ئامادەكاری بۆ تاقیكردنەوەكانی 12ی ئامادەیی دەكرێت



لە پارێزگای هەولێر كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە تاقیكردنەوەی وەرزی دووەمی ئەمساڵی خوێندنی پۆلی 12ـی ئامادەیی ئەنجامدرا.

ئەمڕۆ چوار شەممە 14/8/2024، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی تایبەتی لەگەڵ لیژنەی ئەمنی پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەیی هەولێر ئەنجامدا، سەبارەت بە پلان و ئامادەكارییەكانی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی وەرزی دووەمی پۆلی 12ـی ئامادەیی بۆ ئەمساڵی خوێندنی خوێندنگە حكومی و ناحكومییەكان، كە بڕیارە ڕۆژی شەممە 17/8/2024 دەست پێ بكات.

پارێزگاری هەولێر، هەوڵ و كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەیی هەولێر و لیژنەی ئەمنی لەكاتی بەڕێوەچوونی تاقیكردنەوەكانی وەرزی یەكەم به ‌بەرزی نرخاند و تەئكیدی لەسەر فەراهەمكردنی هەموو خزمەتگوزارییە گشتییەكان لە هۆڵەكانی تاقیكردنەوە بۆ خوێندكاران كردەوە، تاوەكو بتوانن لە كەشێكی ئارام كۆششەكانی ئەمساڵیان بەدی بهێنن.

پارێزگاری هەولێر، دووپاتیكردەوە، كە پێویستە لە سنووری پارێزگای هەولێر زەمینەسازی گونجاو برەخسێندرێ تاوەكو بە باشترین شێوە پڕۆسەی تاقیكردنەوەكان بەڕێوەبچێت و هەموو ڕێكارێكی پێویست بۆ ئەم مەبەستە بگرنەبەر.

وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان:هیچ کەناڵێل لەلایەن ئێمەوە ڕانەگیراوە
پێت وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری و لاوان:هیچ کەناڵێل لەلایەن ئێمەوە ڕانەگیراوە
چۆن زیرەکی دەستکرد فێردەکرێت؟
دوات چۆن زیرەکی دەستکرد فێردەکرێت؟
پەیوەندیدار