بە هۆی کێشەی لیستەکانی مووچەوە زیاتر لە ٣٥٢ ملیار لە هەرێم بڕدراوە



ئەندامێکی لیژنەی ئابووری ئەنجومەی نوێنەران ئاشکرای دەکات کە بە هۆی بوونی کێشە لە لیستەکانی مووچەدا، زیاتر لە ٣٥٢ ملیار دیناری مووچەی هەرێمی کوردستان بڕدراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی ئابووری ئەنجومەنی نوێنەران ئەو کێشانەی ئاشکرا کرد کە لە لیستەکانی مووچەی چوار مانگی ڕابردووی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا هەبوون.

ڕوونیشیکردەوە کە بە هۆی ئەو کێشانەوە بڕی ٣٥٢ ملیار و ٤٧٥ ملیۆن دینار لە هەرێم بڕدراوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی پەرلەمانتار سۆران عومەر بەم شێوەیەیە:

 

مووچەی مانگی تەمووز

لە لیستی مووچەی مانگی تەمووز ٦٨ ملیارو ١٦ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە:

بڕی ٣ ملیارو ١٥٠ ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی ٥٧ ملیارو ٧٤٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە.

بڕی ٤٥٦ ملیۆن دینار ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدایە.

 

مووچەی مانگی حوزەیران

لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ١٠٣ ملیارو ٨٨٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :

بڕی ٢ ملیارو ٧٠٨ ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی ٨٨ ملیارو ٥١٩ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە

بڕی ٢ ملیارو ٧٢٩ ملیۆن دینار ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدایە.

وەزارەتی دارایی داوای مووچەی بۆ ١٦٤ کەس کردووە کە وردبینی کراوە ناویان دووبارەیە و مووچەکەیان ١١٨ ملیۆن دینارە.

 

مووچەی مانگی ئایار

لە لیستی مووچەی مانگی ئایار ١٥١ ملیارو ٥٥٧ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :

بڕی ١ ملیارو ٨٦٦ ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی ١٣٦ ملیارو ٩٨٧ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە.

بڕی ١ ملیارو ٤١٣ ملیۆن دینار ناوی دوبارە لە لیستی مووچەدایە.

 

مووچەی مانگی ئازار

لە لیستی مووچەی مانگی حوزەیران ٢٨ ملیارو ٨٧١ ملیۆن دینار بڕدراوە بەم جۆرە :

بڕی ٣ ملیارو ٣٥٢ ملیۆن دینار دووبارەی ژمارەی وەزیفی بوونی هەیە.

بڕی ١٨ ملیارو ٢٨٦ ملیۆن دینار ژمارەی وەزیفی بوونی نییە لە لیستەکانی مووچە.

بڕی ٣٨٥ ملیۆن دینار ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدایە.

خالید شوانی: مووچە کێشەی سیاسیی لەسەر نییە
پێت خالید شوانی: مووچە کێشەی سیاسیی لەسەر نییە
فەرمانبەران لە پارێزگایەک بۆ مووچە گردبوونەوە
دوات فەرمانبەران لە پارێزگایەک بۆ مووچە گردبوونەوە
پەیوەندیدار