ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگی ستایل بۆ خانمە جەستە پڕ و قەڵەوەکان کە گرنگە ڕەچاوی بکەن

خێزان

هەبونی کێشی زیادە یاخود جەستەیەکی خەپە و قەڵەو لەنگی نییە و پیویست ناکات لێی ڕابکەیت، بەڵام وەک هەر شێوازێکی جەستەی دیکە پێویستە ڕەچاوی تاکتیکەکانی لەبەرکردنی جلوبەرگ بکەیت:

 

– هەوڵبدە بەردەوام لە ژێر جلەکانتەوە Spanx لەبەر بکەیت، چونکە بەوجۆرە بەرز و نزمی جەستەت دەشارێتەوە.

– پانتۆڵ و کابۆ و شۆڕتی کەمەر بەرز بکڕە و لەگەڵ جلوکانی سەرەوەت بیگونجێنە، بەوجۆرە ناوچەی ورگ و کەمەر کەمتر دەردەخات.

– دەتوانیت بلوس یان چاکەت لە لای ورگەوە گرێ بدەیت و پشت بەو جۆرە ستایلە ببەستیت بۆ ئەوەی ناوچەی ورگ و  پانی کەمەر کەمتر دەربکەوێت.

– لەگەڵ جلەکانتدا پشتێن ببەستە، چونکە بەوجۆرە بەشەکانی جەستەت باشتر جیادەکاتەوە و قاچەکانیشت درێژتر دەردەخات.

– جلی سایزی گەورەتریش لەبەر مەکە بۆی بڵێت قەڵەویەکەم دەشارێتەوە، چونکە ئەوکاتە هێندەی دیکە قەڵەو دەرت دەخات، هەوڵبدە سایزی گونجاو بۆ جەستەی خۆت لەبەر بکەیت.

ریکلام

ماڵداری

چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند ڕێنماییەکی گرنگە بۆ پاککردنەوەی کەرەستەی چێشتخانەکەت بە باشترین شێواز:

 

پاکردنەوەی فلتەری مورەشەح

لە دەفرێکدا ئاو بکوڵێنەوە و دواتر چارەکە کوپێک سۆدی نانی تێبکە، لێبگەڕێ با قوڵپ بدات، پاشان فلتەرەکە بکەرە ناوی تا چەوریەکەی لێدەبێتەوە و دواتر دەری بکە و بە ئیسفنجێک بیسڕە و وشکی بکەرەوە.

 

 

پاکردنەوەی تاوە

بۆ پاکردنەوەی ئەو تاوانەی کە بنی گرتووە، کەمێک ئاو بکەرە ناو تاوەکەوە، دواتر کەمێک سرکەی سێوی تێبکە و بیکەرە سەر تەباخ تا قوڵپ دەدات، دواتر دەبینیت هەموو چەوری و پیسیەکەی لێدەبێتەوە.

 

سەری تەباخ

بیکەرە زەرفێکی داخراوەوە و چارەکە کوپێک ئەمۆنیای تێبکە، شەوێک بەجێی بهێڵە تێیدا، دواتر بە ئیسفنجێک پاکی بکەرەوە هیچی پێوە نامێنیت.

 

نێوان کاشیەکان

 

نێوان کاشی چێشتخانە چەوری زۆر لەسەر دەنیشێت، کەمێک سۆدی نانی بکە بەسەردا و دواتر بە سرکە تەڕی بکە، پاشان فوڵچەی لێبخە و دواتر بە ئاو پاکی بکەرەوە.

 

– ئیسفنجی قاپشۆردن

بۆ پاکردنەوەی  ئیسفنجی قاپشۆردن دوو ڕێگەی ئاسان هەیە، لەگەڵ پەرداخێک ئاودا بیکەرە مایکرۆیڤەوە، یاخود بیکەرە ناو ئامێری قاپشۆردنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

٩ کەرەستەیی پیاوان کە پێویستەکات هەر ئێستا لە نێو کەنتۆرەکە فڕێی بدەیت

خێزان

ئەمەی خوارەوە چەند کەرەستەیەکی جولبەرگی پیاوانە کە پێویستەکات هەر ئێستا لە نێو کەنتۆرەکە فڕێی بدەیت، چونکە جوان نییە بۆ لەبەرکردن:

 

– چاکەتی نەخشدار و ڕەنگاو ڕەنگ

 

 

– ئەو تیشێرتانەی کە ملەکەی زۆر گەورە و فراوانە

– کابۆی زۆر تەسک و دڕاو

– تراکسودی زۆر تەسک کە جەستەت دەربخات

ئەو چاکەت و کۆتانەی کە فەرویی پێوەیە

– چاکەتی چەرم بە  ئکسسواراتەوە

– پشتێنێک کە سەرەکەی گەورە و نەخشدارە

– پێویستە گۆرەویەکانت لەگەڵ پێڵاوەکانت بگونجێنیت و بە هەڕەمەکی لەبەری نەکەیت

– بەکارهێنانی دەستبەند ئاساییە بەڵام لە ملوانکەی قەرەباڵغ دوور بکەوەرەوە

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ماڵداری

حاڵی خۆت ببینە کاتێک دەبیتە دایکی دوو منداڵ

خێزان

Maria Gorbunova ژنێکی ڕووسیە و لە ڕێگەی وێنەوە ژیانی ڕۆژانەی خۆی دەگێڕێتەوە بەدەست دوو منداڵەکەیەوە، کە بەدڵنیایەوە ئەم شتانە هەموو ئەو دایکانەی دوو منداڵیان هەیە خۆیانی تێدا دەبیننەوە:

 

 

خێزانەکە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان