ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

بەزمەسات

کاتێک منداڵەکەت توشی دڕکەو مێکوتە دەبێت پێویستە تۆ چی بکەیت؟

خێزان

دڕکەو مێکوتە  یەکێکە لەو نەخۆشییە ڤایرۆسییە گواستراوانەی کە دەبێتە ھۆی توشبوون بە خاڵی ورد ورد لەشێوەی لیرو زیبکەدا لەسەر پێست و ھەموو بەشەکانی لەشی مرۆڤ.

ئەم نەخۆشییە زۆرتر لەمنداڵانی تەمەن پێنج تا نۆ ساڵیدا سەرھەڵدەدات‌، بەڵام لەھەر تەمەنێکی تریشدا لەوانەیە تووش ببێت چونکە ڤایرۆسێکە یەک جار لە تەمەندا توشی دەبین، لێرەدا چەند ڕێنماییەک دەخەینە ڕوو لە کاتی توشبون بە نەخۆشیەکە:

ئەو منداڵانەی بەرگری لەشیان ئاساییە:

نەخۆشییەکی بێ کێشەیە و خۆیان چاک دەبنەوە و چارەسەر تەنھا بۆ ناڕەحەتیی و ئازارەکانی دەکرێت لەم ڕێگایانەی خوارەوە:

-بەکار ھێنانی دژە تا: وەک دەرمانی پاراسیتامۆڵ، پرۆفین.

-بەکار ھێنانی دژە خوروو: وەک دەرمانی ئەلەرمین و گیراوەی کەڵەماین.

-لە کاتی توشبون بەم نەخۆشییە پێویستە خۆشووشتن بە ئاوی سارد بێت.

-کورت کردنەوەی نینۆکەکان، ئاخود دەست کێش بکرێتە دەستی بۆ ئەوەی برینەکان ھەڵنەکەنێت.

-پێویستە منداڵی تووشبوو نەبرێتەوە خوێندنگا تاوەکو ھەموو برینەکان ڕەق دەبن بۆ ماوەی (٧ڕۆژ).

-وەرگرتنی ھەندێک حەب لەگەڵ بوونی ئەم نەخۆشییەدا تووشی گرفتی مەترسیدارت دەکات، بۆیە پێویستە پابەندی رێنماییەکانی پزیشکەکەت ببیت.

ئەو منداڵانەی بەرگری لەشیان کەمە یاخود منداڵی تازە لەدایک بوو: پێویستە لە نەخۆشخانەدا بمێننەنەوە و لەژێر چاودێری پزیشکدا بن و دژە ڤایرۆس وەر بگرن.

بەزمەسات

چیرۆکی ئەو پیاوەیی تەمەنی ٥٨ ساڵە و خۆی فێری ئینگلیزی کردووە، لەگەڵ کچی بیانی قسە دەکات!

خێزان

پیاوێکی تەمەن ٥٨ ساڵ بەناوی مام سەڵاح كۆیی لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە خۆی فێری زمانی ئینگلیزی کردووە و بەوتەی خۆیی ئێستا زۆر بەباشی قسەی پێدەکات.

مام سەڵاح هاوڕێی بیانی لە چەندین وڵاتی جیهانەوە هەیە و ئاماژە بەوەش دەکات کە هەندێکیان ئافرەتن و داوایان لێکردووە هاوسەرگیریان لەگەڵدا بکات.

تەواوی دیمانەکەی مام سەڵاح ببینە:

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

پێکەنیناویترین وێنەکانی چالێنجی ١٠ ساڵ لە سۆشیال میدیا، کوردستانیشی تێدایە!

خێزان

لە ماوەی ڕابردوودا چالێنجێکی نوێ لە سۆشیال میدیا بەربڵاو بوو بەناوی #10yearschallenge  کە تێدا بەشداربوان گرنگترین گۆڕانکاریەکانی خۆیان لە ماوەی ١٠ساڵدا دەخستە ڕوو، ئەمەی خوارەوە بەشێکە لەو جیاوازیانە:

پاتری مۆبایلی نۆکیا

ژوری نانخواردن لە کۆشکی سپی

جزدانەکەم

 

ئاستی چاوم

 

دڵەکانمان

پرۆژەیەک

شێوەی زەوی (زۆرێک پێیان وایە کە زەوی تەختە نەک خڕ)

نەستەلەکان

کەروێشکەکەی دیزنی

خێزانەکان

هاوکات هونەرمەندی لاو  شاد چالێنجەکەی بەم جۆرە وێنا کردووە

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

بەزمەسات

کۆمەڵێک لۆژیکی منداڵ کە هەتابڵێیت پێکەنیناوییە!

خێزان

جیهانی منداڵان تایبه‌ت و پڕ پێكه‌نینه‌، ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ كۆمه‌لێك به‌زمی منداڵانه‌ كه‌ ناتوانیت له‌ به‌رامبه‌ریاندا پێنه‌كه‌نیت:

 

دایكی پێی وتووه‌ نابێت قاچ به‌ریته‌ ده‌ره‌وه‌ (واته‌ مه‌چۆره‌ ده‌ره‌وه‌)

باپیری پێی وتووه‌ چیرۆكی ئه‌مڕۆمان له‌سه‌ر به‌فره‌، منداڵه‌كه‌ش به‌ ڕاستی تێگه‌یشتووه‌و كڵاوه‌ گه‌رمه‌كه‌ی له‌سه‌ر كردووه‌.

پێیان وتووه‌ كه‌ ده‌بێت بۆنخۆشكه‌ر (موعه‌ته‌ر) له‌ دوری ١٥ سانتیمه‌تره‌وه‌ به‌كار بهێنیت.

دایكی داوای لێكردووه‌ بچێت له‌ ده‌ره‌وه‌ یاری بكات، به‌ڵام یاریه‌ ئه‌له‌كترۆنیه‌كه‌ی بردۆته‌ ده‌ره‌وه‌.

پرسیار: بۆبی 4 ئه‌ڵماسی پێیه‌و ئه‌یمی 30 پاره‌ی ئاسن، كامیان ده‌وڵه‌مه‌ندترن:
وه‌ڵام: بۆبی.
پرسیار: بۆچی ؟ بۆچونی خۆت بڵێ:
وه‌ڵام: ته‌ماشای وێنه‌كه‌ بكه‌ و پێبكه‌نه‌!

منداڵه‌كه‌ وتویه‌تی ترێیه‌كی زۆریان پێداوه‌ و باوكیشی پێی وتووه‌ ته‌نها نیوه‌ی بخۆ.

كاتێك منداڵه‌كه‌ت خواردن ده‌دات به‌ ئاژه‌ڵه‌ ماڵیه‌كان.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین