ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

وتار

دەربارەی کریستیانۆ و گۆڵ تۆمارکردن

بیهێنە پێش چاوی خۆت ئەڕۆیت بۆ شوێنێک بەڵام بەهیچ جۆرێک پێشتر ئەو شوێنەت نەبینیوە و شـارەزانیت ؛ وا ڕێکبکەوێت بگەیت بەکەسێک لێی بپرسـی ئەرک نەبێت زۆر شـارەزای ئێرە نیم دەکرێت فڵانە جێگام پێ بڵێی لەم شوێنەدا ؟
کەسەکە هێندە شـارەزابێت زیاتر لە سـەد ڕێگات پێ بڵێت بۆ گەشتن بەڕێگاکەت و دۆزینەوەی تۆش پێی بڵێی دەست خۆش ئێستا دەتوانم بەجوانـی بچمە ئەو جێگای مەبەسـتمە بەڵام کەسە واز نەهێنێت سەد ڕێگای دیکەت پێ بڵێتەوە ٫ تۆ یەکڕاسـت شـۆک دەبیت بە شارەزای ئەم کەسـە !

بە بۆچوونی تایبەتی من ڕۆناڵدۆ دروسـت ئەو کەسەیە هێندە شارەزایە لە گۆڵ تۆمارکردن گەربێت و بتەوێت ڕێگای لێ بگریت تا ئەوەی گۆڵ نەکات سەد ڕێگای دیکەی پێیە ٫ بۆ زانیاری هەمووتان لە نینۆکی پەنجەی پێی دۆنەوە تا بەرزترین تاڵی قـژی بە پارچە فیدۆ هەیە لای تێگڕای ڕاهێنەران بەگشتی ڕاهێنەرە ڕکابەرەکان بەتایبەت هەیە بەڵام سەرباری ئەوەش هیچ وەرزێک یان ساڵێک نییە ئەم کوڕە ڕیکۆردێک نەشکێنێت بۆیە پیویستە تەسلیمی ئەم ڕاستیەبین ڕۆناڵدۆ باشترینی مێژووی ناوچەی سـزایە ٫ لەبەرێتی چۆن ! و لە کوێدا ! و بۆ ! لەوێدا بوەستێت گەر بێت یەکێک لە یاوەرەکانی بتوانێت سادەترین چەسی بۆ دروست بکەن ئەوە بە گۆڵ تەواوی دەکات .

ڕۆناڵدۆ گۆڵی زۆر سادە و ئاسانیشی لە دەستداوە ئەمە پێی دەوترێ سروشتی چونکە نەبووە و نابێت یاریزان هەلی ئاسان لەدەست نەدات بەڵام بە واتای ووشـە دۆن شۆکت دەکات لە تۆمارکردنی گۆڵ

وتار

بە كێ دەگوترێت فۆتۆگرافەری سەركەتوو؟

‎مەرج نیە هەركەسێك توانای كڕینی كامێرایەكی هەبێت و چەندی فۆتۆیەكی گرتبێت و پشتگیریی لایەنێكی هەبێت بۆ بڵاوكردنەوە و چاپكردنی وێنەكانی ، پێی بگوترێت وێنەگر یان فۆتۆگرافەر ، مەبەستمان فۆتۆگرافەری ڕاستەقینەی پڕۆفیشناڵە ، ئەگەر كڕینی كامێرایەك پێوانە بێت بۆ بوون بە فۆتۆگرافەر ، ئەوا دڵنیابن لەوەی كە پێوانەیەكی هەڵەیە ، چونكە ئێستا سمارت فۆنی دەستی هەمووان كامێرای تێدایە ، ئەگەر بەو پێوانەیە بێت ئەوا هەموومان فۆتۆگرافەرین

‎بیروبۆچوونی سیاسیانە و لایەنگیری حیزبێك یان لایەنێكی دیاریكراو كاریگەرییەكی نێگەتیڤی دەبێت لەسەر هەست و بیركردنەوە و كاركردنی فۆتۆگرافەر ، واتلێدەكەن كە نەتوانیت ڕاستگۆبیت لەگەڵ كامێرا و ئەوەش ڕەنگدانەوەی دەبێت لەسەر گرتە و وێنەكاندا ، چونكە پێموایە سیایەت دەست لەهەر بوارێك وەرئەدات ، ئەو بوارە نەخۆش و سەقەت دەكات ، بەڵام بواری هونەر نەخۆش ناكات ، بەڵكو هەر دەیمرێنێت . بەگشتی لە كۆمەڵگا و وڵاتە پێشكەوتووەكاندا بەرپرسان و سیاسەتمەداران لە چاوی كامێرا و پێنوسی ڕۆژنامەنووسان دەترسن ، چونكە دەزانن كە كاریگەرییەكی بەهێزیان هەیە لەسەر ڕای گشتی ، بەڵام بەداخەوە لای خۆمان بە پێچەوانەوەیە ، بەڵكو زۆرێك لە وێنەگران و ڕۆژنامەنووسان كار بۆ جوانكردنی بەرپرسان دەكەن ، پێچەوانەكەشی هەر ڕاستە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

بەرازیل، ئازارشکێن بە قاوە و تۆپی پێ

بەرازیلیەکان زۆرینەیان لاتینۆسی هەژارن، ڕۆژانە پێیەکانیان لەسەر خاکێکی جادویی دادەنێن، جگە لە پەیکەرە گەورەکەی حەزرەتی مەسیح لە رێۆ دی جانێرۆ، خاوەنی خاکێکی تەڕی کشتوکاڵین کە باشترین جۆرەکانی قاوە لە نمونەی روبۆستا و ئارابیکا بەرهەم دەهێنێت، لەسەدا 35ی قاوەی جیهان بەرهەم دەهێنن، زانستی سەردەم بە بەڵگەی زانستیەوە سەلماندویەتی قاوە تاڵ و تفتەکەیان هاوشێوەی مۆرفین ئازارشکێنە.

وڵات وڵاتێکی کراوەیە و خەڵکەکەی وەک ناوی خۆیان شارەزای سەمای سامبان، ئەو سەمایەی منداڵ تا پیریان جوڵە بە جوڵە نمایشی دەکەن، لە ماڵەوە، کۆڵان، سەرشەقامەکان بۆنی قاوە دەکەیت و نمایشی ئەفسانەیی سامبا دەبینیت، ژیان لەم خاکەدا برییتیە لە ژیانی شاهانەیی یان هەژاری و ناوەند بونی نییە، بەڵام کاتێک بابەتەکە دەگاتە ئاستی وەرزش ڕوحەکان یەکدەگرن، نەهەژار دەمێنێت نە زەنگین.
تۆپی پێ لە ئەوروپا تەشەنە دەکات بەرەو ئەمریکای لاتین، بەرەو ئۆرۆگوای بۆ کەناراوەکانی ریڤەرپلەیت لە ئەرجەنتین پاشان بۆ کەنار دەریاکانی ساوپاولۆ و ریۆ، لێرەدا دەوڵەمەندان فێری کلتورە وەرزشیەکەی ئینگلاند و نەمسا و ئەوروپیەکان دەبن، بەڵام زۆرینەی هەژاران ئەم ئسوڵی یارییکردنە نە فێر دەبن و نە لێی دەزانن بەهەوای شانی خۆیان سەمای سامبای تێکەل دەکەن، بەشێوەیەک کە ئێستاش پێوەیان دیارە و ناتوانن لێی بترازێنن.
بەرازیلیەکان بەدرێژایی مێژوو بەهۆی داگیرکەران و هەژاریەوە لەزۆر شت بێبەش بوون، بۆیە کە شتێکی بەردەستیان خۆشبوێت مەحاڵە بەئاسایی بیگرن یان دەستبەرداری بن، دەگێڕنەوە پورتوگالیەکان کۆنگفو و کاراتێیان لێ قەدەغە دەکەن، ئەمان دێن تێکەڵەی سامبا و باراناوی لەگەل هونەرە جەنگییەکان تێکەڵ دەکەن ئەوەش دەبێتە کۆپۆێرا کە لە زۆرینەی یارییە قیتالیەکان بەهێزترە، بەوشێوەیە داگیرکاری پورتوگال دەخەڵەتێنن گوایە سەما دەکەن، بەڵام لەکاتی پێویستدا سەما دەکەنە کۆپۆێرا و حەسیر مەیدانی سەربازەکانیان دەکەن.
پێلێ دەڵێت: بنەمای تۆپی پێی ئێمە فوتساڵ و یاریی کەنار دەریاکانە، پێویستە گرنگی پێبدەین، بەوشێوەیە مۆرکە بەرازیلیەکە بەردەوامی دەبێت، ئەو شێوازەی هەموو قوتابخانەکانی تر ئیرەیی پێدەبەن لەهەمان کاتدا سودی لێوەردەگرن.
کەواتە نمایش و نازناو بنەمای تۆپی پێی دامەزراوی بەرازیلە.
29.6.1958 کاتژمێر 5:09 بەکاتی کوردستان، کۆتایی مۆندیالە و تۆپێک لە زاگالۆوە دەگاتە پێیەکانی ڤاڤا و ئەم ئەفسانەیە لە شاری سۆلنای سویدی لەبەردەم 49 هەزار سویدی سەرکێشدا گۆلی یەکسانبون تۆمار دەکات (1-1), لێرەوە مێژووی تۆپی پێی بەرازیل لە چیرۆکێکی ئەفسانەییەوە دەبێتە مێژووی نوسراو و بە سیحری گارینشا جارێکی تر ڤاڤا و پیلێ و زاگالۆ مێژوو بە پێنج گۆڵ دەنوسنەوە و یەکەم نازناوی مۆندیال بەدەست دەهێنن.
مێژوو بە پێکهاتەیەکی کەم ئەندامەوە دەنوسنەوە!!!
قاچ کورتێک و پەنجە براوێک و بربرەیەکی خوار و مێردمندالێک کە تائێستاش بەهێزترین ئەفسانەکان نەیانتوانیوە هاوکێشەی ڕیکۆردەکانی شیتەڵ بکەن (پێلێ).
ئەگەر ئەوە جادوی پێکهاتەیەکی کۆڵەوار بێت، دەبێت 1994 بە بونی ڕۆماریۆ و بایانۆ و دۆنگا و تافارێل، لە 2002 بەبونی ڕۆناڵدۆی دیاردە و ڕیڤاڵدۆ و کافو چ هێزێک لە جەستە و ڕوحیاندا کارلێکی کردبێت؟!
دەبێت سەردەمەکانی سوکرات و زیکۆ و تۆستاو و جێرزینهۆ و ئەلبێرتۆ و دیدی چۆن تێپەڕیان کردبێت؟!
کێ دەتوانێت لێدەرکردنەکانی “فینۆمینۆ” بە جەستە دووبارە بکاتەوە؟ کێ دەتوانێت هونەرەکەی ڕۆناڵدینهۆ و لیۆنایدس هەڵگرێتەوە مەگەر نایمارێکی بەرزایلی نەبێت؟
ڕۆماریۆ دەڵێت: ڕووم نەکردۆتە گۆڵێک و بە دڵتەنگی گەڕابێتمەوە.
ئایا هێرشبەرەکانی ئێستا و ئەوساش بەو کوالیتیەن؟! ئەو ڕۆماریۆ ئەسمەرەی ڕقی لە پێلێیە و ئاشقی درێسە زەردەکەشیەتی.
دۆمینگۆس دا گۆیای بەرگریکار دەڵێت: لەیاریی کردن و لێدانی یاریزانان دەترسام، لەسەردەمی ئێمەدا رەش ئەسمەرەکان دەکەوتنە بەر لێشاوی شەق و تێهەڵدانی ڕکابەران، جارێک براکەم پێی وتم: تۆ سەمای سامبا نازانیت؟ بەراستی ئەوە بیرۆکەیەکی نایاب بوو، وەک سەمای میۆدینهۆ ران و قاچم دەجولاند و بەتۆپەوە لە لێدانەکان دەرباز دەبووم.، کاتێک زانیم ئەم سەمایەی من دەیکەم داهێنانە لە هونەری لێدەرکردندا.
بەبیر خۆتی بهێنەرەوە، تۆ ڕووبەڕوی پێیەک دەبیتەوە پێی دەڵێن پێیە بەرازیلیە نەسرەوتەکان، بە سەماوە یارییت لەگەل دەکات و زەردەخەنە لەسەر لێوانیەتی، چاوەڕێی بردنەوە دەکەیت؟ نەخێر، لە خراپترین ساتەکانیاندا تەنها بەرگری چارەسەری تۆی ڕکابەرە.
لەکۆتایدا دەگەمە ئەو بیرکردنەوەیەی خاکی بەرازیل تەنها بۆ قاوەکانی رۆبۆستا و ئارابیکا لەبار نییە، بەڵکو سیحرەکەی بۆ پێی خەڵکەکەشی دەگوێزرێتەوە، زەویەکەی زەوی بەرهەمهێنانی تۆپی پێیە، ئەگەر قاوەکەی ئازارشکێن بێت ئەوا تۆپی پێیەکەی ئازاردەری ڕکابەران و ئازارشکێنی هاونیشتیمانەکانیەتی، هەر لەبەرئەوەشە بەرازیلیەکان بەبێ تۆپی پێ ناژین، ئازارەکانیان بە تۆپی پی کەم دەکەنەوە.
بپرسە بۆ خاوەنی لەشفرۆشی بێشومارن؟ هۆکارەکەی تەنها نەبونی نییە، بەڵکو خەمی پەیداکردنی نان لەلایان هاوتای تەماشاکردنی فلۆمینێز ی و سانتۆس و فلامینگۆیە.
خەم، ئازار، ئازارشکێن، قاوە و تۆپی پێ، سامبا و لێدەرکردن…
ئەوە بەرازیلە ” ئو میلۆرا دی هیستۆریا دو فوتبۆڵ”، هاندەرتان نیم، بەڵام ناتوانم تەماشاتان نەکەم.، ئێوە ئەوکرێمەن دەکرێت بەسەر کێکەکەدا، بەبێ ئێوە تۆپی پێ تامی نییە، بەڵام بەخۆشحاڵیەوە ئێوە هەمیشە هەن، لە یانەکان، لە مۆندیالەکان…

پێگه‌ی نوسه‌ر له‌ تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوک…

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

وتار

به‌لێ من عێراقیم

یارییه‌كانى جامى ئاسیا بۆ تۆپى پێ له‌ وڵاتى ئیمارات ده‌ستپێده‌كات و هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراقیش كه‌ 12 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بووه‌ پاڵه‌وانى ئه‌و جامه‌ یه‌كێكه‌ له‌ وڵاته‌ به‌شداره‌كان .
قسه‌ له‌سه‌ر به‌شدارى و چۆنێتى پێكهاته‌كه‌ى و ئه‌گه‌ره‌كانى بۆ سه‌رنجى داهاتوو هه‌ڵده‌گرم به‌ڵام لێره‌دا تۆزێ قسه‌و باس له‌سه‌ر ئه‌و نیشتیمان په‌روه‌ریه‌ ده‌كه‌م كه‌ ماوه‌ى ئه‌م 28 رۆژه‌ ده‌بێت تێوه‌ى بگلێن .
زۆر وتن قورعان خۆشه‌ تۆ كه‌ سه‌یرى جزدانه‌كه‌ى گیرفانت ده‌كه‌ى یاخود كه‌ دایكت یان باوكت ده‌تنێرێت بۆ وه‌رگرتنى بایه‌عه‌ یان بۆ نموونه‌ ده‌چى بۆ ده‌رهێنانى مۆڵت نامه‌ى شۆفێرى ته‌واو دیكۆمێنته‌كانت لێى نوسراوه‌ ( جمهوریه‌ العراقیه‌ ) واته‌ تۆ كه‌سێكى عێراقى ، ئیتر تۆ له‌ سه‌رده‌مى ئه‌و كه‌شف و فش و پۆزه‌ دێیته‌ ده‌ره‌وه‌ وه‌ڵا من كوردستانیم و عێراقى نیم ، به‌لێ تۆ ئه‌گه‌ر بته‌وێت گه‌شتى ئه‌نتالیاو دوبه‌ى و قاهیره‌ بكه‌ى ده‌بێت به‌ پاسپۆرتى عێراقیه‌وه‌ گه‌شته‌كه‌و بكه‌ى ئه‌و خه‌ونه‌ى كه‌ باس ده‌كرا ئا به‌ پاسپۆرتى كوردى گه‌شتى كام وڵات ده‌كه‌ى نرایه‌ گۆره‌وه‌ هه‌رگیز نابینى .
من زۆر كات كه‌ سه‌یرى خولى عێراقى و هه‌ڵبژارده‌كانى عێراق ده‌كه‌م هیڵنج ده‌مگرێت چونكه‌ ئێسته‌ ئه‌وه‌نه‌ى ئاسوده‌م به‌ سه‌یركردنى یارى نه‌ور‌وزو تیپه‌كانى كوردستان خۆشحاڵ نیم، به‌ یاریكردنى كاك سه‌عد ناتق و به‌شار به‌ڵام لێتان ناشارمه‌وه‌ پڕ به‌دڵ حه‌زه‌كه‌م عێراق له‌م جامه‌ بگاته‌ چاره‌كى كۆتایى و قۆناغه‌كانى پێشه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌وان  نوێنه‌رایه‌تى وڵاتێك ده‌كه‌ن و شانازى به‌و درێسه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ده‌یپۆشن .تۆیه‌ك له‌ هه‌ولێر یان سلێمانى یان دهۆك و زاخۆ خشحاڵ نیت به‌ هه‌ڵبژارده‌ى عێراق ئه‌ى بۆچى ده‌رگا بۆ تیپه‌ عێراقیه‌كان ده‌كه‌یته‌وه‌ مه‌شق و یارى بكه‌ن، باس له‌ یاریزانه‌كان ناكه‌م لیك ده‌كه‌ن تاوه‌كو ناویان بچێته‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌كه‌وه‌  با ئیتر ئه‌و رق و كاردانه‌وه‌ بێتامه‌ بۆستێت كه‌ هه‌ریه‌كێك هه‌ڵده‌سێت و داده‌نیشێت من عێراقی نیم .

ده‌ى سا وه‌ڵاى مه‌لیكى سعودیه‌ ته‌یاره‌م بۆ بگرێت منیش له‌به‌ر مه‌ككه‌و مه‌دینه‌ نابه‌مه‌ هانده‌رى سعودیه‌و له‌ به‌ر  كامێرایه‌كى نیكۆن خۆم ناكه‌م به‌ هانده‌رى ژاپۆن و  وه‌ك هه‌ندێ هانده‌رى سه‌قه‌تى مۆندیالیش هه‌ر رۆژه‌و خۆم ناكه‌م به‌ هانده‌رى وڵاتێ بۆیه‌ به‌ شانازییه‌وه‌ من عێراقیم .

 

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟
  • وه‌زارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەکانی ئاو 86%, 42
    42 86%
    42 - 86% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی دارایی و ئابووری 8%, 4
    4 8%
    4 - 8% هەموو دەنگەکان
  • وه‌زارەتی بازرگانی و پیشه‌سازی 6%, 3
    3 6%
    3 - 6% هەموو دەنگەکان

کوردستان

دوایین