ئەمڕۆ پلەی گەرما دەگاتە 46 و سبەینێ بەرزتر دەبێتەوە



کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کەمێک خۆڵ دەبارێت و سبەینێش پلەی گەرما کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێ ناوچەکانی باشووری هەرێم.

سەبارەی بە سبەینێ پێنجشەممەش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت و گەرماش بەراورد لەگەڵ تۆمارەکانی ئەمڕۆدا، 1-2 پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر : 43

سلێمانی :40

دهۆک : 42

کەرکووک : 45

هەڵەبجە : 43

زاخۆ :43

سۆران : 41

حاجی ئۆمەران : 30

گەرمیان : 46

“هاوتاکردنی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو”
پێت “هاوتاکردنی مووچە و پلەبەرزکردنەوە دەکەوێتە ساڵی داهاتوو”
ئاگرەکەی سنووری ماوەت سەریهەڵدایەوە و 1700 دۆنم سووتا
دوات ئاگرەکەی سنووری ماوەت سەریهەڵدایەوە و 1700 دۆنم سووتا
پەیوەندیدار