ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

ئەمریكا كاروانێكی دیكەی هاوكاری سەربازی گەیاندە كۆبانێ‌

خەڵك- بەشی هەواڵ
ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ئاشكرای دەكات، كە ئەمریكا كاروانێكی دیكەی هاوكاری سەربازی گەیاندۆتە ڕۆژئاوای كوردستان و دەشڵێت: “لە هەرێمی كوردستانەوە هاوكاریەكە گەیشتۆتە فڕۆكەخانەی كۆبانێ‌”.

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە ماڵپەڕی فەرمی خۆی بڵاویكردەوە، چەندین بارهەڵگر و زرێپۆش، كە هاوكاری سەربازییان هەڵگرتبوو گەیشتونەتە فڕۆكەخانەی كۆبانێ‌ لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات و ئەوەش لە چوارچێوەی گەیاندنی بەردەوامی پێداویستی سەربازیە بۆ هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، كە لە ڕۆژهەڵاتی فوڕات لە چەندین بنكەی سەربازی بوونیان هەیە.

ئاشكراشی كردووە، كە نزیكەی 150 بارهەڵگر چەك و تەقەمەنی و پێداویستی لۆجستی گەیەنراونەتە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات و بەسەر ئەو ناوچانەی هێزەكانی هەسەدە-ی لێیە دابەشكرا و دەشڵێت: “ئەو كاروانە هاوكارییە سەربازیانەش لە هەرێمی كوردستانەوە هاتوون”.

پێشتر لە 6-12-2018 دەیان بارهەڵگر، كە هاوكاری سەربازییان هەڵگرتبوو گەشتنە ناوچەكانی ڕۆژهەڵاتی فوڕات و بە سێیەم بەشی هاوكاری سەربازی هەژمار كرا، كە گەیەنراوەتە ڕۆژئاوای كوردستان دوای بڕیارەكەی ترەمپ بۆ كشانەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە سوریا.

وصول معدات وأسلحة وشاحنات محملة بمعدات لوجستية، إلى قاعدة التحالف الدولي في منطقة عين العرب (كوباني)،

شريط مصور للمرصد السوري لحقوق الإنسان، يرصد وصول معدات وأسلحة وشاحنات محملة بمعدات لوجستية، إلى قاعدة التحالف الدولي في منطقة عين العرب (كوباني)، ضمن القطاع الشمالي الشرقي من ريف حلب في منطقة شرق الفرات

Posted by ‎المرصد السوري‎ on Monday, January 7, 2019

 

کوردستان

مەسعود بارزانی بەشێوەیەكی جیاواز یادی ریفراندۆم دەكاتەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سێیەم ساڵیادی ریفراندۆمدا ڕایگەیاند “خۆناچەمێنین”.

ئەمڕۆ هەینی 25ی ئەیلولی 2020، مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لەڕێی توێتێكەوە لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) و لە یادی سێ ساڵەی ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە.

پەیامەكەی بارزانی لە مساڵدا بەبۆنەی تێپەڕینی سێ‌ ساڵ بەسەر پرۆسەكەدا جیاوازبوو، چونكە تەنیا بو وشەی “خۆناچەمێنین” یادەكەی كردەوە.

سێ ساڵ لەمەوبەر لە هەرێمی كوردستان، بە پشتیوانی زۆربەی هەرە زۆری هێزە كوردستانییەكان پرۆسەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ئەنجامدرا و ڕێژەی 92.7%ی بەشداربوانیش بە “بەڵێ‌” دەنگیاندا بۆ سەربەخۆیی كوردستان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

ئەمڕۆ ساڵیادی ریفراندۆمە

خەڵك- بەشی هەواڵ
سێ‌ ساڵ لەمەوبەر پرۆسەی ڕاپرسی یان ریفراندۆم لەسەر جیابوونەوەی هەرێمی كوردستان لە عیراق و دروستكردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان ئەنجامدرا كە بووە خاڵێكی وەرچەرخان لە مێژووی كورد،  بە بۆچوونی زۆرێكیش پرۆسەكە لە ئایندەی میللەتی كورددا وەك هەنگاوێكی ئەرێنی دەمێنێتەوە.

ریفراندۆم لە 25ی ئەیلولی 2017 ئەنجامدرا و زۆربەی هێزە سیاسییەكانی كوردستان پاڵپشت و پشتیوانی پرۆسەكە بوون، گەلی كوردیش لە دەنگدانەكەدا بە ڕێژی زیاتر 90% دەنگی بە “بەڵێ”دا بۆ سەربەخۆیی كوردستان و دروستكردنی دەوڵەتی كوردی.

هەرچەندە پرۆسەكە ئامانجی خوازراوی خۆی نەهێنایەدی و دواتر هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێوە گوشارێكی زۆری خرایەسەر، بەڵام بەپێی لێكدانەوەی زۆرێك لە شرۆڤەكاران، هەنگاوەكە قۆناغێكی مێژوويی تری بۆ گەلی كورد هێنایەپێش و كورد جارێكی تر خواستی خۆی بۆ سەربەخۆی و دەوڵەتی سەربەخۆ، بەگوێی جیهاندادا.

ریفراندۆم دەنگی گەلی كورد بوو بۆ سەربەخۆی و ناكرێت بەرگی حزبایەتی و كەسێتییە دیاركراوەكانی بەبەردا بكرێت، جوڵە و بزاوتنێكی تری كوردانەش بوو بەرەو ئەو ئامانجەی كە دەبێت ڕۆژێك لەڕۆژان بێتەدی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

وێنە.. لە هەولێر كەسێك بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی كریستاڵ دەستگیركرا

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایدەگەیەنێت، كەسێكیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیركردووە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە لاپەڕەی فەڕمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە، هێزەكانیان ئاگاداركرانەوە لەوەی ئۆتۆمبێلێكی جۆری (مارسیدس) بۆ ماوەیەكی زۆر لە شەقامی كۆیە وەستاوە، دوای گەیشتنی پۆلیس دەركەوت كە شۆفێری ئۆتۆمبێلەكە بە هۆی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەرەوە بێ هۆش بووە.

پۆلیسی هەولێر ڕوونیشیكردووەتەوە، تۆمەتبارەكە ناوی (هـ.ن.ر)ە، بڕێكی زۆر ماددەی هۆشبەری لە جۆری (كریستاڵ) و حەب و كەلوپەلی بەكارهێنانی ماددەی هۆشبەر و چەقۆ پێبووە.

پۆلیسی هەولێر ئەوەشیخستووەتەڕوو، پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار كراوەتەوە و بەپێی ماددەی (١٤)ی ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان