تەیف سامی لە هەولێرەوە ڕاگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە



کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان شاندی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان كۆتایی هات و وەزیری دارایی عێراق لە هەولێرەوە ڕاگەیەنراوێكی سەبارەت بە كۆبوونەوەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت: گفتوگۆکان نوێنەرایەتی دەرفەتێکی مێژوویی دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی دارایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە ڕاگەیەنراوەكەیدا ئاماژەی بەوەكردووە، ئەمڕۆ یەک شەممە، کۆبوونەوە دووقۆڵییە بەردەوامەکانی نێوان ئەنجوومەنی وەزیران بۆ ئابووری و ئەنجوومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان لە هەولێر دەستیپێکرد، بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی. گفتوگۆکان لەسەر بنەمای میکانیزمەکانە بۆ بەرزکردنەوەی هاوکاری دارایی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ پرسە داراییە هەڵپەسێردراوەکان.

ڕاشیگەیاندووە، گفتوگۆکان لە چوارچێوەی هەوڵە حکومییەکان بە ئامانجی پتەوکردنی هاوکاریی نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، و فایلە داراییە هاوبەشەکانی وەک مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بودجەی هەرێم و دەروازە سنوورییەکان، جگە لە هەماهەنگی گومرگی و سیاسەتەکانی باج، لە گرنگترین ئەو پرسانە دادەنرێت، کە کاریگەرییان لەسەر سەقامگیری ئابووری عێراق هەیە.

وەزیری دارایی ئاماژەی بەوەدا، گفتوگۆکان نوێنەرایەتی دەرفەتێکی مێژوویی دەکەن بۆ بەدیهێنانی ئاشتەوایی دارایی لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.

تەیف سامی جەختی لە گرنگی بەرزکردنەوەی هاریکاری دارایی نێوان هەردوولا و گەیشتن بە چارەسەری بەردەوام بۆ کێشە داراییە هەڵپەسێردراوەکان کردەوە و وتی، “ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێکی دادپەروەرانە بۆ دابەشکردنی داهاتی نەوت و دەروازە سنوورییەکان بەشدار دەبێت لە بەرزکردنەوەی متمانە و سەقامگیری ئابووری لە وڵاتدا”.

ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢ دەکرێت
پێت ئامادەکاری بۆ وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ١٢ دەکرێت
شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
دوات شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار