وەزارەتی دارایی عێراق ڕەزامەندی لەسەر دامەزراندنی وانەبێژانی هەرێم دا



ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق ڕەزامەندی وەزارەتی دارایی عێراقی بۆ دامەزراندنی وانەبێژان ڕاگەیاند و دەڵێت” لەئایندەدا ئاسانە داخڵی لیستی مووچەی بەغدا بکرێن”.

سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی فیدراڵ لەوەڵامی نوسراوێکی بەندە بۆ داواکاری بەگرێبەست کردنی وانەبێژان کە داواکەیان لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمەوە ئاراستەی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کرابوو ئەرێنییە.

ئاماژەی بەوەشاوە، وەزیری دارایی فیدراڵ بەنوسراوی ژمارە ١٥٧٢٣٧ لە ٢٨/٨/٢٠٢٤ دەقی نوسراوی دائرەی موازەنەی وەزارەتی ناردووە کە ١٤/٧/٢٠٢٤ بۆ وەزارەتی دارایی و ئابوریان ناردوە بۆ بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و پارەدارکردنیان لەدائرەی محاسەبە.

ڕوونیشیکردۆتەوە، وەزارەتی دارایی فیدراڵ رەزامەندی داوە بەگرێبەست کردنی وانەبێژان لەسەر بودجەی هەرێم و لەئایندەدا ئاسانە داخڵی لیستی مووچەی بەغدا بکرێن .

ئەمە لەکاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی بڕیاری بە گرێبەستکردنی وانەبێژانی لەهەرێمی کوردستان دا کە ژمارەیان نزیکەی 35 هەزار مامۆستای وانەبێژە.

 

عێراق دەستی بە كردنەوەی هەفتەبازاڕی حكومی لە شارەكان كرد
پێت عێراق دەستی بە كردنەوەی هەفتەبازاڕی حكومی لە شارەكان كرد
شوێنی ئەو زەویانەی دەدرێنە فەرمانبەرانی سلێمانی دیاریكرا
دوات شوێنی ئەو زەویانەی دەدرێنە فەرمانبەرانی سلێمانی دیاریكرا
پەیوەندیدار