داوای کردنەوەی لقی بانکێک لە هەرێم دەکرێت



بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کێشەی بازگەکانی گەیاندە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ و دەڵێت” داواکارین پاڵپشتییەکانی عێراق کارگەکانی هەرێمیش بگرێتەوە.

لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ڕایگەیاند، بریکاری وەزارەتی پیشەسازی لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هەماهەنگی پیشەسازی (مجلس التنسیق الصناعی) لە عێراق، کێشەی بازگەکانی نێوان هەرێم ناوچەکانی تری عێراقی بۆ گواستنەوەی بەرهەمی کارگەکانی هەرێم گەیاندە سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدراڵ.

بەپێی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پیشەسازی بریکاری وەزیر داوای کردووە ئە و پاڵپشتی و هاوکاریانەی کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ پێشکەش بە کارگەکانی کەرتی پیشەسازی دەکات کارگەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە، و قەرزی پیشەسازی بە خاوەنکار و ئەو وەبەرهێنەرانە بدەن کە دەیانەوێت لە هەرێم کارگە دابمەزرێنن.

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی پیشەسازی:

کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی (محمد شیاع السودانی)سەرۆک وەزیرانی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و سەرۆکی ئەنجومەنەکە و ئامادەبوونی هەریەکە لە وەزیری نەوت و وەزیری بازرگانی و وەزیری پیشە سازی و کانزاکان و وەزیری کارەبای حکومەتی عێراقی فیدراڵ کە هەریەکەیان ئەندامی ئەنجومەنەکەن بەڕێوەچوو.

بریکاری وەزارەت لە کۆبوونەوەکە بە وردی باسی لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم کەرتی پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان کرد و پێشنیاری چارەسەری بۆ هەریەکە لە کێشە و گرفتەکان خستە ڕوو کە گرنگترینیان بریتی بوون لە:-

١-ئەو پاڵپشتی و هاوکاریانەی کە حکومەتی عێراقی فیدراڵ پێشکەش بە کارگەکانی کەرتی پیشەسازی دەکات کارگەکانی هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە لە بواری سوتەمەنی و نەوتی ڕەش کە پێداویستیەکی سەرەکی و ڕۆژانەی کاری بەشێکی زۆری کارگەکانی بواری پیشەسازین.

٢-لەبواری قەرزی پیشەسازی : پێشنیاری ئەوەیکرد لە داهاتوودا قەرزی پیشەسازی بە خاوەنکار و ئەو وەبەرهێنەرانەی کە دەیانەوێت کارگە دابمەزرێنن، هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە وە داوای کردنەوەی لقی بانکی پیشەسازی لەهەرێمی کوردستانی کرد .

٣- لە بواری پاراستنی بەرهەمی ناوخۆ:

ڕوون کردنەوەی پێویستی دا کە ناڕێکیەکی زۆر لە زۆربەی دەروازە سنورییەکانی عێراق هەیە بە هاتنە ناوەوەی کاڵای خراپ و کوالێتی نزم لە کاتێکدا خۆمان خاوەن کارگەی زۆر باشین و دەتوانن بە کوالێتی زۆر بەرزتر و بە نرخێکی گونجاوتر هەمان جۆری ئەوکاڵایانە بەرهەم بهێنن کە خواست و داواکاری تەواوی بازاڕی عێراق پڕ دەکەنەوە بە هەرێمی کوردستانیشەوە، ئەمەش وایی کردوە کە زیانی زۆر بە بەرهەمی ناوخۆی کارگەکانی ناوخۆ بگەیەنێت کە بۆ ئەم مەبەستە پێویستمان بە ڕێکخستنەوەی دەروازەکان هەیە بۆ ڕێگری کردن لە هاتنە ناوەوەی کاڵای کوالیتی نزم .

٤-لە بواری ووزەی کارەبا:

داواکاری ئاڕاستەی وەزیری کارەبای حکومەتی عێراقی فیدراڵ کرد کە لە بە بازاڕکردنی بەرهەمی کارگەکانی بواری پێداویستی کارەبای ڕەچاوی بەرهەمی کارگەکانی هەرێمی کوردستانیش بکرێت کە خاوەن کارگەی زۆر باشن لەو بوارە و لە کاتی درووست کردنی شار و ناوچە پیشەسازیەکان لە هەرێمی کوردستان پاڵپشتی تەوای هەرێم بکەن لە دابینکردنی پێداویستی کارەبا لە بواری محاویلات و پێداویستیە سەردەمیەکان کە پێویستە هەبن لە هەر شارو ناوچەیەکی پیشەسازی وە باس لە بەشداریکردنی هەرێم کرا لەو فەندو پاڵپشتیانەی کە دەکرێت لەبواری پیشەسازی کارەبا.

٥- پاڵپشتی لە بەرهەمی ناوخۆ:

بۆپاڵپشتیکردن لە بەرهەمی ناوخۆی کارگەکان پێشنیاری کرد کە لە ئامادەکردنی تەندەر بۆ هەر پرۆژەیەکی حکومی لە وەزارەتە جیاوازەکان لەبواری بیناسازی و خۆراکی ئەو بڕگە زیاد بکرێت کە لەکاتی جێبەجێ کردنی پرۆژەکە پێداویستیەکان لە بەرهەمی ناوخۆ بەکار بهێنرێت لە حاڵەتی نەبوونی ئەوجۆرە لە بەرهەمی ناوخۆ ئەوکاتە پەناببرێتە بەر هێنانی کەرەستەی بیانی وە ئەوە بکرێتە مەرجی سەرەکی لە جێبەجێکردنی.

لەمیانی ئەودیدارانەدا بریکاری وەزارەت لە گفتووگۆیەکی تایبەتدا لەگەڵ (محمد شیاع السودانی) سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدڕاڵ گرفت و ڕێگری کردنی بازگەکانی حکومەتی عێراقی فیدراڵی باسکرد کە ڕێگری لە هەناردەی بەرهەمی کارگەکانی کوردستان دەکەن بە بیانوی نەبوونی مۆڵەت بۆ پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بە پێی بڕیاری ژمارە(٢٤٠٠١٧٧)لە

(١٥-٧-٢٠٢٤)کە کاریگەری خراپ لەسەرکارگەکانی هەرێمی کورستان دروست دەکات و وە پێچەوانەی دەستوری عێراقی فیدراڵە لەبەرئەوەی کارگەکانی بواری پیشەسازی مۆڵەتی فەرمیان لە چوارچێوەی یاسا بەرکارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان وەرگرتووە و ناکرێت بە بیانوی دەرهێنانی مۆڵەتی نوێ لەوەزارەتی پیشەسازی حکومەتی عێراقی فیدراڵ و گواستنەوەی دۆسیەکانیان بۆ بەغدا ڕێگری لە ناردنی بەرهەمەکانیان بۆ ناوخۆی عێراق بکرێت،

سەرۆک وەزیران لەلای خۆیەوە بەڵێنی بەدواداچونی وردی لەسەر بابەتەکەو پێداچونەوەی بە پەلەی بڕیارەکەی دا.

هەروەها بریکاری وەزارەت سەردانی فەرمانگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبەغداد کردوو لەلایەن فارس عیسا بەرپرسی نوێنەرایەتیەکە پێشوازی کراو کە هاوکار و هەماهەنگی بوون. لەسەردانەکەیدا.

كاتی ناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
پێت كاتی ناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكراكرا
سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و 7 كەس برینداربوون
دوات سێ‌ ئۆتۆمبێل بەیەكیاندا دا و 7 كەس برینداربوون
پەیوەندیدار