یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا



لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە 25ی ئەیلوول وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیاریکرا.

سامان سیوەیلی، وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزارەتی پەروەردە 25ی ئەیلوول وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندنی (2024-2025) دیاریکرا.

پێشتر نوعمان عوسمان، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆگاکانی پەروەردەی سلێمانی بۆ تۆڕی میدیای خەڵک ڕایگەیاند، کە ساڵانە لە مانگی کانوونی دووەم بۆ شوبات ئامادەکارییەکان بۆ دابینکردنی کتێب دەستپێدەکات، بۆ ئەمساڵی خوێندنیش هەموو خوێندکارێک کتێبی تازە وەردەگرێت.

هاوکات ساڵانە لە هەرێمی کوردستان لە 15ی ئەیلولدا ساڵی نوێی خوێندن دەستپێدەکات و ناوەندەکانی خوێندن دەکرێنەوە، ساڵی ڕابردووش بەهۆی دواکەوتنی مووچە و خۆپیشانداندان و بایکۆتی مامۆستایان چەند مانگێک پڕۆسەی خوێندن دواکەوت.

ئازادكردنی ( م . ئیسماعیل سوسەیی ) و چەند سەرنجێك
پێت ئازادكردنی ( م . ئیسماعیل سوسەیی ) و چەند سەرنجێك
به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
دوات به‌تۆمه‌تی كوشتنی هاووڵاتییه‌ك تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركرا
پەیوەندیدار