هەولێر؛ لەرووداوێكی سەختی هاتووچۆدا دوو كەس بوونە قوربانی



بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت ، لە سەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – خەبات، لەئەنجامی پێكدادانی بارهەڵگرێك و پیاكابێكی دەبڵ، دوو كەس برینداربوون و بارهەڵگرەكەش وەرگەڕا.

فازڵ حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە سەر ڕێگای سەرەكی هەولێر – خەبات، پیكابێكی دەبل، كە لە هەولێر بەرەو خەبات دەڕۆیشت بەهۆی تیژڕۆیی و خراپی ڕووی ڕێگایەكە،كۆنترۆلی لەدەستدا و چووەتە دیوەكەی تری شەقام.

ڕاشیگەیاندووە، لەكاتی چوونی پیكابەكە بۆ دیوەكەی دیكەی شەقامەكە لەو كاتەدا ترێلەیەك بەرەو هەولێر لەسایدی خۆی ڕۆشیتووە، بۆیە پێكدادان دروست بو لەنێوانیان، لەدوای پێكدادانەكەش ترێلەكە كۆنترۆلی لەدەستدا و وەرگەڕاوە .

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە لە ئەنجامی ڕووداوەكە دووكەس بریندار بوون و زیانێكی زۆری مادیش كەوتەوە.

قد تكون صورة ‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏

قد تكون صورة ‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏

قد تكون صورة ‏‏شخص واحد‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏

شارەوانییەكانی سلێمانی؛ ڕێگایەكی سەرەكی بە هۆی بەفرەوە داخرا
پێت شارەوانییەكانی سلێمانی؛ ڕێگایەكی سەرەكی بە هۆی بەفرەوە داخرا
یەكەم پەروەردە بەهۆی نالەباری كەش و هەوا سبەی كرده پشوو
دوات یەكەم پەروەردە بەهۆی نالەباری كەش و هەوا سبەی كرده پشوو
پەیوەندیدر