ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وەرزشەکانی تر

ئه‌فسانه‌ی بۆکسێن وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌کان ده‌داته‌وه‌: کێ هه‌یه‌ ١٣ ملیۆن بۆ نۆ خوله‌ک مه‌شقکردن ڕه‌ت بکاته‌وه‌؟!

خه‌ڵک سپۆرت

فلۆید مایوێزه‌ری بۆکسێنه‌ری ئه‌فسانه‌یی کێشی قورس له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ وه‌ڵامی ڕه‌خنه‌گران ده‌داته‌وه‌ و ده‌ڵێت: کێ هه‌یه‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی بۆ نۆ خوله‌ک مه‌شقکردن ڕه‌ت بکاته‌وه‌؟!

شه‌وی سه‌ری ساڵ له‌ دابه‌زینێکی ڕێکخراودا فلۆید مایوێزه‌ری ئه‌فسانه‌ی بۆکسێنی ئه‌مریکا گه‌ڕایه‌وه‌ نێو حه‌له‌به‌کان و له‌ ژاپۆن ڕووبه‌ڕوی تینشن ناسوکاوا بۆوه‌ که‌ لاوێکی ته‌مه‌ن (٢٠) ساڵی ژاپۆنیه‌ و له‌ بواری یارییه‌ (قیتالیه‌کان – کیک بۆکسینگ) پاڵه‌وانه‌، ئه‌م رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ش له‌سه‌ر حه‌له‌به‌کانی کیک بۆکسێن به‌شێوازی بۆکسێن ئه‌نجامدرا و مایوێزه‌ر به‌ که‌متر له‌ یه‌ک خوله‌ک و له‌ جه‌وله‌ی یه‌که‌مه‌وه‌ ڕکابه‌ره‌که‌ی کوتا به‌زه‌ویدا! ته‌نانه‌ت لاوه‌ ژاپۆنیه‌که‌ به‌هۆی ئازاری سه‌ر و شکسته‌که‌یه‌وه‌ ده‌ستی به‌ گریان کرد.

سه‌ره‌ڕای ئاماده‌بونی هه‌زاران هانده‌ر، به‌ڵام ئه‌م ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ بۆ پاڵه‌وانێکی ئه‌فسانه‌یی لاوازبوو له‌کاتێکدا چاوه‌ڕوان ده‌کرا ڕووبه‌ڕوی خامید نۆرماگیدۆڤی ڕوسی، یاخود کۆنۆر ماکگریگۆری پاڵه‌وانانی (یو ئێف سی) یان مانی پاکیاوی ئه‌فسانه‌ی بۆکسێن ببێته‌وه‌، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ ڕه‌خنه‌یه‌کی زۆری ئاڕاسته‌ کرا و کار گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی له‌ کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند :” ناسوکاوا کێیه‌؟ نایناسم، ڕووبه‌ڕوی نابمه‌وه‌”.

به‌هه‌رحاڵ، سپۆنسه‌ره‌کان که‌ پێکهاتبوون له‌چه‌ندین کۆمپانیای ناوداری ژاپۆن و ڕێکخراوی “ڕایزین” به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌یان ڕێکخست و ئه‌فسانه‌ی بۆکسێن به‌ دانس و پێکه‌نینه‌وه‌ ئاهه‌نگی سه‌ری ساڵی گێرا و ڕکابه‌ره‌ ژاپۆنیه‌که‌ی به‌ که‌متر له‌ خوله‌کێک کوتا به‌زه‌ویدا، به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی کۆکرده‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ مایوێزه‌ر له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نوسیویه‌تی: کێ هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر نۆ خوله‌ک مه‌شقکردن له‌ ژاپۆن بڕی ١٣ ملیۆن دۆلار ڕه‌ت بکاته‌وه‌؟!

سه‌رچاوه‌کان جه‌خت ده‌که‌نه‌وه‌، ئه‌م دابه‌زینه‌ ته‌نها له‌پێناو کۆکردنه‌وه‌ی پاره‌دا ئه‌نجامدراوه‌، چونکه‌ خودی مایوێزه‌ریش زانیویه‌تی ناسوکاوا له‌ئاستی ئه‌ودا نییه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بڕی ١٢٠ ملیۆن دۆلاری به‌هۆی مافی په‌خشه‌ ته‌له‌ڤیزیۆنیه‌کان و فرۆشه‌وه‌ کۆکردۆته‌وه‌، جگه‌ له‌وه‌ش ٨٨ ملیۆن دۆلاری له‌ ڕێکخراوی ڕایزینه‌وه‌ به‌ده‌ست هێناوه‌!

بێگومان که‌س نییه‌ بۆ ڕووبه‌روبونه‌وه‌یه‌کی ئاسان زیاتر له‌ ٢٠٠ ملیۆن دۆلار ڕه‌ت بکاته‌وه‌…

وەرزشەکانی تر

نادال نازناوی ژماره‌ (١٢)ی ڕۆلاند گارۆسی به‌ده‌ستهێنا و ڕیکۆردی تۆمار کرد

خه‌ڵک سپۆرت

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆتایی پاڵه‌وانێتی ڕۆلاند گارۆسی فه‌ره‌نسی بۆ ڕافائێل نادال تاموچێژێکی تایبه‌تی هه‌یه‌ و توانیویه‌تی به‌درێژایی ته‌مه‌نی ڕیکۆردێکی مێژوویی تێدا تۆمار بکات.

له‌یاریی کۆتاییدا ڕافا نادالی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئیسپانی ڕووبه‌ڕوی دۆمینیک تیمی سویسری بوه‌وه‌ و توانی به‌ ئه‌نجامی سێ کۆمه‌ڵه‌ به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵه‌یه‌ک سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت (٦-٣، ٥-٧، ٦-١، ٦-١).

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ ماتادۆره‌که‌ی ئیسپانیا ڕێژه‌ی نازناوه‌کانی ڕۆلاند گارۆسی له‌ژیانی وه‌رزشییدا گه‌یانده‌ (١٢ نازناو)، که‌ ئه‌وه‌ش به‌رزترین ڕێژه‌یه‌ تائێستا یاریزانێک له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی کوڕان و کچان له‌ پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌ فه‌ره‌نسیه‌که‌دا پێی بگات.

هه‌روه‌ها نادال ژماره‌ی نازناوه‌ گه‌وره‌کانی “گراند سلام”ی له‌ژیانی وه‌رزشییدا گه‌یانده‌ (١٨ نازناو) و حاڵی حازر ته‌نها دوو نازناوی گه‌وره‌ی ماوه‌ ڕۆجێر فێدره‌ری ئه‌فسانه‌ی سویسری بگرێته‌وه‌ (ڕۆجێر خاوه‌نی ٢٠ نازناوی گراند سلامه‌).

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

هه‌فته‌ی داهاتو پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پیشوه‌ره‌کانی ئه‌مریکا یه‌کلایی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر…

خه‌ڵک سپۆرت

تیمی تۆرینۆ ڕاپته‌رزی پاڵه‌وانی جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵاتی خولی یانه‌ پێشه‌گه‌ره‌کانی ئه‌مریکا ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چواره‌می (فاینه‌ڵی) له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی یه‌کلایی کرده‌وه‌ و ته‌نها یه‌ک سه‌رکه‌وتنیان ماوه‌ بۆ بوون به‌ پاڵه‌وان.

ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چواره‌می زنجیره‌ی یارییه‌کانی کۆتایی خولی یانه‌ پیشه‌وه‌ره‌کانی ئه‌مریکا (NBA) ئه‌نجامدرا و تیمی تۆرینتۆ ڕاپته‌رزی پاڵه‌وانی جه‌مسه‌ری ڕۆژهه‌ڵات به‌ ئه‌نجامی (١٠٥ – ٩٢) سه‌رکه‌وتنی به‌سه‌ر تیمی گۆڵدن سته‌یت واریه‌رزی هه‌ڵگری نازناوه‌که‌دا به‌ده‌ست هێنا.

سه‌رکه‌وتن راپتۆرز له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چواره‌می زنجیره‌ی فاینه‌ڵدا به‌ڕێژه‌یه‌کی زۆر له‌ پله‌ی پاڵه‌وانی خولی یانه‌ پیشوه‌ره‌کانی ئه‌مریکا نزیکی کردونه‌ته‌وه‌، به‌وپێیه‌ی ئه‌م بردنه‌وه‌یه‌ دووه‌م بردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ریه‌ک و له‌ زنجیره‌ی یارییه‌ کۆتاییه‌کاندا سێیه‌م بردنه‌وه‌یه‌ به‌رامبه‌ر یه‌ک بردنه‌وه‌ بۆ جه‌مگاوه‌ره‌کانی گۆڵدن سته‌یت.

به‌پێی یاساکانی (فایناڵز) حه‌وت ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ له‌نێوان دوو جه‌مسه‌ری کۆتاییدا ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ چوار ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی سه‌ره‌تادا ڕاپتۆرز سێجار براوه‌ بووه‌ و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی تر تۆمار بکات نازناوه‌که‌ یه‌کلایی ده‌کاته‌وه‌، له‌کاتێکدا یاریی داهاتوو ڕێکه‌وتی ١١/٦ له‌یاریگای خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وەرزشەکانی تر

پاڵه‌وانی جیهان سێ پشتوێنه‌که‌ی دۆڕاند و میدیاکان گومانیان دروست کردووه‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

شه‌وی ڕابردوو له‌ “مادیسۆن سکوێر پارک” یه‌کێک له‌ سه‌یرترین رووبه‌ڕوبونه‌وه‌کان له‌ جیهانی بۆکسێندا ئه‌نجامدرا و به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌روان نه‌کراو پاڵه‌وانی جیهانیان کوتا به‌زه‌ویدا.

ئانتۆنی جۆشوای به‌ریتانی و پاڵه‌وانی پێشووی جیهان پاش بردنه‌وه‌ی له‌ ڤلادیمێر کلیچکۆی ئۆکرانی چیتر پێگه‌یه‌کی یه‌که‌می جیهان و لوتکه‌ی ڕیزبه‌ندی به‌ده‌ست هێنا، ئه‌و بردنه‌وه‌یه‌ش به‌ مێژوویی هه‌ژمارکرا و ده‌بوو له‌ماوه‌ی داهاتودا گه‌شتێکی ئێسک شکێن به‌نێو جیهانی بۆکسێندا بکات و چاوه‌ڕوان ده‌کرا ڕووبه‌ڕوی تایسۆن فیوری هاونیشتیمانی و دیۆنتای وایڵده‌ری تۆقێنه‌ری ئه‌مریکی ببێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌روان نه‌ده‌کرا ڕوویدا…

بڕیاربوو جۆشوا ڕووبه‌ڕوی گاری میڵه‌ری ئه‌مریکی ببێته‌وه‌، به‌ڵام پشکنینه‌کان ده‌ریانخست که‌ میله‌ر مادده‌ی وزه‌به‌خشی به‌کارهێناوه‌ و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌که‌ هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه‌، له‌به‌رامبه‌ردا ئاندی ڕویزی مه‌کسیکی – ئه‌مریکی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه‌وه‌ فشاری دروست کرد که‌ جێگه‌ی میڵه‌ر بگرێته‌وه‌.

بۆئه‌وه‌ی کات و واده‌ی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ک به‌فیڕۆ نه‌ڕوات، له‌سه‌ر داوای تیمی جۆشوا ڕووبه‌ڕوبونه‌وهی ڕویز قبوڵکرا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یربوو به‌شێوه‌یه‌کی چاوه‌ڕوان نه‌کراو جۆشوا له‌ جه‌وله‌ی حه‌وت به‌لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ هۆشی به‌خۆی نه‌ما و شکستی هێنا، به‌وشێوه‌یه‌ش هه‌ر سێ پشتوێنه‌که‌ی پاڵه‌وانێتی جیهانی به‌خشیه‌ ڕویز که‌ خۆشی باوه‌ڕی به‌ سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی خۆی نه‌ده‌کرد.

له‌ئێستادا میدیاکانی به‌ریتانیا گومانیان دروست کردووه‌، ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ” گرته‌یه‌کی بڵاوکردۆته‌وه‌ له‌ جه‌وله‌ی سێیه‌مدا جۆشوا به‌ ڕاهێنه‌ره‌که‌ی ده‌ڵێت: ئه‌مه‌ جه‌وله‌ی چه‌نده‌مه‌؟ من بۆ به‌وشێوه‌یه‌ هه‌ست ده‌که‌م؟

ئایا بۆکسێنه‌ره‌ به‌ریتانیه‌که‌ ده‌رمانخوارد کراوه‌؟ یاخود ئاماده‌کاری باشی پێنه‌کراوه‌؟ چی ڕووده‌دات؟

بێگومان یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ “ڕیماچ” بڕیار له‌سه‌ر ڕاستییه‌کان ده‌کات….

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان