شاندێکی دیکە بۆ هاوتاکردنی مووچە دەچێتە بەغدا



بڕیارە شاندێک سەردانی بەغدا بکات و ئامانجیش لێی هاوتاکردنی مووچەی زیندانییانی سیاسییە لەگەڵ عێراق.

ئەحمەد مام رەسووڵ، بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی ڕووداو ڕایگەیاند، “رەشنووسی رێککەوتنی کۆتایی لەنێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لە کۆتاییەکانیدایە بۆئەوەی مووچەی زیندانییانی سیاسی لە هەرێمی کوردستان هاوتای مووچەی زیندانییانی سیاسیی عێراق بکرێت، چاوەڕوان دەکرێت بەمنزیکانە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بکات، دوای ئەوەش شاندێک بچنە بەغدا بۆ ئەو بابەتە، بەڵام وادەی چوونی شاندەکە دیار نییە.”

بەڕێوەبەری گشتیی خزمەتگوزاریی کەسوکاری شەهیدان لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان وتیشی، “ئێمە پێشتر داوامان کردووە مووچە و ئیمتیازاتی زیندانییانی سیاسیی کوردستان هاوتا بکرێت و بخرێنە سەر دامەزراوەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسیی عێراق، ئەگەر ئەوە بکرێت کارێکی باشە.”

بە وتەی ئەو بەرپرسەی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، لە هەرێمی کوردستان 25 هەزار و 107 زیندانی سیاسیی بە لیژنە و بڕیاری دادوەر هەموو رێککارەکانی پشتڕاستکردنەوەیان بۆ کراوە، هەندێکی دیکەش ماون.

 

مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مەلا بەختیار لە ناو یەکێتیدا نەماوە
پێت مەکتەبی سیاسی یەکێتی: مەلا بەختیار لە ناو یەکێتیدا نەماوە
وەزیری پەروەردە نوێترین زانیاری دەربارەی وانەبێژان ئاشکرا دەکات
دوات وەزیری پەروەردە نوێترین زانیاری دەربارەی وانەبێژان ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار