ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

هەرەسی بەفر رێگای نێوان دوو شاری كوردستان دادەخات

خەڵك- بەشی هەواڵ

لە ئاكامی هەرەسهێنانی بەفر رێگای هاتووچۆی نێوان پارێزگای هەكاری و پارێزگای شرنەخی باكوری كوردستان داخرا.

ئاژانسی ئەنادۆڵۆ بڵاویكردەوە “بە هۆی ئەو شەپۆلە كاریگەرەی بەفربارین كە ناوچەكەی گرتۆتەوە دوێنێ لە هەشت شوێنی جیاوازەوە بەفر هەرەسی هێناوە بۆسەر رێگای هاتووچۆی نێوان پارێزگای هەكاری و پارێزگای شرنەخ و رێگاكە بەڕووی هاتووچۆدا داخراوە”.

تیمە پەیوەندیدارەكانیش بە هەشت ئامێری كارەوە سەرجەم هەوڵەكانیان چڕكردۆتەوە بۆ راماڵینی بەفر و كردنەوەی رێگاكە بەڕووی هاتووچۆدا.

کوردستان

كتێبی، تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت، بڵاوكرایەوە

خەڵك

كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، كەوتە بەر دیدی خوێنەران و لە ئێستادا، لە كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە.

نوسەرو ڕۆژنامەنوس، هەڵگورد جەلال، نوسەری كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی ڕاگەیاند:” ئەم كتێبە شیكردنەوەیەكە لەسەر دیدگا و بۆچوونە جیاوازەكان لەسەر دەوڵەت.

وتیشی،” بۆ ئێمەی كورد زیاد لەهەر گەلێكی تر پێویستمان بە مەعریفەیەكی فراوان هەیە لەسەر دەوڵەت و زەمەن و چۆنیەتی دروستبوونی دەوڵەت و هەوڵ و شیكردنەوەیەكی بابەتییانەیە دوور لە هەڵچوون و نەشئەیەكی كاتی”.

نووسەر، باسی لەوەشكرد، لە دوو توێی پێنج بەشدا، بەدەر لە هەر لایەنگیرییەك هەوڵدراوە، شكیردنەوەی بابەتیانە بۆ زەرورەتی دروست بوون و گەشە سەندنی تیۆرەكانی دەوڵەت بخرێتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی دژ بە داعش ئەنجامدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

هێزێكی تایبەتی پێشمەرگە لە نزیك قەزای دوزخورماتوو، هەڵمەتێكی سەربازی تایبەتیان دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامدا و دەستیان بەسەر دەیان كیلۆ تەقەمەنیدا گرت.

فەرماندەیەك لە هێزی تایبەتی هێزەكانی 70ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، هێرشەكە لەلایەن هێزێكی تایبەتی سەر بە هێزەكانی 70ەوە بە ناوی”Golden Forces” كراوە و ناوچەكانی قۆری چا و پەڵگانەی گرتوەتەوە.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، رونیكردەوە لە هێرشەكەدا هێزی ئاسمانی و زەمینی فەرەنسا بەشداریان كردووە و رووبەڕووبونەوە روویداوە.

وتیشی”كوژرا و بریندار نەبوو، پێشمەرگەش هیچ زیانی نەبوو، بەڵام دەستمان بەسەر بڕێكی زۆری تەقینەوەدا گرت، كە نزیكەی 40 كیلۆگرامە و ئامادەكرابوون بۆ تەقینەوە”.

تائێستا چەندجارێك هێزی تایبەتی سەر بە هێزەكانی 70، ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان دژ بە چەكدارانی داعش لە نزیك شارۆچكەی دوزخورماتو و ناوچەكانی تەماس لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چەندین چەكداری داعش كوژراون و زیانی ماددی زۆریشیان بەركەوتووە.

سەبارەت بە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقیش، فەرماندە سەربازییەكە رەتیكردەوە، هیچ هاوكارییەك لە نێوانیاندا هەبێت و وتی”هەماهەنگی نەبووە و ئەوانیش ئاگادارنەبوون كە هەڵمەتەكەمان ئەنجامدا”.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و گەڕانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچەكانی جێناكۆكی و كشانەوەی پێشمەرگە، دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە سەقامگیر نین و چەكدارانی داعشیش بۆشایی ئەمنی ناوچەكەیان قۆستۆتەوە و لە ماوەی رابردوویشدا چەندین هێرشیانكردەسەر هێزەكانی ئەمنی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندێكی مەغریبی سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات

 

سلێمانی ـ نزار جەزا

بڕیارە هەفتەی ئایندە شاندێكی مەغریبی سەردانی عێراق و هەرێم بكات، بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەكانی نێوان هەر دوو وڵات.

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەوبارەیەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو شاندە مەبەستیانە پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەكانی نێوان عێراق و مەغریب ئاسایی بكەنەوە و هەوڵدەدەن باڵیۆزخانەی مەغریب لەبەغداد بكەنەوە و كونسوڵی مەغریب لە هەولێر بكەنەوە.

باسی لەئەوەشكرد، ئەو شاندە كە كۆمەڵێك كۆمپانیای لەگەڵدایە لەبوارەكانی بیناسازی و نەوت و كشتوكاڵ و كارەبا و چەند بواری دیكە كار دەكەن و دەیانەوێت هابەشی لەگەڵ كۆمپانیاكانی هەرێم و بەغداد بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ئەو شاندە هەفتەی داهاتوو لە26ی مانگدا بێنە بەغداد و لەگەڵ وەزیری نەوت و وەزیری دەرەوە و وەزیری گواستنەوە و وەزیری بازرگانی كۆببنەوە، دواتر دێنە هەولێر و سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی شارەكە و ژوورە بازرگانییەكان كۆدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 43
    43 86%
    43 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین