کاتی بڵاوکردنەوەی لیستی مووچە ڕاگەیەندرا



سەرچاوەیەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند لێکتێگەیشتنی باش لە نێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا هاتووەتە ئاراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و پێدەچیت سبەینێش لیستی مووچە ڕابگەیەندرێت.

ئەمڕۆ شەممە، کەناڵی کوردستان24 لە زاری سەرچاوەیەکی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بڵاویکردەوە کە “لێکتێگەیشتنی زۆر باش لەنێوان هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق لەبارەی کێشە تەکنییەکانی تایبەت بە پرسی مووچە هەیە”.

وتیشی: “ئەگەر ئەمڕۆ بگەینە ڕێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، سبەی یەکشەممە، لیستی مووچەی مانگی تەمووز بڵاو دەکەینەوە”.

لە کاتێکدا کە سبەینێ مانگی ئەیلوول دەستپێدەکات، تا ئێستا مووچەی مانگی تەمووزی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش نەکراوە.

بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
پێت بەهۆی ئاگركەوتنەوە لە ماڵێكدا سێ‌ منداڵ گیانیان لەدەستدا
وتەبێژی خانەنشینان زانیاری نوێ دەربارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
دوات وتەبێژی خانەنشینان زانیاری نوێ دەربارەی دابەشکردنی مووچە ئاشکرا دەکات
پەیوەندیدار