ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

(ڤیدیۆ) سه‌رۆکی (UFC): پێویسته‌ خابیب دووباره‌ ڕووبه‌ڕوی ماکگریگۆر ببێته‌وه‌

خه‌ڵک سپۆرت

سه‌رۆکی یارییه‌ قیتالیه‌ جۆراوجۆره‌کان (UFC) دووپاتیده‌کاته‌وه‌، له‌ساڵی ٢٠١٩دا دووباره‌ خابیب نۆرماگیدۆڤی ڕوسی و کۆنۆر ماکگریگۆری ئێرله‌ندی ڕووبه‌ڕو ده‌بنه‌وه‌.

دانا وایت، سه‌رۆکی (UFC) له‌چاوپێکه‌وتنێکدا به‌ (تی ئێم زێد سپۆرت)ی ڕاگه‌یاندووه‌ :” چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ ده‌که‌م له‌ ساڵی ٢٠١٩دا دووباره‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی ئاگرین و هه‌ژێنه‌ر له‌نێوان خابیب و کۆنۆردا ئه‌نجام بدرێت، له‌و‌ زانیارییه‌ زیاتر هیچ شتێکی تر ئاشکرا ناکه‌م”.

له‌ماوه‌ی ڕابردودا خابیب نۆرماگۆمۆدۆڤی جه‌نگاوه‌ری موسوڵمانی ڕوسی له‌نێو حه‌له‌به‌کانی (UFC)دا ڕووبه‌ڕوی کۆنۆر ماکگریگۆری ئه‌فسانه‌ بۆوه‌، له‌و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌دا خابیب توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و پشتوێنی پاڵه‌وانی مسۆگه‌ر کرد، له‌وکاته‌وه‌ تائێستا چه‌ند جارێک کۆنۆر ماکگریگۆر ئاماده‌یی نیشانداوه‌ دووباره‌ ڕووبه‌ڕوی جه‌نگاوه‌ره‌ موسوڵمانه‌که‌ ببێته‌وه‌، به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌کرێت پاڵه‌وانی ئێستا بیر له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی جه‌نگاوه‌ره‌کانی تر بکاته‌وه‌ و تا ئێستا هیچ بابه‌تێکیان ده‌رباره‌ی (ڕیماچ) نه‌وروژاندووه‌.

دانا وایت به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی نمایشه‌کانی”یو ئێف سی”یه‌ و ساڵانه‌ چه‌ندین ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی به‌هێز ڕێکده‌خات، لێدوانه‌کانی گوزارشت له‌ حه‌زه‌کانی ده‌که‌ن و به‌ دوور نازانرێت له‌ ساڵی ٢٠١٩دا و بۆ ڕاکێشانی سه‌رنجی هه‌وادارانی بواره‌که‌ دووباره‌ خابیب و ماکگریگۆر ڕووبه‌ڕوی یه‌کتر بکاته‌وه‌.

وەرزشەکانی تر

مێرسیدس گەڕایەوە… بوتاس یەکەم پێشبڕکێی ئەم وەرزەی “فۆرمولا ١”ی بردەوە !

خەڵک سپۆرت

تیمی مێرسیدس لەم وەرزەدا بەهێزەوە گەڕایەوە نێو حەلەبەکانی “فۆرمولا ١” و یەکێک لە شۆفێرەکانی ئەم تیمە نازناوی پێشبڕکێی ئوسترالیای بەدەست هێنا.

ئەمڕۆ یەکەمین پێشبڕکێی پاڵەوانێتی جیهان لە ئوسترالیا لەسەر حەلەبەی ئالبێرت پارک ئەنجامدرا و ڤاڵتێری بۆتاسی فنلەندی پلەی یەکەمی بەدەست هێنا و پێش لویس هامیڵتۆنی هاوکاری و پاڵەوانی جیهان کەوت، پلەی سێیەمیش بۆ ماکس ڤێرستابن بوو لەتیمی ڕیدبول و پلەی چوارەمیش لەلایەن سباستیان ڤیتێڵی شۆفێری ناوداری تیمی فێراریەوە مسۆگەر کرا.

ئەم سەرکەوتنە بۆ تیمی مێرسیدس لێدانێکی بەهێز بوو لە تیمەکانی ڕیدبول و فێراری کە لەم وەرزەدا لەڕووی دیزاین و ئینجینەوە چەندین گۆڕانکاری گەوهەریان ئەنجامداوە و بەهەموو توانایانەوە دەیانویست لەم وەرزەدا تۆڵەی وەرزەکانی تر بکەنەوە، بەڵام دوای ئەوەی بۆتاس پێشبڕکێی یەکەمی وەرزی بە پلەی یەکەم و هامیڵتۆن بە پلەی دووەم کۆتایی پێهێنا، دووبارە گومان لەنێو تیمەکانی تردا دروست دەبێت سەبارەت بە بەهێزی و خێرایی ئوتۆمبێلەکانیان بەرامبەر تەکنەلۆجیای تیمی یەکەمی جیهان “مێرسیدس”.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

ئۆساکا و جیۆکۆڤیچ له‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی تێنسی سه‌رزه‌ویدا ناوی خۆیان جێگیر کردووه‌

خه‌ڵک سپۆرت

یه‌کێتی نێوده‌وڵه‌تی تێنسی سه‌رزه‌وی نوێترین ڕیزبه‌ندی یاریزانه‌ پیشوه‌ره‌کانی له‌سه‌ر ئاستی کوڕان و کچان بڵاوکرده‌وه‌.

به‌پێی ڕیزبه‌ندییه‌ نوێیه‌که‌، ناومی ئۆساکای ژاپۆنی توانیویه‌تی له‌سه‌ر ئاستی کچان به‌ (٥٨٧١) خاڵه‌وه‌ لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی بگرێت‌، هۆکاره‌که‌ش بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌ له‌ماوه‌ی ڕابردوودا نازناوی کراوه‌ی ئوسترالیای به‌ده‌ست هێنا.

له‌سه‌ر ئاستی کوڕان، نۆڤاک جیۆکۆڤیچی سڕبی پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کردووه‌ و به‌جیاوازیه‌کی زۆره‌وه‌ پێش ڕافائێل نادالی ئیسپانی و ڕکابه‌ری سه‌رسه‌ختی که‌و‌تووه‌.

نوێترین ڕیزبه‌ندی کچان:

  • ناومی ئۆساکا ٥٨٧١ خاڵ
  • پیترا کڤیتۆڤا ٥٥٤٠
  • سیمۆنا هالیپ ٥٣٣٧
  • سلوانی ستیفنس ٥٢١٢
  • کارۆلینا پلیسکۆڤا ٤٩٣٠
  • کیکی بێرتینس ٤٨٧٥
  • ئیلینا سڤیتۆلینا ٤٨٣٥
  • ئه‌نجیلیکی کێربه‌ر ٤٦٦٥
  • ئارینا سابالینکا ٣٥٠٠
  • سیرینا ویلیامز ٣٣٤١

نوێترین ڕیزبه‌ندی کوڕان:

  • نۆڤاک جیۆکۆڤیچ ١٠٩٤٥ خاڵ
  • ڕافائێل نادال ٨٣٦٥
  • ئه‌لیکسانده‌ر زڤیرێڤ ٦٥٨٥
  • کی نیشیکوری ٤١٩٠
  • کیڤن ئاندێرسن ٤١١٥
  • ڕۆجێ فێدره‌ر ٤٠٠٠
  • دۆمینیک تیم ٣٧٥٥
  • خوان مارتین دیلپۆترۆ ٣٥٨٥
  • جۆن ئیسنه‌ر ٣٣٩٥
  • ستیفانۆس سیسیپاس ٣١٥٠
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

کیریۆس سێیەم ناوداری تێنسی کوتا بەزەویدا و نازناوی “ئاکاپولکۆ”ی چنییەوە !

خەڵک سپۆرت

نیک کیریۆسی ئەستێرەی ئوسترالی تێنسی سەرزەوی لە پاڵەوانێتی ئاکاپولکۆ توانی سەرکەوتنێکی گەورە و مێژوویی بەسەر ڕکابەرە ناودارەکانیدا تۆمار بکات.

پاش ئەوەی لە قۆناغە یەکلاکەرەوەکاندا توانی هەریەک لە ستانیلاس ڤاڤرینکا و ڕافائێل نادال لە پاڵەوانێتی ئاکاپولکۆ بکاتە دەرەوە، نیک کیرۆیسی ئوسترالی لەیاریی کۆتاییدا توانی بە ئەنجامی دوو کۆمەڵەی بێوەڵام بەسەر ئەلیکساندەر زڤیرێڤی ئەڵمانیشدا سەربکەوێت (٦ – ٣ )، (٦ – ٤).

سەرباری ئەوەی پاڵەوانێتی “ئاکاپولکۆ” پێنجەم نازناوە کیرۆس لەمێژووی وەرزشییدا بەدەستی دەهێنێت، بەڵام بێگومان لەم وەرزەدا کاریگەری لەسەر پێگەی یاریزانەکە دەبێت و ڕەنگە چەند پلەیەک لە یەکەمینەکانی ڕیزبەندی نزیکی بکاتەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان