پەروەردەی شارباژێر لەبارەی دەوامی سبەی ڕوونكردنەوەیەك بڵاودەكاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر ڕایدەگەیەنێت، هەر كاتێك پێویست بكات و بارودۆخ و كەشوهەوا مەترسی لەسەر مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندكار دروست بكات، دەوام رادەگرین و رایدەگەیەنین، لە ئێستادا هیچ شتێك نییە كە مەترسی دروست بكات و تا ئەم ساتە هەموو شتێك ئاساییە.

لەتیف حسێن ، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارباژێر لە ڕوونكردنەوەیەكدا هەموو لایەك ئاگادار دەكاتەوە، كە هەر كاتێك پێویست بكات و بارودۆخ و كەش و هەوا مەترسی لەسەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكار دروست بكات، دەوام رادەگرن ، بەڵام لە ئێستادا هیچ شتێك نییە كە مەترسی دروست بكات و تا ئەم ساتە هەموو شتێك ئاساییە و هیچ بڕیارێك بۆ راگەیاندنی پشوو نییە.

روونكردنەوەیەك لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارباژێڕەوە…

سەبارەت بە خراپی رەوشی كەشوهەواو كێشەو ئاستەنگییەكانی بەردەم هاتوچۆی مامۆستایان و خوێندكاران و دەوامی ناوەندەكانی خوێندن، بە پێویستی دەزانین هەموو لایەك ئاگادار بكەین كە هەر كاتێك پێویست بكات و بارودۆخ و كەشوهەوا مەترسی لەسەر مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندكار دروست بكات، دەوام رادەگرین و رایدەگەیەنین، لە ئێستادا هیچ شتێك نییە كە مەترسی دروست بكات و تا ئەم ساتە هەموو شتێك ئاساییە و هیچ بڕیارێك بۆ راگەیاندنی پشوو نییە، سەرجەم بەڕێوەبەری ناوەندەكانی خوێندنمان ئاگادار كردۆتەوە هەر كاتێك كەشوهەوا كێشەو مەترسی دروست كرد بە زوویی ئاگادارمان بكەن و بڕیاری پێویستی لەبارەوە دەدەین، چونكە سەلامەتی گیانی مامۆستاو فەرمانبەرو خوێندكاران لە هەموو شتێك گرنگترەو بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ بەڕێز قائیمقامی شارباژێڕ لەسەر خەتین و بۆ هەر بارودۆخێك پێویست بكات بە زوویی بڕیاری لەبارەوە دەدرێت و پشوو رادەگەیەنین، بۆیە پێویست بە دڵەڕاوكێ و نیگەرانی ناكات…

وەزارەتی كارەبا؛ بەرهەمی كارەبا بەو سەرمایە دەگاتە 3 هەزار و500 مێگاوات
پێشت وەزارەتی كارەبا؛ بەرهەمی كارەبا بەو سەرمایە دەگاتە 3 هەزار و500 مێگاوات
دوای گەڕانەوەی لە سعوودیە عومرەكارێكی كوردستان كۆچی دوایی كرد
دواتر دوای گەڕانەوەی لە سعوودیە عومرەكارێكی كوردستان كۆچی دوایی كرد
پەیوەندیدار