ئەمڕۆ مووچەی 13 وەزارەت دابەش دەکرێت



ئەمڕۆ 13 وەزارەت و ئەنجومەنی دادوەریی مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن.

بە پێی خشتەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەم وەزارەتانە مووچەی مانگی تەمووز وەردەگرن: کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، دارایی، ناوخۆ، پەروەردە، داد، ئەوقاف، کاروباری شەهیدان، بازرگانی، سامانە سروشتییەکان، گواستنەوە، کشتوکاڵ، شارەوانی و پلاندانان.

هەر ئەمڕۆ مووچەی ئەنجومەنی دادوەریش دابەش دەکرێت و بڕیارە سبەینێ دابەشکردنی مووچەی مانگی تەمووز کۆتایی بێت.

پێشتریش وەزارەتی دارایی ڕایگەیاندبوو کە 120 هەزار بەشداربووی “هەژماری من” لە ڕێی ئامێری پارەڕاکێشانەوە مووچە وەردەگرن و ئەمڕۆ پارەکە دەخرێتە سەر هەژمارەکانیان.

چوار ملیۆن دینار دەدرێت بە هەر خێزانێکی ئاوارە
پێت چوار ملیۆن دینار دەدرێت بە هەر خێزانێکی ئاوارە
چیرۆکی ھاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی ھەرێم
دوات چیرۆکی ھاوتاکردنی موچەی خانەنشینانی ھەرێم
پەیوەندیدار