ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

“ئایە كۆمەڵ قەرزاری ھیچ حزبێكە”
كۆمەڵ: یەكێتی و پارتی قەرزداری هەموو كوردن

خەڵك- بەشی هەواڵ
كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت، پارتی و پاشان یەكێتی، قەرزاری ھەموو كورد و خوێنی شەھیدانن، كە بەم ڕۆژە گەیشتون و دەشڵێت: “پرسی پێكھێنانی حكومەت، پرسێكی جودایە و پەیوەندی بە بەركەوتەی ھەڵبژاردنەكانەوە ھەیە”.

موحەمەد حەكیم، كارگێڕی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی لەپەڕەی تایبەتی خۆی لەفەیسبوك لە نووسینێكدا بە ناونیشانی “ئایە كۆمەڵ قەرزاری ھیچ حزبێكە” ئاماژەی بەوەكردووە، ماوەیەكە گوێبیستی چەمكێكی نوێی بێ مانا و دوور لە ئەخلاق و ئەتەكێتی حزبایەتی دەبین، كە گوایە ئەم حزب قەرزاری ئەوبێت و گەر ئەم حزب، یا ئەوی تر نەبێت، كورد، یا حزبەكانی تر ئاو دەیانبات و تەفروتونا دەبن !

ئەو بەرپرسەی كۆمەڵ ڕایگەیاندووە، “لە ڕاستیدا ھەموو حزبەكان، بە تایبەتی پارتی و پاشان یەكێتی، قەرزاری ھەموو كورد و خوێنی شەھیدانن، كە بەم ڕۆژە گەیشتون، ھەم حزبەكانیان و ھەم دەسەڵاتداران و نەوەكانیان، حیسابی خۆیان نازانن، بە درێژایی مێژوو، كوردیان توشی دەیان گرفت و كێشە و دەردەسەری كردووە”.

دەشڵێت: “ئەوەش، كە ماوەی پێشوو گوێم لێبوو، كە گوایە (كۆمەڵ قەرزاری پارتییە)، بەڕاستی پێموایە نە پارتی و نە بنەماڵەی بارزانی ئەم دەستەواژەیان قەبوڵ بێ! چونكە مێژووی نێوان سەركردەكە و حزبەكان، لای بە تەمەن و سەركردە پێشوەكان زانراوە و پاڕێزراوە!”.

جەختیشی كردۆتەوە، “ئێمە خوازیاری پەیوەندیەكی تەندروستین لە گەڵ پارتی و باقی لایەنەكان، لە حكومەت بین و یا ئۆپۆزسێۆن، پرسی پێكھێنانی حكومەت، پرسێكی جودایە و پەیوەندی بە بەركەوتەی ھەڵبژاردنەكانەوە ھەیە، ئۆمێدم وایە نەكرێتە بابەتێك بۆ تانە لێدان لەم و لەو و ئۆمێدم وایە ڕێ لە لێدوان و قسەی ناشاز بگیرێت، كە كەش و ھەوایەكی خراپ بێنێتە ئارا، كە خزمەت بە تەبایی نەكات”.

کوردستان

نوێترین هەڵویستی بافڵ تاڵەبانی لەسەر كەركوك و پێكهێنانی حكومەتی هەرێم

خەڵك – بەشی هەواڵ
بافڵ تاڵەبانی ڕایدەگەیەنێت ، نوێنەرەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم لەھەوڵی جێبەجێكردنی جەند پرۆژەیەكی ستراتیژین بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی زیاتر ئابوری ھەرێم، دەشڵێت،”سەردەمی پاشكۆیەتی تەواو بوو یەكێتی یەك بڕیاری و قبوڵی ناكەین لەمەودوا بە ھیچ پاساوێك ئەندام و كادری یەكێتی دەسبەسەربكەێت و سوكایەتی پێبكرێت”.

ئەنجومەنی ناوەندی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی بافڵ تاڵەبانی بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێكی گرنگی تایبەت بە رەوشی سیاسی و پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم، كۆبوەوە لە كۆبونەوەكەدا بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، مەرجمان بۆ گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت رێكەوتنی سیاسیە لە پێناوچاكسازی ریشەیی لە كاری ئیدارەدان و بەڕێوەبردن و هێنانەكایەی حكومەتی هاوڵاتی بوون.

ڕاشیگەیاندووە، كاتی گۆڕانكاری ڕیشەیی هاتووە لە كۆی جومگەكان و چاكسازی لە ئیدارەدان و ژیان و گوزەرانی خاڵك و بەھێزتركردنەوە ئابوری ھەرێم و یەكخستنەوە ماڵی كورد كە ئەمەش تەنها دروشم و قسە نەبێت لە واقیعدا بەرجەستەی بكەین ، بۆیە دڵنیابن بۆ وڵاتانی دونیای دەرەوەو وڵاتانی زلهێزی جیهان و ناوچەكەش دەركەوت یەكێتی لە دووساڵی رابردوو لەسەر كۆی پرسەكان سیاسەتی حەكیمانەو واقیعی پەیڕەوكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، خەمی ئێمە خەمێ ھەرێمێكی ھاوڵاتی بوونە كە یاسا و دادگاكان لەسەروو ھەمووانەوە بێت و عەدالەتی كۆمەڵایەتی بچەسپێنین كە بە دڵنیاوە ئەو ئاواتە بە پشتیوانی دڵسۆزان و سەركردە نیشتیمانییەكانمان و كۆمەڵانی خەڵك و خاوەن بیرو رۆشنبیرو رۆشنفكرە دڵسۆزەكانمان بەدیدێنین ، كە بۆ ئەوەش رێكەوتنی سیاسی لەگەڵ ھەموو ھێزەكان دەكەین و تاكە مەرجمانە بۆ گفتوگۆكانمان لەبارەی پێكھێنانی حكومەتی نوێی ھەرێم.

ئاشكراشیكردووە، نوێنەرەكانی یەكێتی لەسەر ئاستی عێراق و ھەرێم لەھەوڵی جێبەجێكردنی جەند پرۆژەیەكی ستراتیژین بۆ بوژاندنەوەی ژێرخانی زیاتر ئابوری ھەرێم .

لەبارەی شاری كەركوكەوە بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاندووە، كەركوك شاری برایەتی و پێكەوە ژیانە، بەڵام قودسی كوردستانە و بە ھیچ شێوەیەك سازشناكرێت لە سەر پرسی پارێزگار كە هی كوردە و لە نێویشدا هی یەكێتی دەبێت قۆناغێكێ نوێش بۆ كەركوك بەرێوەیەوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، سەردەمی پاشكۆیەتی تەواو بوو یەكێتی یەك بڕیاری ھەیە و كۆنگرەی نوێبونەوەش دەبەستین و دەبینەوە بە خزمەتكاری راستەقینەی خەڵك و قبوڵی ناكەین لەمەودوا بە ھیچ پاساوێك ئەندام و كادری یەكێتی دەسبەسەربكەێت و سوكایەتی پێبكرێت .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كێشەی زەوی و زارییان هەیە
لە شێخان جوتیاران بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی هەولێر دهۆك دادەخەن

خەڵك- بەشی هەواڵ
جوتیاران لە ئۆردوگای چڕەى سەر بە قەزای شێخان، بەهۆی كێشەی زەوی و زارەوە، گردبوونەوەیەكی ناڕەزایی دەردەبڕن و بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی نێوان هەولێر دهۆك دادەخەن.

ئەمڕۆ چوار شەممە، سەرچاوەیەك لە قەزای شێخان بە (خەڵك)ی راگەیاند”بەهۆی كێشەی زەوی و زار كە لەنێوان جوتیارانی ناوچەى چڕە و خاوەن موڵكێكدا هەیە، جوتیاران خۆپیشاندانی ناڕەزاییان ئەنجامدا و بۆ ماوەی سێ‌ كاتژمێر رێگەی هەولێر- دهۆكیان داخست، ئەمەش وایكرد هێزەكانی پۆلیس لە دهۆكەوە بگەنە ناوچەكە و گردبوونەوەكە بڵاوەپێبكەن”.

بە وتەی سەرچاوەكە”هێزەكانی پۆلیس تەقەیان بەسەر جوتیاراندا كردووە و لەڕێی بەكارهێنانی هێزەوە گردبوونەوەكەیان بڵاوەپێكردووە، بەڵام لە رووداوەكەدا كەس نەكوژراوە و كەسیش بریندار نەبووە، لەئێستاشدا رێگەكە كراوەتەوە”.

سەرچاوەكە كە نەیویست ناوەكەی ئاشكرا بكرێت، بە (خەڵك)ی راگەیاند، لە سەردەمی حكومەتەكانی پێشوودا لەڕێی یاسای چاكسازی كشتوكاڵییەوە، ئەو زەوی و زارانە كە خاوەندارییان بۆ كەسێكى ناوداری ناوچەكە دەگەڕێتەوە، بەسەر جوتیاراندا دابەشكراوە، لەئێستاشدا كێشەكە سەری هەڵداوەتەوە و جوتیاران داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەن، كێشەكەیان بۆ چارەسەر بكات.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

كتێبی، تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت، بڵاوكرایەوە

خەڵك

كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، كەوتە بەر دیدی خوێنەران و لە ئێستادا، لە كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە.

نوسەرو ڕۆژنامەنوس، هەڵگورد جەلال، نوسەری كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی ڕاگەیاند:” ئەم كتێبە شیكردنەوەیەكە لەسەر دیدگا و بۆچوونە جیاوازەكان لەسەر دەوڵەت.

وتیشی،” بۆ ئێمەی كورد زیاد لەهەر گەلێكی تر پێویستمان بە مەعریفەیەكی فراوان هەیە لەسەر دەوڵەت و زەمەن و چۆنیەتی دروستبوونی دەوڵەت و هەوڵ و شیكردنەوەیەكی بابەتییانەیە دوور لە هەڵچوون و نەشئەیەكی كاتی”.

نووسەر، باسی لەوەشكرد، لە دوو توێی پێنج بەشدا، بەدەر لە هەر لایەنگیرییەك هەوڵدراوە، شكیردنەوەی بابەتیانە بۆ زەرورەتی دروست بوون و گەشە سەندنی تیۆرەكانی دەوڵەت بخرێتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین