ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

جیهان

ساڵی 2019 بە دەیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی بەخۆیەوە دەبینێت

خەڵك-سەعد مەلا عەبدوڵڵا گوڵپی

ساڵی 2019 چەندین هەڵبژاردنی جیهانی تێدا ئەنجام دەدرێت، كە بە دڵنیاییەوە كاریگەری لەسەر داهاتووی جیهان دەبێت، دەكرێت هەر كیشوەرە و بە جیا ئاماژە بە هەڵبژاردنەكانی بكەین بەم شێوەیە:

ئەفریقا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری گینێ بیساو
هەڵبژاردنی سەرتاسەری نەیجیریا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری سەنیگال
ریفراندۆم لە لیبیا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆكایەتی لیبیا، دوای ریفراندۆمی ئەو وڵاتە
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری جەزائیر
هەڵبژاردنی سەرتاسەری مالاوی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی چاد
هەڵبژاردنی سەرتاسەری مۆزەمبیق
هەڵبژاردنی سەرتاسەری بۆتسوانا
هەڵبژاردنی سەرتاسەری نامیبیا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی تونس
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری تونس
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی كۆماری مۆریتانیا
هەڵبژاردنی سەرتاسەری ئەفریقای باشوور

ئاسیا
دەنگدان لەسەر یاسای بنەڕەتی هەرێمی سەربەخۆی بانگسامورو
هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی توركیا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی مالدیو
یەكەمین هەڵبژاردنی سەرتاسەری ئیندۆنیزیا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئەفغانستان
هەڵبژاردنی سەرتاسەری هیندستان
هەڵبژاردنی سەرتاسەری هەرێمی خۆبەڕێوبەرێتی موسڵماننشینی میندانائۆ
هەڵبژاردنی سەرتاسەری فلیپین
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی راوێژكارانی ژاپۆن
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئۆزبەكستان
هەڵبژاردنی سەرتاسەری كۆریای باكور

ئەوروپا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیستۆنیا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری سلۆڤاكیا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئۆكرانیا
هەڵبژاردنی سەرتاسەری ئەندۆرا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی فینلەندا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا
هەڵبژاردنی فیدڕاڵی پەرلەمانی هەرێمی بەلجیكا
هەڵبژاردنی هەرێمی ئیسپانیا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری لیتوانیا
هەڵبژاردنی سەرتاسەری دانیمارك
هەڵبژاردنی خولی لە روسیا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی یۆنان
هەڵبژاردنی فیدڕاڵی سویسرا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئۆكرانیا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی پورتوگال
هەڵبژاردنی پەرلەمانی لوهستان
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری رۆمانیا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری كرواتیا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری لاتڤیا
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری مەكدۆنیا
هەڵبژاردنەكانی سەرۆكایەتی ماڵتا

ئەمریكای ناوەندی و باكور
هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێلسالڤادۆر
هەڵبژاردنی سەرتاسەری پەنەما
هەڵبژاردنی سەرتاسەری گواتیمالا
هەڵبژاردنی فیدڕاڵی كەنەدا
هەڵبژاردنی پەرلەمانی هایتی
هەڵبژاردنی پەرلەمانی كۆماری دۆمینیكا

ئەمریكای باشوور
هەڵبژاردنی سەرتاسەری ئەرژەنتین
هەڵبژاردنی سەرتاسەری بۆلیڤیا
هەڵبژاردنی سەرتاسەری ئەرگۆنە

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست
هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئیسڕائیل
هەڵبژاردنی ئەنجومەنی شورای عومان
هەڵبژاردنی شورای نەتەوەیی قەتەر

كۆبونەوە و كۆنفڕانسەكان پەیوەندیی بە بابەتە گرنگە نێودەوڵەتییەكانەوە هەیە و هەركات پێویست بكات لە حاڵەتی نەخوازراودا كاری لەسەر دەكرێت و بڕیاری لەسەر دەدرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەك لە كۆڕ و كۆنفڕانسی گرنگی جیهان لەمساڵدا ئەنجام دەدرێن كە بریتین لە:
كۆبونەوەی ئایندەی ئەتۆم لە جیهاندا لە ئیمارات
كۆبوونەوەی یەكێتی ئەفریقا لە میسر
سی و شەشەمین كۆبوونەوەی یەكێتی وڵاتانی عەرەبی لە تونس
سەد و حەفتاو شەشەمین كۆبوونەوەی ئۆپێك لە نەمسا
سی و چوارەمین كۆبوونەوەی (Isn) لە تایلەند
چواردەهەمین كۆبوونەوەی گروپی بیست لە ژاپۆن
سیهەمین كۆبوونەوەی سەرانی ناتۆ لە بەلجیكا
یازدەهەمین كۆبوونەوەی گروپی بریكسن لە بەرازیل
چل و پێنجەمین كۆبوونەوەی گرپی حەوت لە فەڕەنسا
كۆنفرانسی ئاو و هەوای نەتەوە یەكگرتووەكان لە چیلی
سی و پێنجەمین كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نەتەوەیی ئاسیای رۆژهەڵات لە تایلەند
سی و یەكەمین كۆبوونەوەی رێكخراوە هاوكارییەكانی ئابووری ئاسیا لە چیلی
چواردەهەمین كۆبوونەوەی رۆژهەڵاتی ئاسیا
چواردەهەمین كۆبوونەوەی رێكخراوی هاوكاری ئیسلامی لە گامبیا

جیهان

باغۆز: سڤیلەكان دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش چۆڵ دەكەن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ئەمڕۆ هەینی هاووڵاتیانی سڤیل لە نێو ژمارەیەكبارهەڵگردا بینراون كە ئەگەری هەیە، ناوچەكانی بن دەستی داعش چۆڵ بكەن.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویكردەوە، لە ناوچەی باغۆز لە سنووری سووریا و عیراق ژمارەیەكی زۆر بارهەڵگر  بینراون كە هاووڵاتیانی سڤیلیان تێدا بووە لە ناوچەكانی بن دەستی داعش لە ڕۆژهەڵاتی سووریا.

بەڵام بە تەواوەتی ڕوون نەبووەتەوە كە ئایا ئەو بارهەڵگرانە ئەو سڤیلانە دەگوازنەوە كە لە ناوچەكانی بن دەستی داعشدا گیریانخواردووە و هێزەكانی سووریای دیموكرات بە پشتیوانی ئەمریكا دەیانهەوێت كۆنتڕۆڵی بكەن یان نا.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كۆدەبنەوە

خەڵك- بەشی هەواڵ

بڕیارە لەهەفتەی ئایندەدا سەرۆكی ڕوسیا و سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لە مۆسكۆ كۆببنەوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، بنیامین ناتانیاهو سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا قسەی لەگەڵ فلادمیر پوتن سەرۆكی ڕوسیا كردووە، كە تێیدا بڕیاریانداوە لەئایندەیەكی نزیكدا كۆبونەوەیەك لەڕووسیا بكەن.

هاوكات بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز، بڕیارە ئەو كۆبونەوەیە لە 27ی ئەم مانگەدا لەمۆسكۆ بەڕێوەبچێت و زیاتر گفتوگۆ لەبارەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی و دۆخی سوریا دەكەن.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

جیهان

ترەمپ و ئەردۆغان لەسەر بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە سووریا ڕێككەوتن

خەڵك- بەشی هەواڵ

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ‌و دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیوەندییەكی تەلەفۆنییان ئەنجام دا.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵۆ، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا باس لە دوا پەرەسەندنەكانی سووریا كرا و یارمەتیدانی پرۆسەكە بە گرنگ زانرا.

هەروەها لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەی نێوان ئەردۆغان و ترەمپدا جەخت كرایەوە لەسەر سوور بوون لە هاوبەشی بەرەنگاریی هەموو جۆرێك لە تیرۆر.

ئەردۆغان و ترەمپ هاوڕابوون لەبارەی جێبەجێ كردنی كشانەوەی ئەمریكا لەسووریا بە ئاراستەی گونجاو لەگەڵ بەرژەوەندییە هاوبەشەكان‌و هەردوو سەركردە ڕێككەوتن لەسەر پرسی بەھێزكردنی زیاتری پەیوەندی ئابووری و گەیاندنی قەبارەی بازرگانی بۆ ٧٥ ملیار دۆلار .

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان