ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

ڕاپۆرت و شیکاری

ده‌توانن یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی نازناوه‌که‌ بن؟ مه‌ترسیدارترین هێرشبه‌رانی جامی نه‌ته‌وه‌کانی ئاسیا بۆ ساڵی ٢٠١٩

خه‌ڵک سپۆرت

جامی ئاسیای ٢٠١٩ له‌ ٥/١ ده‌ست پێده‌کات و سه‌رجه‌م چاوه‌کان ته‌رکیز ده‌خه‌نه‌ سه‌ر وڵاتی ئیمارات که‌ بڕیاره‌ چالاکیه‌کانی ئه‌م پاڵه‌وانێتیه‌ گه‌وره‌یه‌ له‌خۆبگرێت.

ئاستی هه‌ڵبژارده‌کان به‌شێوه‌یه‌کی گشتی هاوسه‌نگه‌ و نزیکن له‌یه‌کتره‌وه‌ ئه‌وه‌ش وا ده‌کات له‌ئێستاوه‌ دیاریکردنی هه‌ڵبژارده‌یه‌ک و دووان بۆ چنینه‌وه‌ی نازناوه‌که‌ قورس بێت، بۆ یه‌که‌مجار له‌مێژوودا (١١) هه‌ڵبژارده‌ی عه‌ره‌بی به‌شداری جامی ئاسیا ده‌که‌ن و یه‌کێکی تریش له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ی که‌ خزمه‌تی هه‌ڵبژارده‌ عه‌ره‌بیه‌کان ده‌کات ئه‌وه‌یه‌ پاڵه‌وانێتیه‌که‌ له‌ ئیمارات ئه‌نجام ده‌درێت.

وه‌ک ئاشکرایه‌ ژاپۆن خاوه‌نی ڕیکۆردی پێوانییه‌ له‌ به‌ده‌ست هێنانی نازناوه‌که‌ (چوار جار)، هه‌روه‌ها هه‌ڵبژارده‌ی سعودیه‌ی عه‌ره‌بی سێ جار و عیراق و کوه‌یت یه‌ک جار به‌ده‌ستیان هێناوه‌.

به‌هۆی به‌هێزی ململانێکانی ٢٠١٩ و نزیکی ئاستی هه‌ڵبژارده‌کان له‌یه‌کتره‌وه‌‌ شاره‌زایان چاودێری هێرشبه‌ران ده‌که‌ن، به‌وپێیه‌ی له‌م جۆره‌ بارودۆخانه‌دا هێرشبه‌ران ده‌توانن یه‌کلاکه‌ره‌وه‌ی ئه‌نجامه‌کان بن، به‌هێزترین هێرشبه‌رانیش بریتین له‌:

  • ئه‌حمه‌د خه‌لیل (ئیمارات): یه‌کێکه‌ له‌ باشترینه‌کانی ئیمارات، له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیای ٢٠١٥ توانی چوار گۆڵ تۆمار بکات (ئیمارات پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ست هێنا)، له‌ پاڵاوتنه‌کانی ئاسیا و مۆندیالی ڕوسیا ١١ گۆڵی تۆمار کردووه‌.

  • سه‌ردار ئازمون (ئێران): یه‌کێکه‌ له‌ باشترین هێرشبه‌رانی ئێران و له‌ خولی ڕوسیا یاریی ده‌کات، له‌ ٣٦ یارییدا ٢٣ گۆڵی تۆمار کردووه‌ له‌کاتێکدا ته‌مه‌نی هێشتا ٢٤ ساڵی تێنه‌په‌ڕاندووه‌، له‌مۆندیالی ٢٠١٨ به‌هۆی سوکایه‌تی پێکردنیه‌وه‌ له‌لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ وازهێنانی راگه‌یاند، به‌ڵام دواتر له‌ بڕیاره‌که‌ی په‌شیمان بۆوه‌.
  • هوانگ ئوی جو (کۆریای باشور): یه‌کێکه‌ له‌ کۆڵه‌که‌کانی پێکهاته‌ی کۆریای باشور و پاڵپێوه‌نه‌رێکی به‌هێزبوو له‌ چنینه‌وه‌ی نازناوی ئۆڵۆمپیادی ئاسیای ٢٠١٨ و توانی له‌ حه‌وت یارییدا نۆ گۆڵ تۆمار بکات، له‌م وه‌رزه‌شدا به‌درێسی یانه‌ی گامبا ئۆساکای ژاپۆنیه‌وه‌ یه‌کێک بووه‌ له‌ گۆڵکاره‌کانی خولی ژاپۆن به‌ ٢١ گۆڵه‌وه‌.

  • عومه‌ر سومه‌ (سوریا): سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌ ٢٠١٧وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ پێکهاته‌ی سوریاوه‌ کردووه‌، به‌ڵام له‌ ١٧ یارییدا حه‌وت گۆڵی تۆمار کردووه‌، له‌سه‌ر ئاستی یانه‌کانیش له‌ماوه‌ی سێ ساڵی ڕابردودا یه‌کێک بووه‌ له‌ گۆڵکارانی خولی سعودی، له‌هه‌ر وه‌رزێکدا نێوه‌ندی ڕێژه‌ی گۆڵی بۆ یانه‌ی ئه‌هلی جده‌ یه‌ک گۆڵ بووه‌ له‌ یارییه‌کدا.

  • مارتن بۆیل (ئوسترالیا): بۆیل له‌ساڵی ٢٠١٨وه‌ یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی ئوسترالیایه‌، له‌ دووه‌م ده‌رکه‌وتنیدا دوو گۆڵی تۆمار کردووه‌ و له‌ ڕیزه‌کانی یانه‌ی هایبرنیانی سکۆتله‌ندی یاریی ده‌کات.
  • تاکۆمی مینامینو (ژاپۆن): مینامینۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ پێکهاته‌ی کۆمپیوته‌ره‌ ژاپۆنیه‌کان، له‌ساڵی ٢٠١٨دا چوار گۆڵی بۆ هه‌ڵبژارده‌که‌ تۆمار کردووه‌ و دووان له‌ گۆڵه‌کان به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای بووه‌، له‌ڕیزه‌کانی یانه‌ی ڕیدبۆل سالزبۆرگی نه‌مسایی یاریی ده‌کات و چاوه‌ڕوان ده‌کرێت جامی ئاسیای ٢٠١٩ بهه‌ژێنێت.

  • حه‌مزه‌ ئه‌لده‌ردور (ئوردن): ده‌ردور به‌رامبه‌ر فه‌له‌ستین له‌ کۆی پێنج گۆڵ چوار گۆڵی تۆمار کرد، به‌هۆی لاوازی و نه‌بونی هێرشبه‌ره‌وه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئوردن هیواکانی به‌م هێرشبه‌ره‌دا هه‌ڵواسیوه‌.
  • تیراسیل دانگیدا (تایلاند): دانگیدا یه‌کێکه‌ له‌ کۆڵه‌که‌کانی هه‌ڵبژارده‌ی تایلاند که‌ بۆ یه‌که‌مجاره‌ هه‌وڵی تێپه‌ڕاندنی قۆناغی کۆمه‌ڵه‌کانی جامی ئاسیا ده‌دات، سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسیه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌ ڕکابه‌ره‌کانیان.
  • فیلیپ یۆنگهسبه‌ند (فیلیپین): له‌ساڵی ٢٠٠٦وه‌ له‌ پێکهاته‌ی فیلیپین یاریی ده‌کات و کاپیتانۆی هه‌ڵبژارده‌که‌یه‌، له‌کۆی ٥٢ یارییدا ٣١ گۆڵی تۆمار کردووه‌ و سه‌رچاوه‌ی مه‌ترسی فیلیپینیه‌کانه‌ بۆ ڕکابه‌ران.
  • موعز عه‌لی (قه‌ته‌ر): ساڵێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ خوار ته‌مه‌نی ٢٣ ساڵ وه‌ک گۆڵکاری خوله‌که‌ ده‌ستنیشان کرا، ئه‌ستێره‌که‌ی یانه‌ی “دحه‌یل” ده‌یه‌وێت به‌ درێسی پێکهاته‌ی یه‌که‌می قه‌ته‌ره‌وه‌ هه‌مان ئاست پێشکه‌ش بکاته‌وه‌.

ڕاپۆرت و شیکاری

 (وێنه‌کانیان ببینه‌‌) ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی له‌ تۆپهێنانه‌وه بوون به‌‌ یاریزان له‌ یانه‌یه‌کی گه‌وره‌ !

خه‌ڵک سپۆرت

زۆرێکن ئه‌و یاریزانانه‌ی له‌ سه‌ره‌تاکانیانه‌وه‌ له‌ یاریگای یانه‌ گه‌وره‌کان تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بوون‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبونی کات و هه‌وڵ و ماندوبونیاندا ئاستیان به‌شێوه‌یه‌ک هه‌ڵکشاوه‌ که‌ له‌ئێستادا مێژوو ناویان ده‌بات.

به‌پێی زانیارییه‌کانی ڕۆژنامه‌ی “ئاس”، چه‌ندین یاریزانی گه‌وره‌ له‌ نمونه‌ی پیپ گواردیۆلا سه‌ره‌تا له‌ یانه‌کانیان له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا له‌نێو یاریگا تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بوون و خه‌ونیان بینیوه‌ هاوشێوه‌ی نه‌وه‌کانی پێش خۆیان بگه‌نه‌ لوتکه‌، له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕینی کاتدا به‌هه‌وڵ و ماندوبون نه‌ک به‌ته‌نها ئاستی نه‌وه‌کانی پێش خۆیان، به‌ڵکو چه‌ند هه‌نگاوێکیش پێشیان که‌وتون و له‌ئێستادا مێژوو به‌ ئاڵتون ناویان ده‌نوسێته‌وه‌.

  • براهیم دیاز: ئه‌م لاوه‌ به‌هره‌مه‌نده‌ له‌ گواستنه‌وه‌کانی ئه‌م زستانه‌دا له‌ مانچسته‌ر سیتیه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌دریده‌وه‌ کرد، له‌ ته‌مه‌نی منداڵیدا یاریزانی ئه‌کادیمیای یانه‌ی مالاگا بووه‌ و له‌هه‌ندێک ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له‌یاریگای “لاڕۆزالیدا” کاری تۆپهێنانه‌وه‌ بووه‌ بۆ ئه‌ستێره‌کان.

  • نایجڵ دی یۆنگ: له‌ ئه‌مسته‌ردام له‌دایک بووه‌ و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی باوکی یاریزان بووه ‌له‌ یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام، به‌ڵام بۆخۆی تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بووه‌ و چیرۆکی ئه‌م وێنه‌یه‌ش بۆ ساڵی ١٩٩٥ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ کلارنس سیدۆرف.

  • ئاردا توران: له‌ یاریگای یانه‌ی گه‌ڵاته‌سه‌رای تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بووه‌ و ئه‌م وێنه‌یه‌ش له‌ ساڵی ٢٠٠٥ له‌ یه‌کێک له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کانی ئه‌و یانه‌یه‌دا چرکێنراوه‌.

  • دانی کارڤاخال: له‌ ڤاڵدیباس که‌ ناوچه‌ی مه‌شقه‌کانی یانه‌ی شاهانه‌یه‌ له‌گه‌ڵ منداڵانی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید یاریی کردووه‌، له‌هه‌ندێک له‌ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بووه‌، ئه‌م وێنه‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ دی ستیفانۆی مه‌زن به‌ردی بناغه‌ی ناوچه‌ گه‌شتیاریه‌کانی چوارده‌وری یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ داده‌نێت.

  • ئه‌نخێل دی ئه‌لیساندرۆ: له‌ لاوانی یانه‌ی ڕیڤه‌رپله‌یت یاریی کردووه‌ و تۆپهێنه‌ره‌وه‌ی زۆرینه‌ی یارییه‌کانی ئه‌و یانه‌یه‌ بووه‌، له‌ ساڵی ١٩٩٠ ئه‌م وێنه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ ئینزۆ فرانسکۆلی ئه‌فسانه‌دا گرتووه‌.

  • ئیاگۆ ئه‌سپاس: ئه‌م وێنه‌یه‌ له‌جامی ئه‌وروپا له‌یاریی ‌نێوان سێلتا ڤیگۆ و ڕۆما گیراوه‌، وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ئیاگۆ ئه‌سپاس له‌و یارییه‌دا تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بووه‌.

  • پاتریک کلایڤێرت: له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت که‌ پاتریکی ئه‌فسانه‌ی هۆڵه‌ندا له‌ته‌مه‌نی منداڵیدا له‌یاریگای یانه‌ی ئه‌یاکس ئه‌مسته‌ردام تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بووه‌ و وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ مامۆستاکه‌یدا گرتووه‌ “ڤان باستن”.

  • کوکی: له‌م وێنه‌یه‌دا فێرناندۆ تۆریسی هێرشبه‌ری ئیسپانی له‌گه‌ڵ چوار منداڵی تیپی منداڵانی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌درید وێنه‌ی گرتووه‌ که‌ له‌کاتی رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی پێکهاته‌ی یه‌که‌مدا کاریان تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بووه‌، ئه‌وه‌ی لای (ده‌سته‌چه‌پی تۆرێس له‌ناوه‌ڕاست) وه‌ستاوه‌ کۆکی ئه‌ستێره‌ی ئێستای یانه‌ی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌.

  • ماتیۆ کۆڤاسیچ: ئه‌م منداڵه‌ له‌یاریگای دینامۆ زاگریب تۆپهێنه‌ره‌وه‌یه‌ و به‌ جلوبه‌رگێکی شڕه‌وه‌‌ له‌ ستیڤن جێراردی ئه‌ستێره‌ی ئینگلیزی ده‌پاڕێته‌وه‌ درێسه‌که‌یی پێببه‌خشێت، ده‌زانن ئه‌و منداڵه‌ کێیه‌؟ ماتیۆ کۆڤاسیچ ئه‌ستێره‌ی پێشوی یانه‌کانی ئینته‌رمیلان و ڕیاڵ مه‌درید و ئێستای چێڵسی ئینگلیزی.

  • نایمار دا سیلڤا: وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌دا ده‌رده‌که‌وێت مارادۆنا سه‌ردانی یانه‌ی سانتۆسی به‌رازیلی کردووه‌ و یه‌کێک له‌ تۆپهێنه‌ره‌وه‌کان له‌ ئامێزی گرتووه‌، ئه‌و منداڵه‌ش نایماری ئه‌ستیره‌ی ئه‌ستێره‌کانی ئێستای به‌رازیل و یانه‌ی پاریس سانت جێرمانه‌.

  • ڕائول گۆنزالێس: له‌ڕیزه‌کانی لاوانی ئه‌تله‌تی یاریی کردووه‌ و هه‌ندێک له‌ یارییه‌کانی وه‌ک تۆپهێنه‌ره‌وه‌ به‌ڕێکردووه‌، له‌م وێنه‌یه‌دا له‌پاڵ مانۆلۆی ئه‌فسانه‌ی یانه‌ مه‌دریدیه‌که‌دا وه‌ستاوه‌، ئێستا ڕائول ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی شاهانه‌ی مه‌دریده‌ و ناوی له‌ ناوی نمونه‌که‌ی ژیانی گه‌وره‌تره‌.

  • پیپ گواردیۆلا: ڕاهێنه‌ره‌ فه‌یله‌سوفه‌که‌ که‌ پێشتر یه‌کێک بووه‌ له‌ ئه‌ستێره‌کانی بارسا له‌زۆرینه‌ی ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌کاندا تۆپهێنه‌ره‌وه‌ بووه‌، چیرۆکی ئه‌م وێنه‌یه‌ بۆ ساڵی ١٩٨٦ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و له‌دوای ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی نێوان بارسا و گۆتنبێرگ له‌ ڤیکتۆر مونۆزی ئه‌ستێره‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ ده‌پاڕێته‌وه‌ درێسه‌که‌یی پێبدات. وێنه‌ی دووه‌میش هه‌مان یارییه‌.

  • ویسلی شنایده‌ر: له‌م وێنه‌یه‌دا شنایده‌ر منداڵه‌ و تۆپهێنه‌ره‌وه‌ی یاریگایه‌، وێنه‌یه‌کی له‌گه‌ڵ ڕیکاردی ئه‌فسانه‌ی وڵاته‌که‌ی چرکاندووه‌.

  • کارلۆس تیڤێز: ڕه‌نگه‌ به‌ ڕوخساریدا ڕاسته‌وخۆ بیناسنه‌وه‌، ئه‌و منداڵه‌ی تۆپهێنه‌ره‌وه‌ی یانه‌ی بوکا جونیۆرۆزه‌ تیڤێزی ناسراو به‌ “ئاپاچی”یه‌ و له‌گه‌ڵ ڕیکێلمی ئه‌فسانه‌ خه‌وتووه‌که‌ ئه‌م وێنه‌یه‌ی گرتووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

(ساوزگه‌یت خرایه‌ لیسته‌وه‌) کێ جێگه‌ی مۆرینیۆ ده‌گرێته‌وه‌؟ سۆڵسکایه‌ر ئاماده‌یه‌ و پاڵێوراوی به‌هێزتر هه‌یه‌

خه‌ڵک سپۆرت

تائێستا گۆنار سۆڵسکایه‌ری نه‌رویجی ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد پێیه‌کانی له‌ یاریگای “ئۆڵدترافۆرد” وه‌ک راهێنه‌رێکی هه‌میشه‌یی توند نه‌کردووه‌ و سه‌رچاوه‌کان چه‌ندین ڕاهێنه‌ریان بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشان کردووه‌.

ڕۆژنامه‌ی “ده‌یلی مه‌یڵ”ی به‌ریتانی ته‌واوی بابه‌ته‌کان یه‌کده‌خات و شیکارییه‌کی ڕۆژنامه‌وانی ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕاهێنه‌رانه‌ بڵاوده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ جێگه‌ی جوزێ مۆرینیۆ به‌ته‌واوی بگرنه‌وه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕاهێنه‌ری ئێستای یانه‌‌ “سۆڵسکایه‌ر” توانیویه‌تی چه‌ندین یاریی سه‌رکه‌وتو بێت و به‌سه‌ر یانه‌ی تۆتنهامدا سه‌ربکه‌وێت، به‌ڵام سه‌رچاوه‌که‌ له‌ شیکاریه‌کانیدا جه‌خت ده‌کاته‌وه‌، که‌ ئیداره‌ی “شه‌یتانه‌ سوره‌کان” ناوی گاریس ساوزگه‌یتی ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را و چه‌ندین راهێنه‌ری تریان خستۆته‌ نێو لیستی داواکراوانه‌وه‌.

  • گاریس ساوزگه‌یت: تا ٢٠٢٢ بۆندی له‌گه‌ڵ یه‌کێتی تۆپی پێی ئینگلته‌را ئیمزا کردووه‌ و بڕیاره‌ تا مۆندیال به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام به‌هۆی لاوازی چانسی به‌ده‌ستهێنانی ڕاهێنه‌رانی تره‌وه‌ به‌رپرسانی یونایتد ده‌یانه‌وێت به‌لایه‌نی که‌مه‌وه‌ ئه‌م ڕاهێنه‌ره‌ مسۆگه‌ر بکه‌ن، ساوزگه‌یت ئه‌زمونی زۆری له‌ خولی ئینگلیزیدا نییه‌ و له‌ساڵی ٢٠٠٦ بۆ ٢٠٠٩ ڕاهێنه‌ری یانه‌ی میڵدزبره‌ بووه‌، له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ خودی راهێنه‌ره‌که‌ خۆشحاڵه‌ به‌کاره‌کانی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی سێ شێره‌که‌ و پێناچیت به‌ ئاسانی پۆستێکی ئاڵۆزی وه‌ک ڕاهێنه‌ری یونایتد وه‌ربگرێت.

  • ئولی گۆنار سۆڵسکایه‌ر: سۆڵسکایه‌ر یانه‌ی یونایتدی له‌ بارودۆخێکی خراپی سه‌رده‌می مۆرینیۆ ڕزگار کرد و وره‌ و هێزی بۆ پێکهاته‌ی یانه‌که‌ گه‌ڕانده‌وه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ندێک له‌ کاربه‌ده‌ستانی یانه‌ پێیان وایه‌ ئه‌زمونی ته‌واوی نییه‌ و پێویسته‌ له‌و پۆسته‌دا ئه‌زموندارێک دابین بکرێت، له‌کۆتاییشدا ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م وه‌رزه‌ی ده‌ریده‌خات ئایا ده‌بێته‌ ڕاهێنه‌رێکی هه‌میشه‌یی؟ یاخود کۆتایی به‌ کاره‌کانی ده‌هێنرێت.

  • ماوریسیۆ پۆچتینۆ: ڕاهێنه‌ری یانه‌ی تۆتنهام پاڵێوراوی سه‌ره‌کییه‌، ڕاهێنه‌رێکی ئه‌زمونداره‌ و به‌تواناترینه‌کانی “پریمه‌رلیگه‌” ته‌نانه‌ت ئید ودواردی به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێکاری یانه‌ وه‌ک پاڵێوراوی سه‌ره‌کی ده‌ستنیشانی کردووه‌، وه‌ک سه‌ره‌تایه‌کیش هه‌وڵه‌کانیان بۆ گواستنه‌وه‌ی ده‌ست پێکردووه‌ و ئاماده‌ییان نیشانداوه‌ بڕی ٥٠ ملیۆن پاوه‌ند پێشکه‌شی تۆتنهام بکه‌ن، به‌ڵام ئه‌م گواستنه‌وه‌یه‌ش زۆر قورسه‌، چونکه‌ خودی ڕاهێنه‌ره‌که‌ له‌ یانه‌ له‌نده‌نیه‌که‌ی خۆشحاڵه‌ و ئیداره‌ی یانه‌که‌شی هه‌موو کارێک ده‌که‌ن بۆ به‌رده‌وامبونی.

  • زینه‌دین زێدان: له‌دوای پۆچتینۆ، زینه‌دین زێدان باشترین هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌به‌رده‌م به‌رپرسانی “ڕید دێڤڵز”دا، ڕاهێنه‌ری پێشوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید ئه‌زمونداره‌ و سێ نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی چنیوه‌ته‌وه‌، ده‌توانێت زۆر به‌ ئاسانی بارودۆخی یانه‌ گه‌وره‌که‌ی مانچسته‌ر هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می سێر ئه‌لێکس فێرگسۆن ڕاست بکاته‌وه‌ به‌تایبه‌ت که‌ له‌وه‌رزی ڕابردوه‌وه‌ ده‌ستی له‌ پۆسته‌که‌ی کێشاوه‌ته‌وه‌ و بێکاره‌، گواستنه‌وه‌ی له‌ڕووی ته‌کنیکیه‌وه‌ له‌ پۆچتینۆ ئاسانتره‌، به‌ڵام مه‌رجه‌کانی گه‌وره‌تره‌ و تائێستا نزیکبونه‌وه‌ له‌نێوان جه‌مسه‌ره‌کان روویداوه‌، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ نێوانی ئه‌فسانه‌که‌ و ئیداره‌وه‌ هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ورده‌کاریه‌کان هیچ گفتوگۆیه‌کی له‌باره‌وه‌ نه‌کراوه‌.

  • دیێگۆ سیمیۆنی: یه‌کێکه‌ له‌ پاڵێوراوه‌ به‌هێزه‌کان، به‌ڵام بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م راهێنه‌ره‌ دوو کێشه‌ هه‌یه‌ و حاڵه‌ته‌که‌ی هاوشێوه‌ی حاڵه‌تی ماوریسیۆ پۆچتینۆیه‌، کێشه‌ی یه‌که‌میان ئه‌وه‌یه‌ که‌ ناوبراو سه‌رشێتی ئه‌تله‌تیکۆ مه‌دریده‌ و حاڵی حازر سه‌رقاڵی گفتوگۆیه‌ بۆ نوێکردنه‌وه‌ی بۆنده‌که‌ی، کێشه‌ی دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ که‌ شێوازی یاریی کردنی به‌رگریه‌ و ئه‌و شێوازه‌ بۆ مانچسته‌ر یونایتد که‌شێکی هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می مۆرینیۆ ده‌خوڵقێنێت.
بەردەوام بە لە خوێندنەوە

ڕاپۆرت و شیکاری

دوای مۆرینیۆ له‌ مانچسته‌ر یونایتد چی گۆڕاوه‌ ؟ (٧) هۆکار له‌پشت شۆرشی سۆڵسکایه‌ره‌وه‌یه‌…

خه‌ڵک سپۆرت

پاش دوورخستنه‌وه‌ی جوزێ مۆرینیۆی پورتوگالی و له‌ شه‌و و ڕۆژێکدا گۆنار سۆلسکایه‌ری نه‌رویجی وه‌ک ئه‌وه‌ی داره‌ جادوییه‌که‌ی هاری پۆته‌ری به‌ده‌سته‌وه‌ بێت مانچسته‌ر یونایتدی له‌ ئاستیكی شکستخواردوه‌وه‌ گه‌یانده‌ ئاستێکی باڵا.

ئه‌م شۆڕشه‌ گه‌وره‌یه‌ی له‌ یانه‌ ئینگلیزیه‌که‌ ڕوویداوه‌ جێی تێڕامانی سه‌رجه‌م شاره‌زایانی بواری تۆپی پێیه‌، هۆکاره‌که‌ش ئه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تای وه‌رزه‌وه‌ و له‌کۆی (١٧) یارییدا پێکهاته‌که‌ی مۆرینیۆ ٢٩ گۆڵیان تۆمار کردووه‌، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سۆلسکایه‌ر ته‌نها له‌ سێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌دا توانیویانه‌ ١٢ گۆڵ تۆمار بکه‌ن، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاست و شێوازی یاریکردنیان گۆڕانکاری گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژنامه‌ی “مارکا” حه‌وت هۆکاری بۆ ئه‌م شۆڕشه‌ گه‌وره‌یه‌ی سۆلسکایه‌ر ئاشکرا کردووه‌:

  • سه‌ربه‌ستی یاریزانان: یاریزانانی مان یونایتد له‌گه‌ڵ سۆڵسکایه‌ر سه‌ربه‌ستی زیاتریان به‌ده‌ستهێناوه‌ و شێوازی جوڵه‌ کردنیان سه‌ربه‌ستی زیاتری پێوه‌ دیاره‌، هه‌روه‌ها له‌ڕووی سویچکردنی تاکتیکیه‌وه‌ نه‌رمترن و له‌ئێستادا پشت به‌ باڵه‌کان و کردنه‌وه‌ی یاریگا ده‌به‌ستن به‌ڕووی ڕکابه‌ردا.

  • پۆزیشن: له‌ئێستادا مان یونایتد گرنگی به‌ پۆزیشن (گلدانه‌وه‌ی تۆپ) ده‌دات، له‌سێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆتاییدا ڕکابه‌ریان له‌ تۆپ بێبه‌ش کردووه‌ و به‌رامبه‌ر کاردیف پۆزیشن %٧٢، به‌رامبه‌ر هیدێرسفیلد تاون %٦٣ و به‌رامبه‌ر بۆرنماوس %٦٣ بووه‌، ئه‌م شێوازه‌ هه‌رگیز له‌گه‌ڵ مۆرینیۆدا گرنگی پێنه‌ده‌درا ته‌نانه‌ت له‌حاڵه‌تی بردنه‌وه‌شدا.
  • ڕاشفۆرد هێرشبه‌ری نوێ: له‌هه‌رسێ یاریی رابردودا مارکۆس ڕاشفۆردی ئینگلیزی وه‌ک هێرشبه‌ری سه‌ره‌ ڕم به‌کارخراوه‌‌، یاریزانه‌که‌ش سه‌لماندویه‌تی که‌ ده‌توانێت له‌و پێگه‌یه‌دا یاریی بکات و سه‌رکه‌وتو بێت.

  • تینویه‌تی هێرشبه‌ران: مان یونایتد له‌کۆی ٢٤ یاریی له‌گه‌ڵ مۆرینیۆ ٣٨ گۆڵیان تۆمار کردووه‌ به‌نێوه‌ندی ڕێژه‌ی ١.٥٨ی گۆڵێک له‌هه‌ر یارییه‌کدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سۆڵسکایه‌ر و له‌ سێ ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رابردو ئه‌و ڕێژه‌یه‌ گه‌یشتۆته‌ نێوه‌ندی ڕێژه‌ی چوار گۆڵ له‌ هه‌ر یارییه‌کدا، ئه‌وه‌ش ده‌ریده‌خات که‌ پێکهاته‌که‌ تینویه‌تی و هێزی هێرشبه‌ریی زیادی کردووه‌.
  • ته‌قینه‌وه‌ی پۆل پۆگبا: ئه‌وه‌ی پۆگبا ده‌یکات ناوازه‌یه‌ و له‌گه‌ڵ سۆلسکایه‌ر وزه‌ و تواناکانی ته‌قیونه‌ته‌وه‌، له‌کۆی سێ رووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی رابردودا به‌ته‌نها چوار گۆڵی تۆمار کردووه‌، هه‌روه‌ها به‌شداربووه‌ له‌ تۆماری دوو گۆڵی تریشدا.

  • دوورخستنه‌وه‌ی فیلاینی: فیلاینی یه‌کێک بوو له‌ ناوه‌ گرنگه‌کانی مۆرینیۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ سۆڵسکایه‌ر ته‌نها سێ خوله‌ک له‌ سێ یاریی ڕابردودا به‌شداری کردووه‌، ئه‌وه‌ش وا ده‌کات زیاتر گرنگی به‌ ناوه‌نده‌ هێرشبه‌ریه‌کان بدات.
  • هه‌ڵکشانی ئاستی هێرێرا: سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌کۆتایی وه‌رزدا بۆنده‌که‌ی کۆتایی دێت و تا ئێستا نوێ نه‌کراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام سۆڵسکایه‌ر گرنگی ئه‌وتۆی به‌ ئه‌ندێر هێرێرای ئیسپانی داوه‌ و کردویه‌تی به‌ یه‌کێک له‌ کۆڵه‌که‌کانی هێڵی ناوه‌ند، ئه‌وه‌ش متمانه‌ی به‌ یاریزانه‌که‌ به‌خشیوه‌ و ئاستێکی به‌رز پێشکه‌ش ده‌کات که‌ پێشتر هه‌رگیز به‌وشێوه‌یه‌ نه‌بووه‌.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین