200 ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەکرێت



ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بەغدا 200 ملیار دینار بۆ گەنمی جوتیاران ڕەوانەی هەرێم دەکات.

غەریب ئەحمەد، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، بڕی 483 ملیار دیناری شایستەی دارایی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێم لای حکومەتی عێراقی ماوە، لەدوای ئەوەی سودانی رەزامەندی لەسەردا بڕیاربوو ئەمڕۆ ڕەوانەی هەرێم بکرێت.

ئاماژەی بەوەکرد، لە هەوڵداین بەغدا پارەکە بە یەک گوژمە بنێرێت، بەڵام بەپێی ئەو زانیارییانەی دەستمان کەوتووە، ئەمڕۆ تەنها 200 ملیار دینار ڕەوانە دەکەن.

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت
پێت هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت
ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلێکی بۆ چوونە سەر مەریخ خستەڕوو
دوات ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلێکی بۆ چوونە سەر مەریخ خستەڕوو
پەیوەندیدار