ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

عێراق

كارتی نیشتمانی و رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی كاریان پێدەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارتی نیشتمانی عیراق رەتیدەكاتەوە لەساڵی داهاتوودا كاركردن بە رەگەزنامە و پێناسی باری شارستانی رابگرن.
بەڕێوەبەرایەتی كارتی نیشتمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە، یەكێك لە بەڕێوەبەرەكانیان بەناوی (لیوای مافپەروەر- نەشئەت ئیبراهیم) لێدوانیداوە لەسەر كارنەكردن بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عیراقی لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا، راشیگەیاندووە، كاركردنیان لەسەرجەم پارێزگاكان بەردەوامە بۆ داخستنی بەڕێوەبەرایەتییەكانیان و بەستنەوەیان بە سیستی ئەلكترۆنییەوە، بەڵام هیچ وادەیەك دیارینەكراوە بۆ كۆتاییهێنان بە پێناس و رەگەزنامەی كاغەزیی، بۆیە داوا لە راگەیاندنەكان دەكەن بە وردییەوە زانیارییەكان بگوازنەوە.
لەچەند رۆژی رابردوودا، بەشێك لە راگەیاندنەكان لەزاری ئەو ئەفسەرەوە بڵاویانكردەوە كە لەسەرەتای ساڵی 2020ەوە كاركردن بە پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی رادەگیرێت و تەنها كارتی نیشتمانی كاری پێدەكرێت.

عێراق

كازمی نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوە ئەمنییەكانی عیراق ڕایدەگەیەنن، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، فەرمانی بە داخشتنی چەندان نوسینگە كردووە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا كە هەندێكیان سەر بە حەشدی شەعبین.

ئەمڕۆ هەینی سەرچاوە ئەمنییەكان بە ماڵپەڕی (العربیە)یان ڕاگەیاند”كازمی فەرمانی كردووە نوسینگەكانی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا دابخرێن، وێڕای داخستنی نوسینگەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی و هەردوو دەستەی نەزاهە و لێپرسینەوە و دادپەروەریی لە فڕۆكەخانەكەدا”.

بە وتەی سەرچاوەكان، بڕیارە تەنیا نوسینگەكانی دەزگای هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆ دەهێڵێتەوە لەچوارچێوەی هەرمی ئەمنی لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەمەش هاوكاتە لەگەڵ دوورخستنەوەی دوو فەرماندەی دەركەوتووی حەشدی شەعبی كە بریتین لە حامید جەزائیری و وەعد قەدۆ، بە بۆچوونی چاودێرانیش دوورخستنەوەی حەشدی شەعبی لە فڕۆكەخانەی بەغدا، لە چوارچێوەی هەنگاوەكانی كەمكردنەوەی بوونی ئەو هێزەیە لە پێگە كرنگەكانی وڵات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

ئەمریكا 10 ملیۆن دۆلار دەداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبوڵڵا

خەڵك- بەشی هەواڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا جارێكی تر خەڵاتە گەورەكەی خۆی كە بڕەكەی 10 ملیۆن دۆلارە وەبیر جیهان دەهێنێتەوە و دەیداتە ئەو كەسەی دەبێتە مایەی دەستگیركردنی حاجی عەبدوڵڵا سەركردەی نوێی ڕێكخراوی داعش.

ئەكاونتی فەرمی پرۆگرامی خەڵات و پاداشتەكانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، لە تویتێكیدا لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتی (تویتەر) بڵاویكردۆتەوە”حاجی عەبدوڵڵا تیرۆریست و ناپاكە. بۆیە پێویستە ئەوەی ڕفی لە تیرۆر و ناپاكییە، زانیاریی لەبارەوە بدات. دەمانەوێت لەڕێی ئێوەوە لەبارەی سەركردە نوێیەكەی داعشەوە بزانیین. خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلار لەدەستی خۆتان مەدەن”.

ئامانج لە پرۆگرامی “خەڵات و پاداشتەكان لەپێناو دادپەروەریی”، ڕادەستكردنی تیرۆریستانە بە دادگا و ڕێگرتنە لە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی لەدژی هاووڵاتیان و بەرژەوەندییەكانی ویلایەتە یەكگرتووەكان.

بەپێەی ئەو پرۆگرامە، وەزیری دەرەوە”خەڵاتەكان بۆ ئەو كەسانە تەرخان دەكات كە لەڕێی زانیارییەكانییەوە تیرۆریستان دەستگیردەكرێن، یان ئیدانەی كەسێك دەكرێت كە بەنیاز بووە كاریی تیرۆریستی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات دژ بە هاووڵاتیانی ویلایەتە یەكگرتووەكان و بەرژەوەندییەكانیان، و زانیارییەكانی دەبێتە مایەی ڕێگر لەو كارانە و دەبێتە مایەی ناسین یان شوێنی سەركردەی سەرەكی تیرۆریستان، یان دەبێتە مایەی لەگەڕخستنی كۆمەككردنی تیرۆر”، هەموو ئەمانە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكاوە ئاماژەیان پێكراوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

عێراق

پیاوێك لەنێو دادگادا ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات

خەڵك- بەشی هەواڵ
سەرچاوەیەكی ئەمنی ڕایدەگەیەنێت، پیاوێك لە دادگای كاروباریی كەسێتی لە كەرخی بەغدا، ژنەكەی بەرچەقۆ دەدات.

سەرچاوەیەكی ئەمنی بە میدیاكانی عیراقی ڕاگەیاند”دوێنێ‌ پێنج شەممە لەكاتی چوونەدەرەوەی ژن و مێردێك لە ژووری توێژەری كۆمەڵایەتی لە دادگای كاروباری كەسێتی لە بەری كەرخ لە بەغدا،، پیاوەكە ژنەكەی خۆی بەرچەقۆداوە و بە سەختی برینداری كردووە”.

بە وتە سەرچاوەكە، پیاوەكە دەستگیركراوە، تا ڕێكاریی یاسایی لەدژ بگیرێتەبەر و ژنەكەش بۆ مەبەستی چارەسەر ڕەوانەی دادوەریی كراوە.

سەرچاوەكە دەڵێت، پیاوەكە چەقۆكەی لە پێڵاوەكانیدا شاردۆتەوە و لە دوای مورافەعە و چوونەدەرەوە هێرشی كردۆتە سەر ژنەكەی.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان