ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگی پاک و خاوێنی ناوماڵ کە پێویستە ڕەچاویی بکەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگی پاک و خاوێنی ناوماڵە کە پێویستە ڕەچاویی بکەیت:

 

– بۆ ئەوەی ئامێری ساردکەرەوەکەت بە پاکی بمێنێتەوە، لەسەر تاقەکانی کاغەزی تایبەتی دابنێ!

– کەمێک سرکەی سێو بدە لە بەلوعەکان پاشان پاکی بکەرەوە، بەو جۆرە ڕەونەقدار دەبن

– لەکاتی پاککردنەوەی ناوماڵدا لە سەرەوە بۆ خوارەوە پاکیان بکەرەوە بەپێی ڕیزبەندی

– بۆ لێکردنەوەی لەزگە لە دیوار کەمێک مایۆنیزی لێبدە، دواتر بە پەڕۆیەک لێدەبێتەوە

– بۆ پاککردنەوەی پەڵەی ناو مەغسەل، ئاوی لیمۆیی سروشتی لێبدە و ماوەیەک پێوەی جێبهێڵە

– بە پێی توێژینەوە زانستیەکان پەرشوبڵاوی هۆکارە بۆ بێزاری و بێتاقەتی، بۆیە بەردەوام ناوماڵەکەت با ڕێکخراو بێت

 

ماڵداری

بە برنجی هاڕڕاو چارەسەری قڵشی قاچەکانت بکە

خێزان

قڵشی قاچ كێشه‌یه‌كه‌ بۆخانمان و زۆركات به‌دوای كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تدا ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی سروشتیه‌ بۆ نه‌هێشتنی قڵشی قاچ.

مشتێک  ئاردی برنج لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و کەمێک سرکەی سێو و کەوچکێک زەیتی زەتون تێکەڵ بکە، با بڕی پێکهاتەکان بەشێوەیەک بێت کە وەکو هەویرێکی شلی لێ دەروست بکەی هاوشێوەی مەرهەم.

‌سەرەتا پاژنەت بخەرە ناو تەشتێک ئاو بۆ ماوەی دە خولەک کەمێک لە شلەتێن گەرمتر بێ. ئینجا بەو هەویره‌ی دروستت کردووە لەسەرخۆ و بە نەرمی پاژنەی پێیەکانتی پێ چەور بکە تا بەجوانی هەویرەکە هەڵمژێ.

‌هەموو شەوێک پێش خەوتن ئەمە بکە دوای چوار ڕۆژ هەست بە گۆڕانکاری باش دەکەیت و دوای دوو هەفتە بە تەواوی چاک ئەبێتەوە و هەموو پێست و خانە مردووەکانی لێ ئەبێتەوەو قڵیشانەکانی چاک ئەبێتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوود بۆ ڕزگاربوون لە مێرووە بێزارکەرەکان

خێزان

شتێکی گرنگە کە ماڵێکی دوور لە مێرووت هەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوودە بۆڕزگاربوون لە مێرووەکان:

 

– بۆ ڕزگاربوون لە قالۆنچە  پیازێک بهاڕە و لەگەڵ سۆدەی نان تێکەڵی بکە، پاشان ڕۆژانە گیراوەکە لەو شوێنانە دابنێ کە قالۆنچەی لێیە، پاش ماوەیەک دەبینیت کە قالۆنچەکان نەماون.

– ٥، ٦ دڵۆپ زەیتی نەعناع بکە ٢٠٠ میلیلیتر ئاوەوە و بیپرژینە بەسەر تۆڕی جاڵجاڵۆکەدا، ئیدی نایەتەوە بەو ناوەدا.

– کەس نازانێت ئەم هەموو مێرولەیە لەپڕ لەکوێوە سەردەردەکەن، بۆ ڕزگاربوون لێیان کەمێک دارچینی لەوناوەدا بڕێژە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٨ بیرۆکەی زۆر نایاب و نوێ بۆ ڕێکخستنی باشتری ماڵەکەت

خێزان
ئەمانەی خوارەوە ٨ بیرۆکەی تەواو باش و گونجاون تاوەکو بە درووستی کارەکانت ڕابپەڕێنیت.

جلەکانی ماڵەوەت بە دیوی بەرزیدا دابنێ تاوەکوو تەواو بە باشی جێی خۆی بگرێت.

جلەکانی ماڵەوەت بە دیوی بەرزیدا دابنێ تاوەکوو تەواو بە باشی جێی خۆی بگرێت.

سەلاجەکەت بەمشێوەیە لێ بکە و حەزی خواردنت زۆر باش دەبێت.

بۆ هەڵگرتنی مەتات ئەم ئەڵقەیەی کلیل تەواو باش و ڕێک و پێکە.

کەللە و شەحنەکان شوێنی زۆریان لێگرتوویت؟ ئەوا دەتوانیت بیان خەیتە نێو قەبافی پەنیرە بچووکەکان.

بۆ هەڵگرتنی بەهاراتەکانی ماڵەوە یاخوود چێشتخانە تەواو گونجاو ڕێکە.

بۆ ئەوەی وایەری شەحنی مۆبایل و کۆمپیوتەر دەرنەکەوێت شێوەیەکی لەمانە بگرە بەر.

بەم شێوەیە دەتوانیت شوێنێکی زیاتر دابین بکەیت بۆ شتەکانی ماڵەوەتان، یاخوود ژێر زەمین یاخوود شوێنێک کە زۆر بەرزە و و گرنگە کۆمەڵێک شتی تێدا هەڵبگرن.

بۆ ئەوەی شوێنکی گونجاو زۆر باشتان هەبێت بۆ هەڵگرتنی کەرەستەکانی مەیکئەپ ئەوا گرنگە بەم شێوەیە کەرەستەکان هەڵبگرن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین