ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وڵاتانی كەنداو و دەوروبەری بەسەردەكاتەوە

خەڵك – بەشی هەواڵ

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەرۆژانی 8 تا 15 كانونی دووەمی 2019، هەشت وڵاتی ناوچەی كەنداو و دەوروبەری بەسەردەكاتەوە.
ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا بڵاویكردەوە، مایكل پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، رۆژی 8ی كانوونی دووەم بەرەو وڵاتانی كەنداو و دەوروبەری گەشتێك دەستپێدەكات و سەرەتا سەردانی ئوردن دەكات و مەبەستی گەشتەكەشی بۆ تاووتوێ كردنی بارودۆخی سوریایە، هەروەها كردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئوردنە عێراقدا.
بڕیارە دواتر پۆمپیۆ سەردانی میسر بكات لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە بارودۆخی ئێران تاووتوێ‌ بكەن و ئاڵوگۆری وزەی نێوان ئەمریكا و میسریش تاووتوێ دەكات، بەپێی بەرنامەكەی وەزیری دەرەوەی ئەمریكا سەردانی بۆ وڵاتانی عوممان و ئیمارات و بەحرەین و عەرەبستانی سعودیە و كوەیت و قەتەر گفتۆگۆكردنە لەبارەی ئێران و بنبڕكردنی تیرۆرە لەناوچەكە.

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە لەهەفتەی ئایندەدا سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆسكۆ كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ فلادمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە، كە تێیدا بڕیاریانداوە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەك لەڕووسیا بكەن.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە ئەو كۆبونەوەیە لە 27ی ئەم مانگەدا لەمۆسكۆ بەڕێوەبچێت و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و دۆخی سوریا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و ئەردۆغان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ‌و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا باس لە دوا پەرەسەندنەكانی سووریا كرا و یارمەتیدانی پرۆسەكە بە گرنگ زانرا.

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا جەخت كرایەوە لەسەر سوور بوون لە هاوبەشی بەرەنگاریی هەموو جۆرێك لە تیرۆر.

ئەردۆغان و ترەمپ هاوڕابوون لەبارەی جێبەجێ كردنی كشانەوەی ئەمریكا لەسووریا بە ئاراستەی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەكان‌و هەردوو سەركردە ڕێككەوتن لەسەر پرسی بەھێزكردنی زیاتری پەیوەندی ئابووری و گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٧٥ ملیار دۆلار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان