“لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەی مووچە بۆ هەرێم دەنێردرێت”



ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم كۆتاییهاتووە و بەشێك لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان كە نێردراوە وردبینی تێدا بەردەوامە.

د. جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، لە كۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق، ناوبراو ئاماژەی بەوەکرد كە وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەران كۆتاییهاتووە و بەشێك لە لیستی هێزە ئەمنییەكان كە نێردراوە وردبینی تێدادەكرێت و چاوەڕواندەكرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پارەی تەرخانكراو بۆ مووچە بنێردرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە گرفتی گرفتی نەختینە کراوە، کە لە عێراق مووچە بەبانكیكراوە و مووچەی مووچەخۆرانی عێراق دواناكەوێت، هەربۆیە لە هەرێم مووچە بەبانكی بكرێت كێشەی مووچەی مووچەخۆران بە یەكجاری چارەسەردەبێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی كۆبووەوە و سەبارەت بە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم.

هەر لەو بارەیەوە، نەرمین مەعروف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، کە وەزیری دارایی پێی ڕاگەیاندوون، کە وردبینی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بووە و کۆتایی ئەم هەفتەیە مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێم دەنێرین.

هاووڵاتییەك بەهۆی خواردنی دەرمانەوە گیانی لە دەستدا
پێت هاووڵاتییەك بەهۆی خواردنی دەرمانەوە گیانی لە دەستدا
پنتاگۆن: ژێردەریایی ڕەوانەی ئیسرائیل دەکەین
دوات پنتاگۆن: ژێردەریایی ڕەوانەی ئیسرائیل دەکەین
پەیوەندیدار