ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

خۆشەویستی

٨ ڕێگا بۆ ئەوەی وا لە پیاوێک بکەیت یەکسەر بێتە داوات و بتخوازێت

خێزان

حەز و خۆشەیوستیت بۆ کوڕێک هەیە و نازانیت چۆن دەستی بخەیت، ئەمەی خوارەوە کۆمەڵێک تاکتیکە کە دەتوانیت بەکاری بهێنیت:

 

– بۆن

غەریزەی بۆن لە پیاواندا وەک ئاژەڵان بەهێزە، بۆیە هەوڵبدە بە بۆنی تایبەتی خۆت ئالودەی بکەیت و وابکەیت کە بۆنەکەت لە هەموو شوێنێک بناسێتەوە.

 

– تەماشاکردن و چاو لابردن

دەتوانیت کەمێک چاو ببڕیتە چاوی بەڵام کە زانی تۆ تەماشای دەکەیت، بۆ ماوەی کەمتر لە ٣ چرکە تەماشایەکی بکە و بە هێواشی چاوت لەسەر ئەو لابدە و تەماشای شوێنێکی دیکە بکە، لە پاش ٣٠ چرکەی دیکە جارێکی دیکە تەماشای بکە و هەمان کار دوبارە بکەرەوە.

 

– لە پاش ئەنجامدانی ئەو هەنگاوانە ئیدی هەوڵبدە کەمێک دوربکەویتەوە و نابێت زۆر دوایی بکەویت کە وا هەستبکات تۆ ئەوت زۆر لا گرنگە.

– گرنگترین خاڵ لێرەدا متمانەبەخۆبوونە، پێویستە زۆر لە جاران زیاتر متمانەت بە خۆت هەبێت و قەدری خۆت بزانیت.

– متمانەت بەخۆت هەبێت و وا هەڵسوکەوت بکە کە ئەو ئیدی هی تۆیە، چونکە بەو جۆرە پەیامە ڕوحیەکان دەچێت بۆ مێشکی ئەویش.

 

– لە کاتی بینینی ئەودا ناوە ناوە زەردەخەنە بکە، بەڵام با دروستکراو نەبێت، چونکە زەردەخەنەی دروستکراو نەکردنی باشترە، هەوڵبدە سروشتی بێت و جوانیەکەت دەربخات.

– هەوڵبدە خۆت بیت و لەبەر ئەو خۆت وکەسایەتی خۆت نەگۆڕیت، چونکە ئەوکاتە بە کەسێکی لاواز دەتبینێت.

– دواتر لە کاتی قسەکردندا لە بارەی خۆیەوە پرسیاری لێبکە، کە بۆنمونە ڕۆژانە چی دەکات و حەزی بەچییە، دواتر وا دەری بخە کە وەڵامەکانی بۆ تۆ گرنەگە و دەتەوێت لە بارەی ژیانی ئەوەوە بزانیت، لە کاتی قسەکردندا هەوڵبدە چاوت لەسەر چاوی بێت.

خۆشەویستی

بۆ کچان : حەوت جۆری کوڕ کە تا لێیان دووربیت کەمە! یەکێکیان ڕەزیلە

خێزان

كچان كاتێك بڕیارده‌ده‌ن ژیانی هاوسه‌رگیری پێكبهێنن، پێویسته‌ چه‌ند خاڵێك هه‌یه‌ له‌به‌رچاوی بگرن و گه‌ر بزانن یه‌كێك له‌م 7 خاڵه‌، خوڕه‌وشتێكی دیاره‌ له‌ ئه‌و كوڕه‌دا كه‌ لێیان دێته‌ پێشه‌وه‌، ئه‌وا نابێت وه‌ڵامی “به‌ڵێ” یان بدرێته‌وه‌:

– كوڕی ره‌زیل، چونكه‌ ڕه‌زیلی خوڕه‌وشتێكه‌ تا ده‌مرێت پێوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌.
– كوڕێك زۆر درۆبكات و قسه‌ی ناڕاست بێت، چونكه‌ گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ڕاهات به‌ ئاسانی وازی لێناهێنێت.
– كه‌سێك كه‌ سپارده‌ نه‌پارێزێت، چونكه‌ گه‌ر ئه‌و له‌گه‌ڵ هاوڕێ یان كه‌سه‌كانی شتێكی پێ بسپێرن و نه‌ی پارێزێت، ئه‌وا بۆتۆش واده‌بێت.
– كه‌سێك له‌ به‌رپرسیاریه‌تی ڕابكات و گوێ به‌وه‌ نه‌دات كه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری ڕوده‌دات.
– كه‌سێك كه‌ خاوه‌نی كه‌سایه‌تیه‌كی لاواز بێت و له‌ ژێر كاریگه‌ری هاوڕێ و ده‌وروبه‌ره‌كه‌یدا بێت.
– پیاوی پڕ له‌ نهێنی، چونكه‌ ئه‌و جۆره‌ پیاوانه‌ به‌رده‌وام ده‌بنه‌ كێشه‌ بۆ ژنان، به‌و پێیه‌ی ناتوانیت لێیان تێبگه‌یت و نائارامیت له‌ گه‌ڵیدا.
– ئه‌و كوڕانه‌ی كه‌ باوه‌ڕیان به‌ بۆچونی ژنان نیه‌و هیچ ماف و ڕێزێكی بۆ دانانێن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

١١ بەڵگە کە دەیسەلمێنێت هاوسەرەکەت سەرسامە پێت و زۆریی خۆشدەوێیت!

خێزان

كارێكی قورسه‌ له‌ ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌وه‌ ئاشكرا بكه‌یت كه‌ ئایا ئه‌و پیاوه‌ی له‌ گه‌ڵیدا ده‌ژیت هه‌ر به‌ڕاستی تۆی خۆشده‌وێت؟ ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌ڵێك ئاماژه‌یه‌ كه‌ گه‌ر له‌ هاوسه‌ره‌كه‌دا هه‌بوو ئه‌وا له‌ خۆشه‌ویستیه‌كه‌ی بۆتۆ دودڵمه‌به‌:

 

– هه‌مووكات شانازیت پێوه‌ده‌كات و باس له‌ ده‌ستكه‌وته‌كانت ده‌كات.

– ته‌نانه‌ت پاش ئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ژین، به‌ڵام ئه‌و تا ئێستاش ڕۆمانسیه‌ له‌گه‌ڵتدا و له‌ ڕیستۆرانتدا كورسیه‌كه‌ت بۆ داده‌نێت.

– هه‌وڵی ئه‌وه‌ نادات بتگۆرێت، جگه‌ له‌وه‌ی كه‌ هه‌ڵه‌كانیشت ده‌زانێت به‌ڵام خۆی له‌گه‌ڵ ده‌گونجێنێت.

– ئه‌و بیرته‌كات، ئه‌وه‌ش ته‌نها قسه‌ نیه‌ به‌ڵكوو كاتێك بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر یه‌كدی نابین به‌ ته‌واوه‌تی هه‌ستی پێده‌كه‌یت.

– شه‌رمی لێناكه‌یت و ده‌توانیت له‌به‌رده‌م ئه‌ودا بگریت، هه‌سته‌ ڕاسته‌قینه‌كانت ده‌رببڕیت.

– كاتێك هاوڕێكانت باسی لایه‌نه‌ خراپه‌كانی هاوسه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن تۆ بێده‌نگیت، چونكه‌ شتێكی وه‌ها نادۆزیته‌وه‌ باسی بكه‌یت.

– په‌یوه‌ندیه‌كی باشی له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ت هه‌یه‌و ئه‌و په‌یوه‌ندیه‌ش تێكنادات.

– هاوڕێكانی تۆ هاوڕێی ئه‌ویشه‌و ڕێزیان ده‌گرێت.

– كاتێك توڕه‌ ده‌بیت ئه‌و لێت تێده‌گات كه‌ هه‌موومان مرۆڤین و له‌ هه‌ندێك دۆخدا به‌ دروستی مامه‌ڵه‌ ناكه‌ین.

– له‌ شوێنی چاوه‌ڕواننه‌كراودا پێتدا هه‌ڵده‌دات و بیرت ده‌خاته‌وه‌ كه‌ تۆ چه‌ند جوانی.

– ده‌توانن به‌بێ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ بكه‌ن بۆ ماوه‌ی درێژ پێكه‌وه‌بن، بۆنمونه‌ له‌ گه‌شته‌كه‌تاندا بۆ وڵاتێكی دیكه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

خۆشەویستی

چیرۆکی تەواوەتی ئەو گەنجە شارەزووریە ببینە کە لە فەیسبووکەوە هاوسەرگیری لەگەڵ کچی سێ وڵاتدا کردووە

خێزان

گەنجێكی كوردی دانیشتوی شارەزوور لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە هاوسەرگیری لەگەڵ سێ كچی  میسری‌و مەغریبی‌و یەمەنیدا دەكات و لە دوانیان جیادەبێتەوەو هاوسەرێی كوردیشی هەیە و خاوەنی سێ منداڵە.

عەلی عارف ئەحمەد، دانیشتووی قەزای سەیدسادقەو ساڵی 1976 لە دایكبووە، ساڵی 1997 لەگەڵ هاوسەرە كوردەكەی پرۆسەی هاوسەرگیرییان ئەنجامداوەو خاوەنی سێ منداڵن، كە پیشەی دوكاندارەو هەم وەستایەو لە ساڵانی ڕابردووشدا یەكێك لە گۆڵپارێزە بەناوبانگەكانی هەڵەبجەو شارەزوور بووەو یاری بۆ یانەكانی ( ئاشتی، سیروان، سەیدسادق، پیشەسازی) كردووە.

عەلی لە ڕێگەی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانە‌وە، بەتایبەت فەیسبووك، لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا هاوسەرگیری لەگەڵ كچێكی میسری‌و كچێكی مەغریبی‌و كچێكی یەمەنیدا دەكات‌و ئەوان لەو سێ وڵاتە عەرەبییەوە دێنێتە ناوجەرگەی شارەزوور.

 

لەم ڕاپۆرتەدا چیرۆکی تەواوەتی ئەو گەنجە ببینە:

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین