پارەی بەستنی پێوەری ئاو كەم كرایەوە



وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا بە كەم كردنەوەی كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە 45 هەزارەوە لە سەنتەری شارەكان بۆ 20 هەزار و لە قەزا و ناحیەكان بۆ 10 هەزار دینار.

وەزارەتی شارەوانی حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و چارەسەركردنی گرفتی پێوەری ئاو، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان ڕەزامەندیی لەسەر پێشنیارێكی دوو خاڵی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەدات، كە بەهۆیەوە كرێی بەستنی پێوەری ئاو لە 45 هەزار دینارەوە لە سەنتەری شارەكان بۆ 20 هەزار و لە قەزا و ناحیەكانیش بۆ 10 هەزار دینار لێخۆشبوونی تێدا دەكرێت.

وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریش دەڵێت: ئەو بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕەچاوكردنی دۆخی داراییی هاووڵاتییانە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، بەگوێرەی خاڵی یەكەمی پێشنیارەكە، كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی كوردستانەوە ڕەزامەندیی لەسەر دراوە. بڕیاری ژمارە 5980ی ساڵی 2022 سەبارەت بەو هاوبەشانەی پێوەریان نەبەستووە كارا كرایەوە و لەمەودا بۆ بەستنی پێوەری ئاو لە سەنتەری شارەكان بۆ هەر مانگێك تەنیا 20 هەزار دینار و لە قەزا و ناحیەكان تەنیا 10 هەزار دینار وەردەگیرێت، كە پێشتر 45 هەزار دینار لە هاوبەشانی ئاو وەردەگیرا.

جەختیشی کردۆتەوە، سەبارەت بە كەمكردنەوەی كرێی ئاو لە كەرتی بازرگانی و پیشەسازی و گەشتیاری و پیشەی بچووك و دوكاندار و كاسبكاران، بەپێی ئەو بڕیارە، حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەرفەتی تازە بەو شوێنانە دەدات تاوەكوو ئێستا پێوەریان نەبەستووە و دەتوانن لەم بڕیارەی نوێیەی حكوومەت سوودمەند بن بە بەستنی پێوەری ئاو.
نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت
پێشت نرخی دۆلار زیاتر دادەبەزێت
تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا
دواتر تەقینەوەیەك لە ڕۆژئاوای كوردستان ڕوویدا
پەیوەندیدار