ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ئابوری

نرخی بەنزین و نەوت لە هەولێر دابەزی
لەگەڵ هەرزان بوونی، شوفێران نیگەرانن لە كوالێتیەكەی

خەڵك-ئارام سەردار
لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەشاری هەولێر نرخی یەك لیتر بەنزین بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزی و بەشێوەیەك لە هەندێك بەنزینخانە یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ بە (575) دینار فرۆشراوە، لە هەمان كاتدا سەرەڕای هەرزانبونی، بەڵام شوفێران نیگەرانن لە كوالێتیەكەی.

بەپێی بەدواداچوونەكانی (خەڵك)، نرخی لیترێك بەنزین لەبەنزینخانەكانی هەولێر بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و لەئێستادا نرخی بەنزینی نۆرماڵ بۆ (٦۲٥) دینار و لە بەشێك لە بەنزینخانەكانی شاری هەولێر بۆ (575) دینار دابەزیوە.

هاوكات نرخی بەنزینی موحەسەن و سوپەریش دابەزیوە، ئێستا یەك لیتر بەنزینی موحەسەن لەنێوان ۷٥۰ بۆ ۸٥۰ دینار و هەندێ بەنزینخانە كەمتریشە و سووپەریش لەهەمان نرخ نزیكە.

عەبدوڵا حەسەن، كە شوفێرێكی خەڵكی هەولێرە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئێمەی شۆفێران خۆشحاڵین، كە ڕۆژ بۆ ڕۆژ نرخی بەنزین دادەبەزێت، هیوادارین نرخەكەی زیاتر داببەزێت، بەڵام تێبینیمان كردوە، كە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی كوالێتی بەنزینەكەش خراپ بوە، ئێمە داوا دەكەین لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی كوالێتیەكەشی باشتر بكرێت.

هاوكات شێرزاد كەریم، كە شۆفێرێكی دیكەیە بۆ (خەڵك) وتی، “ئەگەر كوالێتی بەنزین باش نەبێت نرخەكەی داشبەزێت سودی نابێت، چونكە دەبێتە هۆی تێكچونی ئۆتۆمبێلەكان، هیوادارین دەستكاری كوالێتی بەنزین نەكرێت.

لەگەڵ دابەزینی نرخی بەنزین، نرخی نەوتیش دابەزیوە، كە پێشتر یەك لیتر نەوت لەسەروی ۷۰۰ دینار بوو، بەڵام ئێستا بە ٦٦۰ دینارە، چاوەڕوانیش دەكرێ نرخی بەنزین و نەوت زیاتریش داببەزێت.

ئابوری

شێوازی لێبڕینی موچە ئاشکرادەکرێت

خەڵک – بەشی هەواڵ

 

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان شیوازی لێبڕینی موچەی موچەخۆران ئاشکرادەکات و ڕایدەگەیەنێت، کاری نایاسایی لەناو نایاسایی دەکرێت.

 

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەڕلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، موچەی ئایندە موچەی بەلێڕینەوەیە، بەڵام دەرناکەوێت کە لە ٪٢١ لێبڕاوە، ئەمیش یەکێکی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاساییەکانی حکومەت.

 

ئاماژەى بەئەوەشدا، بە پێی بەدواداچونەکان، حکومەت و وەزارەتی دارایی میکانیزمێکی نوێیان پەیڕەوکردوە بۆ دابەشکردنی مووچە،
بەجۆریکە نایاسایی لەناو نایاسایی ڕوودەددات، بە شێوازێکی ژمێریاری لە سەدا ٢١ دەبڕن، کە بە هیچ شێوەیەک مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنێت، بەڵکو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.


ئەوەشی خستەڕوو، میکانیزمەکە بە شێوەیە دەبیت:
بڕینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی.
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە.
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ.
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا.
بڕینی ٪٢١ لە ترساناکی.
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی.
بڕینی ٪٢١ لە باج.
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیکی تر هەبێت.

 

وتیشی: بۆ دەڵێین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەکریت، چونکە مووچەی بنەڕەتی بە یاسا ڕێکخراوە هەر دەبێت بە یاسا ببڕێت، نەک بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.

 

ئاشکراشیکرد، میکانیزمەکە بەم شێوەیە جێبەجیدەکرێت:

٪٢١ بڕی چەک ، بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
ئەو پۆینتەی کە دەرچووە (هەریەک لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسانکی جوگرافی و باج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
کۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێت — کۆی لێبڕینەکە = بڕی چەک.

ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو کاتە جیاوازەییەکە ٪ (هەریەک لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد دەکەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێت.

ئەم کردارە لە کۆی گشتی دەکرێت، دەستکاری لیستی مووچە ناکرێت ،لە کۆتاییدا ٪٢١ نامێنێت و مووچە دەبێت بە ٪٧٩.

 

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم کردارەش نازانرێت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنێک بۆ حکومەت نەمێنێت بەرامبەر بە مووچەخۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارایی بەغداده، بۆیە پێوستە حکومەت و وەزارەتی دارایی ڕوونکردنەوە بدەن بە پەرلەمان و موچەخۆرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان

خەڵك-بەشی هەواڵ

 

نرخی‌ نەوت لەبازاڕەكانی‌ جیهان بەراورد بە ڕۆژانی ڕابردوو دابەزیوە.

ئاژانسەكانی جیهان بڵاویانكردەوە، نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ سێ شەممە، 22ی ئەیلولی 2020، بەشێوەیەك بووە كە نرخی‌ نەوتی برێنت بە 41 دۆلار و 63 سەنت لە بازاڕەكانی جیهان مامەڵەی پێوەكراوە و هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە 39 دۆلارو 50 سەنت مامەڵەی پێوەكراوە.

هەڵكشان و داكشانی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، ژمارەیەك لەو وڵاتانەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەرجەم كەرتە پیشەسازی و بازرگانییەكانیان وەستاندبوو، بەڵام لە ئێستادا و بەهۆی كەمبوونەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، بەشێك لە چالاكییە ئابوورییەكانیان دەستپێكردووەتەوە، ئەمەش بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ئابوری

شێوازێكی نوێ بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جێ بەجێ‌ دەكرێت

خەڵك – بەشی هەواڵ

ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ، مووچەی ئایندە مووچەی بەلێبرینەوە، بەڵام دەرناكەوێت كە لە ٪٢١ لێبراوە ، كە ئەمەش یەكێكی دیكەیە لە ئیجتهاد و داهێنانە نایاسایەكانی حكومەت.

سەركۆ ئازاد گەڵاڵی، ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان لەهەژماری تایبەتی لە فەیسبوك رایگەیاندووە، بە پێ بەدواداچوونەكانم حكومەت و وەزارتی دارایی میكانیزمێكی نوێیان پەیڕەو كردوە بۆ دابەشكردنی مووچە بەجۆریكە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات، بە شێوازێكی ژمێریاری ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن، كە بە هیچ شێوەیەك مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت، بەڵكو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.
دەشڵێت ،”بۆ هەر یەك لە مووچەی بنەڕەتی و لە مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەی بڕوانامە و زەوجی و منداڵ و جوگرافیا و ترساناكی و خانەنشینی % 21ی لێدەبڕێت “.

دەقی نوسینەكەی :
مووچەی شەبەح
مووچەی ئایندە مووچەی بەلێبرینەوە، بەڵام دەرناكەوێت كە لە ٪٢١ لێبراوە
ئەمیش یەكێكی ترە لە اجتهادو داهێنانە نایاسایەكانی حكومەت..
بە پێ بەدواداچونەكانی من ،حكومەت و وەزارتی دارایی میكانیزمێكی نوێیان پەیڕەو كردوە بۆ دابەشكردنی مووچە بەجۆریكە نا یاسایی لە ناو نایاسایی ڕوودەددات ، بە شێوازێكی ژمێریاری ئەو لە سەدا ٢١ دەبڕن كە بە هیچ شێوەیەك مووچەی لە سەدا ١٠٠ نامێنیت بەڵكوو دەبێیت بە لە سەدا ٧٩.
میكانیزمەكە بە شێوەیە دەبیت
برینی ٪٢١ لە مووچەی بنەڕەتی
بڕینی ٪٢١ لە دەرماڵەی بڕوانامە
بڕینی ٪٢١ لە زەوجی و منداڵ
بڕینی ٪٢١ لە جوگرافیا
بڕینی ٪٢١ لە ترساناكی
بڕینی ٪٢١ لە خانەنشینی
بڕینی ٪٢١ لە باج
بڕینی ٪٢١ ئەگەر هەر ماددە و فەصڵیكی تر هەبێت…
بۆ دەڵیین نایاسایی لە ناو نایاسایی دەكریت چونكە مووچەی بنەڕەتی بە یاساڕیكخراوە هەر دەبێیت بە یاسا ببڕێیت نەك بە ڕێنمایی لە وەزارەتی دارایی.
میكانیزمەكە بەم شێوە جێبەجیدەكریت..
« ٪٢١ بڕی چەك ٪ بڕی شایستە ٪٢١ = (پۆینت دەردەچێیت تا ژمارە ٥)
« ئەو پۆینتەی كە دەرچووە * (هەرەیەك لە مووچەی بنەڕەتی و زەوجی و منداڵ و بڕوانامە و ترسانكی جوگرافی وباج و خانەنشینی .ئەگەر فصل و ماددەی تر هەبوو)
« كۆی مووچە و دەرماڵە دەردەچێیت — كۆی لێبڕینەكە = بڕی چەك
ئەگەر جیاواز دەرچوو ئەو كاتە جیاوازەكە ٪ (هەریەك لە بنەڕەتی و بروانامە و هتد دەكەین )
لێردا بڕی شایستە دەردەچێیت …
ئەم كردارە لە كۆی گشتی دەكرێت، دەستكاری لیستی مووچە ناكریت ،لە كۆتایدا ٪٢١ نامێنیت و مووچەدەبیت بە ٪٧٩.
ئەم كردارەش نازانریت بۆ ئەوەی هیچ لە ئەستۆ گرتنێك بۆ حكومەت نەمینیت بەرامبەر بە مووچە خۆران یاخود لە ترسی چاودێری دارای بەغداده..
بۆیە پێوستە حكومەت و وەزارتی دارایی ڕوونكردنەوە بدەن بە پەرەلەمان و موچەخۆرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ..
سەركۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندامی لیژنەی دارایی پەڕلەمانی كوردستان

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان