ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

تەندروستی

کاتێک پەستانی خوێنت بەرزە چۆن پارێز دەکەیت؟ لێرە بیزانە!

خێزان

بەرزی پەستانی خوێن نەخۆشیەکە کە کەسانیکی زۆر پێوەی دەناڵێنن، ئەم نەخۆشیە پەیوەندی زۆری بە شێوازی ژیانی کەسەکانەوە هەیە، هەر بۆیە گەر پەستانی خوێنت بەرزە، پێویستە دەستبکەیت بە ئەنجامدانی ئەم پێنج کارە:

 

– خواردنی توون بخۆ: بیبەر و خواردنە تونەکان بکەرە سستمی خواردنتەوە کە هاوکارێکی باشە بۆ هاوسەنگکردنی پەستانی خوێن.

– جلوبەرگ: گەر پەستانت بەرز بێت پیویستە جلوبەرگی فراوان و تەندروست لەبەر بکەیت و لە جلی تەسک دوربکەویتەوە.

– تڕشەڵۆکی فولیک: ئەو خواردنانە بخۆ کە ڕێژەی تڕشەڵۆکی فولیکی تێدا بەرزە وەک سپێناغ و پرتەقاڵ و گوڵەبەڕۆژە و گەنجمەشامی.

– قاچەکانت: هەوڵبدە زۆرکات کە دادەنیشیت کەمێک قاچەکانت بەرز دابنێیت بەجۆرێک لە ئاستی سەرت زیاتر نەبێت، چونکە ئەوە پەستانەکە لەسەر سەرت کەمدەکاتەوە.

– شێلان: زۆر گرنگە ڕۆژانە مەساجت بۆ بکرێت یاخود بتشێلن، بەتایبەت بە زەیتی زەیتوون یان گوێزی هیندی.

تەندروستی

چەند هەنگاوێک بۆ ئەوەی کەسی بەرامبەرت دڵگران نەکەیت لە کاتی توڕەبوون

خێزان

مامەڵە کردن لەگەڵ کەسێکی تووڕەدا قورس نییە وەک ئەوەی زۆرێک بیری لێدەکەنەوە، تەنها پێویستی بە ئارام گرتن و مامەڵەیەکی درووست و گونجاوە بەپێی ئەو بارەی تێیدایە! خوێنەری 7 ڕێنمایی بن لەو بارەیەوە:

– وەک خۆت ئارامبە و پێویست ناکات تۆش لەبەرامبەرەکەت توڕەببیت، تۆنی دەنگت بەرز مەکەوە بەسەر کەسەکەدا، یان لەتاو توڕەیتدا تۆمەتی بۆ هەڵبەستیت یان جنێو هەڕەشەی لێبکەیت ئەمە گرفتەکە ئاڵۆزتر دەکات لە نێوانتاندا.

– کارامەیی گوێگرتنت بەکاربهێنە، بزانە کەسەکە هۆکاری توڕەبوونی لە چییەوەیە و باسەکە چییە بە تەواوی لە چییەوە دەستی پێکردووە تاوەکوو لە وردەکاری بابەتەکە بگەیت.

– بگەڕێ بەدوای خاڵی هاوبەشتاندا، لەوێوە دەست بە قسەکردن و موناقەشەکان بکەنەوە تاوەکوو توڕەیی کەسی بەرامبەرت نەمێنێت و گفتوگۆیەکی تەندروست ئەنجامبدەن.

– باسی شتی شەخسیتان مەکە چونکە ئەو مەوزوعە نابڕێتەوە، هەوڵ بدە باسی بابەتێکی تربکە کە دەزانیت مشتومڕەکە دەگۆڕێت.

– هەوڵ بدە لەڕێی نیشانەکانی زمانی جەستەوە هەڵسوکەوتت ئەرێنی و باشتر بکەیت، بۆ نمونە با پەیوەندی چاوتان بەهێزبێت لە نێوان یەکتردا، قاچ مەخە سەر قاچ و بەرامبەری دابنیشیت بەشێوازی کەسێکی باڵادەست، دەستەکانت مەکە بە مشتەکۆڵە چونکە ئەمە خاڵێ سلبییە.

– خۆت بخە جێگەی کەسی بەرامبەر لەکاتی توڕەبووندا، و بیربکەرەوە کاردانەوەت چی دەبوو گەر لەشوێنی ئەودابوویتایە کە ئەوی توڕە کردووە، تاوکوو باشتر لە حاڵەتەکە تێبگەیت.

– گەر هەستت بەخراپی کرد، ڕاستەوخۆ عوزربهێنەرەوە و داوای پێشنیارێکی لێ بکە تاوەکوو هەڵەکە چارەسەر بکەیت، ئەمە کورتترین ڕێگەیە تاوەکوو مشتومڕەکە چارەسەر بکەیت!

– ئاگاداری ئەوەبە کە هێمنی خۆت بپارێزیت و ڕێزی هەستەکانی بەرامبەرت بگریت، ئەمەش یارمەتی کەسی بەرامبەر دەدات کە هەست بکات توڕەی بوونەکەی کەم کاتەوە و بزانێت هەڵەیەکی کردووە گەر زیادەڕەوەی کرد.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

ئەو درزە رەشانە چییە لە دداندا دروستدەبیت؟ چۆن ڕێگری لێدەکەیت

خێزان

درزی ناو ددان کە لە شێوەیەکی ڕەشدا درووستدەبیت پێی دەوترێت Fissures و گەر چارەسەری نەکەیت و پشتگوێی بخەیت دەبێتە هۆی کلۆربونی ددانەکەت.

ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک هۆکاری دروستبونی ئەو درزانەیە:

 

– بەکتریاکانی ناودەم

– خواردن و خواردنەوە

– ڕادەی بەهێزی و بەرگەگرتنی ددانەکە

– تێپەڕبونی کات

– پاک ڕانەگرتنی ددانەکان

 

بۆڕیگری لە دروستبوونی ئەو درزانە پێویستە ڕۆژانە لانیکەم دوو جار ددانت بشۆیت و شیرینی کەم بخۆیت و خواردنەوە غازیەکان کەم بخۆیتەوە، هاوکات سەردانی پزیشکی ددان بکەیت و گەر پێویست بکات جۆرە پڕکردنەوەیەکی سەرەتایی هەیە پێی دەوترێت fissure sealant  دەتوانیت بۆ ڕێگری لە کلۆربوون ئەنجامی بدەیت.

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

تەندروستی

بەم شەش ڕێگایە مەهێڵە بۆ زستان پەتا و هەڵامەت بێت بە لاتدا!

خێزان

له‌م دۆخه‌ی ئێستادا كه‌ كه‌ش و هه‌وا گۆڕانگاری زۆری به‌سه‌ردا دێت توشبون به‌ به‌تا شتێكی باوه‌، بۆ رێگری له‌و كاره‌ ده‌توانیت ئه‌م 6 خاڵه‌ی خواره‌وه‌ په‌یڕه‌و بكه‌یت! 

– ئاو زۆر بخۆرەوە، چونكە بەهۆی نەخۆشیەوە شێداری لەش كەم دەبێتەوە و شێش یارمەتی زوو چاك بوونەوەت دەدات، هەر بۆیە خواردنەوەی ئاو سودێكی زۆری هەیە و هەوڵ بدە 8 كوپ ئاو كەمتر نەخۆیتەوە رۆژانە.

– خواردنەوەی چای زەنجەفیل باشترین پێكهاتەیە، چونكە سەرچاوەیەكە بۆ چاكبوونەوە و كەم كردنەوەی هەو كردن بەتایبەتی بۆ قورگ ئێشە و كۆكە، هەروەها پلەی گەرمی لەش ئاسایی دەكاتەوە، هاوكات خواردنەوەی ئەو پێكهاتانەی كافاینی تێدایە كەم بكەرەوە چونكە لەش وشك دەكاتەوە.

– گۆشتاوی مریشك هەرچەندە رێگایەكی كۆنە، بەڵام سودێكی زۆری هەیە، بەپێی توێژینەوە زانستیەكان توانای كەم كردنەوەی نیشانەكانی سەرمابوونی هەیە، هەروەها دەبێتە هۆی وشككردنی ئاوی لووت لە كاتی هەڵامەت و هەو كردنی جیوبی لووت كەم دەكاتەوە.

– هەوڵ بدە باش بخەویت، چونكە یارمەتی زوو چاك بوونەوەت دەدات، بەپێچەوانەوە كەم خەوی هێندەی تر زیانت پێدەگەیەنێت و گەشە بە ڤایرۆسەكە دەدات، هەر بۆیە هەوڵ بدە 8-10 كاتژمێر بخەویت لە شەودا بەتایبەتی، هەوڵ بدە مۆڵەت وەربگریت لە شوێنی كار و دەوامەكەت تا بحەوێیتەوەو زوو چاك بیتەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زۆرتر ئیش بكەیت و كەمتر پشوودان و حەسانەوەت هەبێ زۆرتر بە ڤایرۆسەكەوە دەمێنیتەوە.

– ئەگەر ڕاهێنان دەكەیت، لەكاتێكدا نەخۆش دەكەویت بەهۆی سەرماوە هەوڵ بدە 2-3 ڕۆژ ڕاهێنان مەكە، چونكە لەش توانای كەم بۆتەوە و زیانت پێدەگەیەنێت، دواتریش كە دەستت پێكردەوە، كەم كەم راهێنان بكە.

– رۆژانە هەوڵ بدە بە ئاو و خوێ غەر غەرە بكەیت، هەروەها میوەیەكی زۆر بخۆ، بە تایبەت پرتەقاڵ و لیمۆ و مزرەمەنییەكانی دیكە، چونكە ڤیتامینی زۆر تێدایە و بەسودە بۆ ئەو جۆرە نەخۆشیانەی كە بەهۆی سەرماوەیە توش دەبین.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین