ناوی ئەو بانکانە بڵاوکرایەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بە بانکی دەکرێت



ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ژمارە و ناوی بانکە مۆڵەتپێدراوەکانی لە هەرێم بڵاوکردەوە کە مووچەی مووچەخۆرانی لێ بەبانكی دەكرێت، دەشڵێت:” لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە”.

نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیویەتی: لە وەڵامی نووسراوێکی دادگای باڵای فیدڕاڵی کە پەیوەستە بە پرسی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندیی عێراق لیستی ناوی ئەو بانکانەی ناردووە بۆ دادگای فیدڕاڵی کە مۆڵەتپێدراون و لە هەرێمی کوردستان لقیان هەیە و کاردەکەن”.

ئاماژەی بەوەشکردووە کە بەپێی نووسراوەکە لە کۆی 66 بانکی مۆڵەتپێدراو 39 بانکیان لقیان لە شارەکانی هەرێم هەیە، لەو ژمارەیەش 34 بانک لقیان لە هەولێر، 18 لق لە سلێمانی و 11 بانکی دیکەشیان لقیان لە دهۆک هەیە.

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەشڵێت:”هەربەپێی زانیارییەکانی ناو ئەو لیستە لەکۆی حەوت بانکی حکومەتی عێراق تەنها یەک بانکیان کە بانکی بازرگانی عێراقە لقی لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک هەیە”.

 

ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
پێشت ئەمڕۆ دابەشکردنی مووچە کۆتایی دێت
ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش: لە چیای جەبەل بۆر چوار حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبران
دواتر ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش: لە چیای جەبەل بۆر چوار حەشارگەی تیرۆریستان لەناوبران
پەیوەندیدار