ئێران بانگێشتی باڵوێزی فەڕەنسای كرد



 

وەزارەتی دەرەوەی ئێران بانگهێشتی “نیكۆلاس ڕاش” باڵوێزی فەرەنسای لە تاران كرد، بەهۆی بڵاوكردنەوەی وێنەی كاریكاتێری عەلی خامنەئی، ڕێبەری مەزنی ئێران، لە لایەن گۆڤاری “چارلی ئیبدۆ”ی فەڕەنساییەوە.

هەروەها ئێران ناڕەزایەتی “توند”ی خۆی لە ڕێگەی باڵیۆزی فەڕەنساوە گەیاندە حكومەتی ئەو وڵاتە.

ناسر كەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، فەڕەنسا مافی ئەوەی نییە پاساو بۆ سوكایەتیكردن بە پیرۆزییەكانی وڵاتانی دیكە و گەلانی موسڵمان بهێنێتەوە، بە بیانووی بەرگریكردن لە ئازادی ڕادەربڕین.

بەگوێرەی بەیاننامەكەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئێران حكومەتی فەڕەنسای لە كاردانەوەی ئەم هەڵسوكەوتە “قێزەونە” بە بەرپرسیار زانیوە.

گۆڤارەكە، كۆمەڵێك وێنەی وەك جۆرێك لە هاوسۆزی لەگەڵ ئازادی ژنان و ئەو ناڕەزایەتییە فێمینیستانەی لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلولەوە لە شارەكانی ئێران بەڕێوەدەچێت، بەهۆی كوشتنی كچە كورد، ژینا ئەمینیەوە بە دەستی “پۆلیسی ئاكارەوە سەریانهەڵداوە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە ڕاشیگەیاند، ئێران مافی خۆیەتی وەڵامێكی گونجاو بۆ ئەم ڕێوشوێنە بگرێتەبەر و یاداشتێكی ناڕەزایی ڕادەستی باڵوێزی فەڕەنسا كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئێران پێشبینی دەكات حكومەتی فەڕەنسا وەڵام بداتەوە و ڕوونكردنەوە بدات، هەروەها ئیدانەی ئەو هەڵسوكەوتە ڕۆژنامەوانییە بكات.

دوێنێ چوارشەممەش، وەزیری دەرەوەی ئێران، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وێنە كاریكاتێرەكانی عەلی خامنەیی ڕێبەری ئێرانی لە ڕۆژنامەكەدا، بە “كردەوەیەكی دوژمنكارانە و نەشیاو” زانی و بە “وەڵامێكی یەكلاكەرەوە” هەڕەشەی كرد.

چارلی ئیبدۆ وەكو بەشێك لەو پێشبڕكێیەی كە مانگی رابردوو بۆ پاڵپشتیكردنی خۆپیشاندانەكانی ئێران دەستی پێكردبوو، كاریكاتێری لەسەر رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی بڵاوكردبووەوە.

ئەمە یەكەمجار نییە چارلی ئیبدۆ دەوڵەتانی ئیسلامی تووڕە دەكات، پێشتریش كاریكاتێری لەسەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان كردبوو، ئەنقەرەی زۆر تووڕەكردبوو.

بەفر و باران بەردەوام دەبێت
پێشت بەفر و باران بەردەوام دەبێت
چارلی ئیبدۆ ئێرانی تووڕەكرد
دواتر چارلی ئیبدۆ ئێرانی تووڕەكرد
ەیوەندیدار