ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی زۆر گرنگ کە بۆ دەستکەوتنی قژێکی درێژ پێویستە ڕەچاوی بکەیت

خێزان

زۆربەمان حەز بە قژی درێژ دەکەین،بەڵام قژمان زۆر بە ئەستەمی درێژ دەبێتەوە، ئەمەش لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆرێت، لێرەدا باس لە چەند شتێک دەکەین کە تۆ دەتوانیت لە ماڵەکەی خۆتدا تاقی بکەیتەوە بۆ ئەوەی قژت بە ئاسانی و لە ماوەیەکی کەمدا درێژ بێتەوە.

– خوارەكانى قژت ببره: زۆربەمان قژمان خوارەكانى تووشى مخۆركه دەبن و بە ئاسانى هەڵدەوەرێت، هەوڵ بده سەرتاڵەکانی قژت ببريت به سێ مانگ جارێک بۆ ئەوەی قژت به ئاسانی نەقرتێت، بەم شێوەيه زووتر درێژدەبێتەوە.

– بەکارهێنانی موکەیەف:  بەکارهێنانی موکەیەف گرنگییەکی زۆری هەیە لە کاتێکدا قژت تەڕبێت، چونکە قژت جیڕ دەبێتەوە و بەئاسانی دەقرتێت،
ئەمەش ڕێگری لە درێژبوونەوەی قژت دەکات.

– بە هێواشی قژت دابهێنه: داهێنانی قژ زۆرکات زیانێکی زۆر بە قژت دەگەیەنێت و دەبێته هۆی درێژبوونەوەی. بۆیە پێویستە قژت بە کەمی دابهێنیت لەگەڵ بەکارهێنانی زەیتی سروشتی یاخود حەمام زەیت.

– خاولی مەبەستە بە قژی تەڕەوە: کاتێک قژی تەر لە خاولیدا لول دەکەیت، قژت لەگەڵ لولکردنەکەدا دەقرتێت چونکە لە کاتی تەڕیدا زۆر لاوازە، بۆیە پێویستە زۆر بە هێواشی بەخاولی تەریەکەی کەم بکەیتەوەو دواتر بەجێی بهێڵیت خۆی وشک ببێتەوە.

-قژت بە بەرزی ببەستە: چونکە یارمەتی قژ دەدات خێراتر درێژ ببێتەوە، بەڵام ئاگادار بە هەرگیز قژەکەت بە توندی ڕانەکێشیت چونکە زیانی پێدەگات.

-بەکار هێنانی زەیت:  زەیتە سروشتییەکانی وەک زەیتی گوێزی هیندی، زەیتی زەیتون، زەیتی گەرچەک و هتد.. گرنگیەکی زۆر بە گەشەو تەندروستی قژت دەگەیەنێت، بۆیە ڕۆژانە یاخود هەفتەی 3 جار، پێستی سەرتی پێ مەساج بکە.

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاراستنی کەرەستەی ماڵ کە پێویستە ڕەچاوی بکەیت!

خێزان

كه‌رسته‌كه‌كانی نێو ماڵ وه‌ك هه‌ر بوارێكی دیكه‌ی ژیانمان پیویستیان به‌ ئاگاداریه‌و تا زیاتر بیانپارێزین باشتر ده‌مێننه‌وه‌، ئه‌مه‌ی خواریشه‌وه‌ كۆمه‌لێك ئامۆژگاریه‌ بۆ پاراستنی كه‌رسه‌ته‌كانمان:

 

شتی قورس مه‌خه‌ره‌ سه‌ر ئامێری جلشۆرینه‌كه‌ت و به‌ر له‌وه‌ی جلوبه‌رگی تێبكه‌یت دڵنیابه‌ له‌وه‌ی گیرفانه‌كانیان هیچی تێدا نیه‌.

زۆر پێویسته‌ گرنگی به‌ پاكوخاوێنی ناو ئامێری جلشۆره‌كه‌ت بده‌یت و تایتی گونجاو بۆ ئه‌و كاره‌ به‌كار بهێنیت.

له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی كه‌ره‌سته‌كانت دڵنیابه‌ له‌وه‌ی به‌ شێوازی گونجاو بیگوازیته‌وه‌ كه‌ له‌ رێنمای كه‌ره‌سته‌كاندا ئاماژه‌ی پێدراوه‌.

دڵنیابه‌ له‌وه‌ی خوارده‌مه‌نی سارد بكه‌یته‌وه‌ پاشان بیكه‌ته‌ به‌فر گره‌وه‌، واته‌ به‌ گه‌رمی مه‌یكه‌ره‌ ناوی.

مه‌نجه‌ل و قاپه‌كانت به‌ ته‌ل مه‌شۆ، بۆ ئه‌وه‌ی زیانی پێنه‌گات و فڵچه‌ی ئاسایی به‌كار بهێنه‌.

له‌ كاتی به‌كارهێنانی مایكرۆیڤ هه‌وڵبده‌ په‌رداخێك ئاویش له‌گه‌ڵ خواردنه‌كه‌ دابنێیت، ئه‌وه‌ش هاوكاره‌ بۆ ئه‌وه‌ی باشتر گه‌رم بێته‌وه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

بە برنجی هاڕڕاو چارەسەری قڵشی قاچەکانت بکە

خێزان

قڵشی قاچ كێشه‌یه‌كه‌ بۆخانمان و زۆركات به‌دوای كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌تدا ده‌گه‌رێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ چاره‌سه‌رێكی سروشتیه‌ بۆ نه‌هێشتنی قڵشی قاچ.

مشتێک  ئاردی برنج لەگەڵ کەوچکێک هەنگوین و کەمێک سرکەی سێو و کەوچکێک زەیتی زەتون تێکەڵ بکە، با بڕی پێکهاتەکان بەشێوەیەک بێت کە وەکو هەویرێکی شلی لێ دەروست بکەی هاوشێوەی مەرهەم.

‌سەرەتا پاژنەت بخەرە ناو تەشتێک ئاو بۆ ماوەی دە خولەک کەمێک لە شلەتێن گەرمتر بێ. ئینجا بەو هەویره‌ی دروستت کردووە لەسەرخۆ و بە نەرمی پاژنەی پێیەکانتی پێ چەور بکە تا بەجوانی هەویرەکە هەڵمژێ.

‌هەموو شەوێک پێش خەوتن ئەمە بکە دوای چوار ڕۆژ هەست بە گۆڕانکاری باش دەکەیت و دوای دوو هەفتە بە تەواوی چاک ئەبێتەوە و هەموو پێست و خانە مردووەکانی لێ ئەبێتەوەو قڵیشانەکانی چاک ئەبێتەوە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوود بۆ ڕزگاربوون لە مێرووە بێزارکەرەکان

خێزان

شتێکی گرنگە کە ماڵێکی دوور لە مێرووت هەبێت، ئەمەی خوارەوە چەند تاکتیکێکی نوێی و بەسوودە بۆڕزگاربوون لە مێرووەکان:

 

– بۆ ڕزگاربوون لە قالۆنچە  پیازێک بهاڕە و لەگەڵ سۆدەی نان تێکەڵی بکە، پاشان ڕۆژانە گیراوەکە لەو شوێنانە دابنێ کە قالۆنچەی لێیە، پاش ماوەیەک دەبینیت کە قالۆنچەکان نەماون.

– ٥، ٦ دڵۆپ زەیتی نەعناع بکە ٢٠٠ میلیلیتر ئاوەوە و بیپرژینە بەسەر تۆڕی جاڵجاڵۆکەدا، ئیدی نایەتەوە بەو ناوەدا.

– کەس نازانێت ئەم هەموو مێرولەیە لەپڕ لەکوێوە سەردەردەکەن، بۆ ڕزگاربوون لێیان کەمێک دارچینی لەوناوەدا بڕێژە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین