارایی باش بێت بۆیان خەرج دەكرێت”.

ئابوری

ئێران بە فەرمی كاتی لابردنی پارەی ڤیزەى بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم ڕاگەیاند

خەڵك- بەشی هەواڵ
باڵیۆزی كۆماری ئیسلامی ئێران لە عیراق دوابڕیاری وڵاتەكەی سەبارەت بە بەخۆڕایی كردنی ڤیزە بۆ هاووڵاتیانی عیراق و هەرێم ئاشكرادەكات و ڕایدەگەیەنێت، پێدانی ڤیزە دەمێنێتەوە، بەڵام پارە لە هاووڵاتیان وەرناگیرێت.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عیراق بە ئاژانسی (ئیرنا)ی وڵاتەكەی ڕاگەیاندووە، كە پڕۆسەی پێدانی ڤیزە بە هاووڵاتیانی ئێران و عیراق وەك پێشوو دەبێت، بەڵام هیچ بڕە پارەیەك لەبەرامبەریدا وەرناگیرێت و ئەوە بڕیارەش سەرجەم جۆرەكانی ڤیزە دەگرێتەوە.

ئاشكراشی كردووە، بەخۆڕایی كردنی پێدانی ڤێزەی لە گرنگترین دەستكەوتەكانی سەردانەكەی حەسەن ڕۆحانی، سەرۆكی ئێران بۆ بەغدا بووە و وتوشیەتی، “تاران و بەغدا ڕێككەوتوون ئاسانكاری بۆ بواری ئابوری و بازرگانی بكرێت لە ڕێگای پێدانی ڤێزەی درێژخایەن و هاتووچۆی بەردەوام”.

مەسجدی جەختیشی كردۆتەوە، ئەم ڕێككەوتنەی نێوان ئێران و عیراق لە 1ی نیسان (12ی خاكەلێوە)ی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

مووچەی فەرمانبەران بەهای دۆلار بەرزدەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ
خاوەنی نووسینگەیەكی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەكاتی داخستنی بازاڕ بەهای دۆلار بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەوە و تمەنی ئێرانی-ش زیاتر شكا.

ئیبراهیم غەفور، خاوەنی نووسینگەی نەشوان لە بازاڕی دۆلارەكەی سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، لەكاتی كردنەوەی بازاڕی دۆلارەكە بەهای 100 دۆلار بە 120 هەزار و 200 دینار بوو، بەڵام لەكاتی داخستن بۆ 120 هەزار و 00 6 دینار بەرزبووەوە.

وتیشی، “100 دۆلار بە ملیۆنێك و 305 هەزار تمەن بەدەستی و ملیۆن و 318 هەزاریش بەحەواڵە ئاڵوگۆڕی پێكرا، لەگەڵ كاتی كردنەوەی بازاڕ نزیكەی 10 هەزار تمەن نرخەكەی شكاوە”.

ڕاشیگەیاند، بەهۆی ئەوە بەشێكی زۆر لە فەرمانبەران لەدوای وەرگرتنی مووچەكانیان پارەكانیان دەكەن بە دۆلار، خواست لەسەر دۆلار زیادی كردووە، بەوەش بەهای دۆلار ماوەی چەند ڕۆژێكە ڕووی لەبەرزبوونەوە كردووە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

دوای نەورۆز دوو مادەی بەشەخۆراك دابەش دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ
بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەدوای پشووەكانی نەورۆز دەست دەكەن بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی ئادار، دەشڵێت: “بەپێی بڕیاری وەزارەتی بازرگانی عیراق ساڵانە بۆ مانگی 2 هیچ بەشە خۆراكێك دابەش ناكرێت لەهەموو عیراقدا”.

شەكەوت محەمەد، بەڕێوەبەری كۆمپانیای دابەشكردنی خۆراك لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، بەردەوامین لە دابەشكردنی بەشە خۆراك بەسەر هاووڵاتیاندا، لەدوای نەورۆز و پشووەكان دەست بە دابەشكردنی بەشە برنجی مانگی 3 لەگەڵ بەشە زەیتی مانگی 1 دەكەین.

وتیشی، “بەپێی بڕیاری حكومەتی عیراق و وەزارەتی بازرگانی بۆ مانگی شوباتی هەموو ساڵێك هیچ بەشە خۆركێك دابەش ناكرێت، كە ئەم بڕیارە گشتییە و هەموو پارێزگاكانی عیراق دەگرێتەوە”.

ڕاشیگەیاند، لە ئێستادا برنجی مانگی یەك دابەشكراوە، چاوەڕوانی هاتنی بەشە شەكری مانگی یەك دەكەین و بەشە زەیت-مان ئامادەیە، بۆیە بەگەیشتنی ڕاستەوخۆ دەست دەكەین بە دابەشكردنی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان