ڕۆژی قیامەت” نرخی نەوت دادەبەزێنێت”

  • 337 بینین


زیانەكانی نەوتی خاو لە مامەڵەكانی ئەمڕۆ چوار شەممە فراوانتر دەبن، لەكاتێكدا مەترسییەكان ڕوویان لە هەڵكشانە بەهۆی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنای جۆری “ڕۆژی قیامەت” كە چینی گرتۆتەوە.

زیادبوونی ڕێژەی تووسبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە چین، مەترسی زیاتری لەبارەى بوژانەوەی داواكاریی لەسەر نەوت لە چین دروستكرد كە بە گەورەترین هەناردەكار لە جیهاندا دادەنرێت.

ئەمڕۆ چوار شەممە، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ خوار ٨٠ دۆلار و بەڕێژەی ٢.٦% و بە بڕی ٢.٢ دۆلار دابەزی و گەیشتە ٧٩.٩ دۆلار.

بە هەمان شێوە بەرمیلێك نەوتی سوكی نایمكس بەڕێژەی ٢.٧% و بۆ ٧٥ دۆلار دابەزی، بڕی دابەزینەكەشی گەیشتە نزیكەی دوو دۆلار لە مامەڵەكانی ئەمڕۆدا.

ڕۆژئاوای كوردستان؛ ئاماری ٦ ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی بروسكی جزیرە بڵاوكرایەوە
پێشت ڕۆژئاوای كوردستان؛ ئاماری ٦ ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی بروسكی جزیرە بڵاوكرایەوە
شەپۆلێكی دیكەی هەوای سارد و بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
دواتر شەپۆلێكی دیكەی هەوای سارد و بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
پەیوەندیدار