ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ژیاندۆستی

چەند زانیاریەک کە درۆیە و چیدیکە باوەڕی پێمەکە!

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند زانیاریەک کە درۆیە و  پێویستناکات چیدیکە باوەڕی پێبکەیت:

 

– شیر بۆ ئێسک باشە

ئەم زانیاریە زانستی نییە و ئەو کالیسیۆمەی لە شیردا هەیە نابێتە هۆی بەهێزبوونی ئێسکەکان، بەڵکوو پێویستە ئەوە لە ماسی و فاسۆلیا و بادەمدا دەستبخەیت.

 

 

– دەبێت هەموو ڕۆژێک ڕابکەین

ڕاکردنی ڕۆژانە زانستی نییە چونکە جەستەت وەک خوویەک وەری دەگرێت و سوودی نابێت، باشترە هەفتەی ٣ بۆ ٤ جار ڕابکەیت.

 

– ڕەنگی مەریخ سورە

ئەمەش ڕاست نییە و لێکۆڵینەوەی نوێی ناسا سەلماندویەتی کە ڕەنگەکەی ڕەساسیە و ئاسمانی شینە

 

 

– چیایی ئێڤێرست بەرزترینە!

ئەمەش ڕاست نییە و چیایی مو ناکیا لە دورگەکانی هاوای بەرزترینە لە ئاست ڕووی دەریا، بەڵام بەشێک لە چیاکە بۆخۆی لە ژێر دەریاوەیە

ژیاندۆستی

چۆن زەیتی گەرچک بۆ درێژکردنەوەی برژانگ و برۆت بەکار دەهێنیت؟

خێزان

خانمان هەمیشە دەیانەوێت برژانگێکی پڕ و درێژیان هەبێت بۆ ئەمەش ڕێگەی جۆراوجۆر دەگرنەبەر ، تۆی خانم دەتوانیت بە ڕێگەیەکی ئاسان برژانگەکانت پڕو جوان بکەیت بە بەکارهێنانی ڕۆن گەرچەک شەوانە بەم شێوەیەی خوارەوە :

ڕۆنی گەرچەکەکە بکەرە ناو قتوی ماسکارایەکی بەتاڵ بەڵام دوای شۆردنی بەشێوەیەکی جوان کە ڕەشیەکەی پێوە نەمێنێ ،شەوانە ڕۆن گەرچەکەکە پێش نوستن بدە لە برژانگەکانت و بەیانیان بە ئاوی شلەتێن بیشۆ ، دەتوانیت هەمان کار بۆ برۆکانیشت بکەیت.

 

زەیتی گەرچک ڕێژەیەکی زۆر پڕۆتین و چەند ماددەیەکی وەک oleic, linoleic, stearicی تێدایە کە بۆ درێژکردنەوە و بەهێزکردنی قژەکە زۆر بەسوودە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چیرۆکی ئەو ژنە بخوێنەرەوە کە ئەنیشتاین سەرجەم پارەی خەڵاتی نۆبڵی خۆیی تێدا خەرج کرد

خێزان

زانای به‌ناوبانگی فیزیای جیهان ئەلبەرت ئاینشتاین یه‌كه‌مین ژیانی هاوسه‌رگیری خۆی له‌گه‌ڵ خانمێكدا كه‌ ئه‌ویش زانای فیزیابوو پێكهێنا به‌ناوی میلفا ماریك كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ خوێندكار بوون.

ئاینشتاین له‌ ساڵی 1903 له‌گه‌ڵ میلفا چووه‌ ژیانی هاوسه‌رگیریه‌وه‌و دوو كوڕیشی لێی هه‌بوو، به‌ڵام دواتر له‌ ساڵی 1919هه‌ردكیان له‌یه‌كدی جیابونه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌شه‌وه‌ ئاینشتاین به‌پێی بڕیاری دادگا ده‌بوو قه‌ره‌بویه‌كی زۆری هاوسه‌ره‌كه‌ی بكاته‌وه‌.

به‌ڵام دواتر پاش ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1921 ئاینشتاین خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ فیزیا وه‌رگرت، ته‌واوی ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌ ده‌رئه‌نجامی وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌ڵاته‌دا وه‌ری گرت دایی به‌ هاوسه‌ره‌ كۆنه‌كه‌ی بۆ ڕزگاربونی له‌ قه‌رزه‌كانی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ژیاندۆستی

چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسان بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێگایەکی سەیر و ئاسانە بۆ کێش دابەزاندن کە سەلماوە زۆر کاریگەرە:

– بەر لەوەی نان بخۆیت بۆنی مۆز و سێو بکە، حەزی خواردنت کەمدەکاتەوە.

– دەوری شین بکڕە، چونکە خواردن لە دەوری شیندا حەزی خواردن کەمدەکاتەوە

– بەر لە خواردن وێنەی خواردنەکەت بگرە، ئەمە هەم وادەکات دواتر حەزت بۆ خواردنی کەمتر بێت هەم وردتربیت لەوەی کە ئەو شتانە نەخۆیت کە کێش بەرز دەکاتەوە.

– بەیانیان هێلکە بخۆ چونکە تاماوەیەکی زۆر تێرت دەکات، بۆ نیوەڕوانیش شتی توون بخۆ

– کاتێک شتێکی قورس دەخۆیت لەبەرامبەردا بڕیاری ئەوە بدە کە دایببەزێنیت، بۆنمونە بۆ خواردنی نەستەلەیەک ١٠ خولەک ڕابکە.

– لە ژوری سارددا بخەوە، جەستەت وادەکات کالۆری بسوتێنیت بۆ گەرمکردنەوە

– بەهێواشی نان بخۆ و جوان خواردنەکە بجوو، ئەمە وادەکات گەدەت بە بڕە خواردنێکی کەمتر هەست بە تێری بکات.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین