كارەبای ناوبازاڕی شارێكی هەرێم كرا بە 24 كاتژمێری



بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دهۆک ئاشكرای دەكات، ناوبازاڕ و دوکانەکان لە دهۆک سیستمی پریپەیدیان بۆ دانراوە.

حازم محەمەد، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆک ڕایگەیاندووە، زیاتر لە 11 هەزار هاوبەشی کارەبای نیشتمانیی لە سنووری ئەو پارێزگایە، کە سیستەمی پارەدانی پێشوەختە (پریپەید) بەکاردەهێنن؛ 24 کاتژمێر کارەبای نیشتمانییان هەیە.

ماوەی دوو ساڵە سیستەمی پریپەید بە شێوەی ئەزموونی لە نێو بازاڕ و هەردوو پرۆژەی نیشتەجێبوونی ئەڤرۆ ستی و گوندی فەرەنسی، لە شاری دهۆک و سەنتەرێ قەزای ئامێدی جێبەجێ دەکرێت. هەربۆیە حازم محەمەد باسی لەوەكرد، “لە پلانیاندایە لە داهاتوودا کارەبای هەموو هاوبەشانی کارەبای نیشتمانی لە سنووری پارێزگای دهۆک بکەنە سیستەمی پریپەید و بۆ ئەم مەبەستە چاوەڕێی ڕێنوێنییەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی کارەبان”.

بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای دهۆک، “نرخی هەر کیلۆواتێکی کارەبا بۆ ماڵان و یەکەکانی نیشتەجێبوون 18 دینار و بۆ ڤێلا و شوێنە بازرگانییەکانیش 150 دیناری عێراقییە”.

ناسنامەی كوژراوەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكەی سەیدسادق ئاشكراكرا
پێت ناسنامەی كوژراوەكانی ناو ئۆتۆمبێلەكەی سەیدسادق ئاشكراكرا
توركیا دووەم ناوچەی سلێمانی بۆردومان كرد
دوات توركیا دووەم ناوچەی سلێمانی بۆردومان كرد
پەیوەندیدار