سودانی بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: چیتر داعش بۆ سه‌ر عێراق مه‌ترسی نییه‌



سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق  لەگەڵ وه‌فدێكی‌ باڵای‌ هاوپه‌یمانی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ کۆبووەوە و راگه‌یاند كه‌ چیتر تیرۆریستانی‌ داعش بۆسه‌ر عێراق مه‌ترسی نین.

نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا كه‌ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران به‌ ئاماده‌بوونی باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، پێشوازی له‌ جه‌نه‌ڕاڵ كیڤن لیهی فه‌رمانده‌ی نێرده‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی‌ داعش له‌ عێراق كرد و رایگەیاند، پاشماوه‌ی تیرۆریسته‌كانی داعش چیتر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق دروست ناكه‌ن.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ كه‌ “له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا باس له‌ وتووێژی‌ ته‌كنیكی نێوان هه‌ردولا كرا بۆ كۆتاییهێنان به‌ ئه‌ركی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌ عێراق و گۆڕینی ئه‌ركه‌كه‌ بۆ چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ دوقۆڵییه‌كانی نێوان عێراق و وڵاتانی به‌شدار له‌ هاوپه‌یمانیه‌كه‌، جگه‌ له‌وه‌ش جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هاوكاری له‌ بواری راهێنان و شاره‌زایی و زانیاری له‌گه‌ڵ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق كرایه‌وه‌.

دەشڵێت:”پاشماوه‌ تیرۆریستییه‌كانی داعش چیتر مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی عێراق دروست ناكه‌ن، ئه‌ندامه‌كانیشی له‌ ناوچه‌ دووره‌ده‌سته‌كان خۆیان حه‌شارده‌ده‌ن، هێزه‌ چه‌كداره‌كانمان به‌رده‌وامن له‌ ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كانیان بۆسه‌ر مۆڵگه‌كانیان”.

سبەینێ لە هەولێر ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە
پێت سبەینێ لە هەولێر ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی کۆببێتەوە
فوئاد حسێن: کێشەی مووچەی مانگی 7 چارەسەربوو
دوات فوئاد حسێن: کێشەی مووچەی مانگی 7 چارەسەربوو
پەیوەندیدار