ئێمە لە تۆرە کۆمەڵایەتیەکان

کوردستان

لە سلێمانی هیچ رێوڕەسێكی فەڕمی بۆ شەوی سەری ساڵ ناكرێت

داخستنی شەقامێكی سلێمانی بۆ ئاهەنگە خۆڕسكەكان فۆتۆ: نزار جەزا

سلێمانی – نزار جەزا

بۆ سەری ساڵ شاری سلێمانی هیچ ئامادەكارییەكی فەرمی نەكردووە، بەڵكو بڕیارە خۆڕسكانە هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو شەقامی سالم ببێتە جێی ئاهەنگی ماڵئاوایی لەكۆتاڕۆژی ساڵی 2018 و پێشوازی لەساڵی نوێ.

ئارام شوانی وتەبێژی گەشتوگوزاری سلێمانی بە(خەڵك)ی ڕاگەیاند، لایەنە حكومییەكان چالاكییەكی تایبەتییان ڕێكنەخستووە، بەڵام هەر چالاكییەكی دیكە كە ئەنجامدەدرێت هەمەچەشن و هاوبەشن و هەماهەنگییان هەبووە بۆ ئەوەی ئەو رێوڕەسمانە بەباشی بەڕێوەبچن.

لەئەمڕۆوە بەشێك لەو كۆڵانانەی دەچنەوە سەر شەقامی سالم بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داخراون، بەمەبەستی ئامادەكاری بۆ شەوی سەری ساڵ.

هاوكات لەبەشێكی هۆڵ و هۆتێل و مۆڵەكان شەوە ئاهەنگی تایبەت ڕێكخراون و لەهۆتێل گراند ملنیۆم (شاری جوان) یاری ئاگرین بە ئاسماندا دەتەقێندرێت.

پێشتر هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، تەنها دوو ملیۆن دیناریان بۆ ئامادەكاری لەشەوی سەری ساڵدا خەرج كردووە و كەلوپەلی ساڵانی پێشووشیان بەكارهێناوەتەوە، بۆ ئەوەی مەسرەف زۆر نەكرێت.

کوردستان

كتێبی، تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت، بڵاوكرایەوە

خەڵك

كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، كەوتە بەر دیدی خوێنەران و لە ئێستادا، لە كتێبخانەكانی هەرێمی كوردستان بەردەستە.

نوسەرو ڕۆژنامەنوس، هەڵگورد جەلال، نوسەری كتێبی (تیۆرەكانی گەشەكردن و دروستبوونی دەوڵەت)، بە تۆڕی میدیایی (خەڵك)ی ڕاگەیاند:” ئەم كتێبە شیكردنەوەیەكە لەسەر دیدگا و بۆچوونە جیاوازەكان لەسەر دەوڵەت.

وتیشی،” بۆ ئێمەی كورد زیاد لەهەر گەلێكی تر پێویستمان بە مەعریفەیەكی فراوان هەیە لەسەر دەوڵەت و زەمەن و چۆنیەتی دروستبوونی دەوڵەت و هەوڵ و شیكردنەوەیەكی بابەتییانەیە دوور لە هەڵچوون و نەشئەیەكی كاتی”.

نووسەر، باسی لەوەشكرد، لە دوو توێی پێنج بەشدا، بەدەر لە هەر لایەنگیرییەك هەوڵدراوە، شكیردنەوەی بابەتیانە بۆ زەرورەتی دروست بوون و گەشە سەندنی تیۆرەكانی دەوڵەت بخرێتەڕوو.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

پێشمەرگە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتی دژ بە داعش ئەنجامدا

خەڵك- بەشی هەواڵ

هێزێكی تایبەتی پێشمەرگە لە نزیك قەزای دوزخورماتوو، هەڵمەتێكی سەربازی تایبەتیان دژ بە چەكدارانی داعش ئەنجامدا و دەستیان بەسەر دەیان كیلۆ تەقەمەنیدا گرت.

فەرماندەیەك لە هێزی تایبەتی هێزەكانی 70ی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە (خەڵك)ی راگەیاند، هێرشەكە لەلایەن هێزێكی تایبەتی سەر بە هێزەكانی 70ەوە بە ناوی”Golden Forces” كراوە و ناوچەكانی قۆری چا و پەڵگانەی گرتوەتەوە.

سەرچاوەكە كە نەیوست ناوی بڵاوبكرێتەوە، رونیكردەوە لە هێرشەكەدا هێزی ئاسمانی و زەمینی فەرەنسا بەشداریان كردووە و رووبەڕووبونەوە روویداوە.

وتیشی”كوژرا و بریندار نەبوو، پێشمەرگەش هیچ زیانی نەبوو، بەڵام دەستمان بەسەر بڕێكی زۆری تەقینەوەدا گرت، كە نزیكەی 40 كیلۆگرامە و ئامادەكرابوون بۆ تەقینەوە”.

تائێستا چەندجارێك هێزی تایبەتی سەر بە هێزەكانی 70، ئۆپەراسیۆنی تایبەتیان دژ بە چەكدارانی داعش لە نزیك شارۆچكەی دوزخورماتو و ناوچەكانی تەماس لەگەڵ عێراق ئەنجامداوە و بەهۆیەوە چەندین چەكداری داعش كوژراون و زیانی ماددی زۆریشیان بەركەوتووە.

سەبارەت بە هەماهەنگی نێوان پێشمەرگە و هێزەكانی عێراقیش، فەرماندە سەربازییەكە رەتیكردەوە، هیچ هاوكارییەك لە نێوانیاندا هەبێت و وتی”هەماهەنگی نەبووە و ئەوانیش ئاگادارنەبوون كە هەڵمەتەكەمان ئەنجامدا”.

دوای رووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017 و گەڕانەوەی هێزەكانی عێراق بۆ ناوچەكانی جێناكۆكی و كشانەوەی پێشمەرگە، دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە سەقامگیر نین و چەكدارانی داعشیش بۆشایی ئەمنی ناوچەكەیان قۆستۆتەوە و لە ماوەی رابردوویشدا چەندین هێرشیانكردەسەر هێزەكانی ئەمنی عێراق.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە

کوردستان

شاندێكی مەغریبی سەردانی هەرێمی كوردستان و عێراق دەكات

 

سلێمانی ـ نزار جەزا

بڕیارە هەفتەی ئایندە شاندێكی مەغریبی سەردانی عێراق و هەرێم بكات، بەمەبەستی ئاساییكردنەوەی پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەكانی نێوان هەر دوو وڵات.

یاسین مەحمود وتەبێژی یەكێتی وەبەرهێنەرانی كوردستان لەوبارەیەوە بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند، ئەو شاندە مەبەستیانە پەیوەندییە دیبلۆماسی و ئابوورییەكانی نێوان عێراق و مەغریب ئاسایی بكەنەوە و هەوڵدەدەن باڵیۆزخانەی مەغریب لەبەغداد بكەنەوە و كونسوڵی مەغریب لە هەولێر بكەنەوە.

باسی لەئەوەشكرد، ئەو شاندە كە كۆمەڵێك كۆمپانیای لەگەڵدایە لەبوارەكانی بیناسازی و نەوت و كشتوكاڵ و كارەبا و چەند بواری دیكە كار دەكەن و دەیانەوێت هابەشی لەگەڵ كۆمپانیاكانی هەرێم و بەغداد بكەن.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارە ئەو شاندە هەفتەی داهاتوو لە26ی مانگدا بێنە بەغداد و لەگەڵ وەزیری نەوت و وەزیری دەرەوە و وەزیری گواستنەوە و وەزیری بازرگانی كۆببنەوە، دواتر دێنە هەولێر و سلێمانی و لەگەڵ بەرپرسانی حكومی شارەكە و ژوورە بازرگانییەكان كۆدەبنەوە.

بەردەوام بە لە خوێندنەوە
کام لەم وەزارەتانەی کابینەی ٨ لە ئاست خزمەتکردن بە هاولاتیان جێدەستی دیار بووە؟

کوردستان

دوایین