ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق لە هەولێر کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزاری ئابووری عێراق لە هەولێر لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە و وەزارەتی دارایی عێراقیش دەڵێت ئامانج لە کۆبوونەوەکە چارەسەرکردنی کێشە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغدایە.

بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، ئەنجومەنی وەزاری ئابووری، لە هەولێر کۆبێتەوە بۆ تاوتوێکردنی کۆمەڵێک بابەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا ئەو مافانە تاوتوێ دەکرێن کە دەستووری عێراق بۆ هەرێمی کوردستانی داناون لەگەڵ پرسی شایستە داراییەکانی هەرێم بەپێی ئەو میکانیزمانەی ڕێککەوتنیان لەبارەوە کراوە.

ڕوونیشیکردەوە کە دەربارەی سەرجەم کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ دەکرێت.

وەزارەتی دارایی عێراق ڕاشیگەیاند، ئامانجی سەردانەکە بەرزکردنەوەی ئاستی هاریکارییە ئابووری و داراییەکانە لە نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا و هەوڵیش دەدرێت لە کۆبوونەوەکەدا کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوودا بە پێی دەستوور و یاسا بەرکارەکان چارەسەر بکرێن و پەرە بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا بدرێن بە جۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی گەلی عێراق بکات.

ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلێکی بۆ چوونە سەر مەریخ خستەڕوو
پێت ئیلۆن ماسک ئۆتۆمبێلێکی بۆ چوونە سەر مەریخ خستەڕوو
ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ نامەکان زیاد دەکات
دوات ئینستاگرام تایبەتمەندی نوێ بۆ نامەکان زیاد دەکات
پەیوەندیدار